حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟

بەهروز حاجی

2025-06-23

دیدگای ئەمریکی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران لە چوارچێوەی تۆڕێکی ئاڵۆزی پابەندبوونە ستراتیژییەکان، بەرژەوەندییە ئابوورییە گرنگەکان و فشارە سیاسییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان تێکەڵاون و جیاوازە.

ستراتیژی واشنتۆن لەسەر بنەمای "دووانەی پشتیوانی و هۆشیارییەوە" دامەزراوە، کەواتە ئامانجێتی هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم بنەمایانەدا بەدەستبهێنێت.

سیاسەتی ئەمریکا لەم ڕوو بەڕوو بوونەوەیەی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە نێوان ئەو بنەما سەرەکییە وەستاوە (پشتیوانی و هۆشیاری).کەلەیەکەمدا پابەندبوونێکی مێژوویی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل وەک بەردی بناغەی ستراتیژی ناوچەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها دوودڵییەک کە ڕەنگە ڕایبکێشێتە نێو شەڕێکی هەمەلایەنە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرژەوەندییەکانی دروست بکات، لەئەگەری تێوەگلانێکی ڕاستەوخۆدا.

ئەمریکا هۆشیاری ئەوەی هەیە،کە لەئەگەری قوڵبوونەوەی شەڕەکە بۆ جەنگێک کە خۆی تێوە بگلێت، چەندقات زیانی پێدەگات، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێکی ڕوون و دیار:

 ــ سەقامگیری وزەی جیهانی دەکەوێتە بەرمەترسی و یەکێک لەوڕێگایانەش دەست بردنە بۆخنکاندنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە.

ــ هەروەها هاوپەیمانییەکانی لە کەنداو، جۆرێک لەناسەقامگیری بەخۆیانەوە دەبینن و پریشکی ئەوجەنگە درز دەخاتە نێوانیانەوە.

بۆیە کۆشکی سپی درک بەوە دەکات کە هەربەشدارییەکی ڕاستەوخۆی سەربازی لەوجەنگەدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانانی دیکە وەک دەوڵەتانی کەنداو ئاڵۆزتر دەکات و دەکرێت ئەمریکا بخاتە ناو خولگەیەکی سەربازیی نەخوازراوەوە، کە دەشێت هاوسەنگیەک لەهاوپەیمانێتی لەناوچەکەدا دووبارە ڕەنگ ڕێژبکاتەوە،لەنێوان زلهێزەکان و وڵاتانی تری هەرێمی،بۆئەمریکا پڕ دەبێت لەمەترسی سیاسی و سەربازی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەو سیناریۆیانەی لەناو دامەزراوەکانی ئەمریکادا لەسەرمێزەی گفتوگۆیە بژاردەی پێشکەشکردنی زانیاری هەواڵگریی فراوانتر و پشتیوانی لۆجستیکی لەخۆدەگرن، تا دەگاتە لێدانی سنووردار لەدژی ئامانجە ئێرانییەکان.

بژاردەی دیکەش کەوەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە،بریتییە لە پاراستنی پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی لە هەمان کاتدا بەردەوام بوون لە فشارەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی زیاتر فراوان نەکات.

وەلێ ئیدارەی ترەمپ - سەرەڕای پشتگیرییە سەربازی و سیاسییەکانی - ترسی ئەوەی هەیە کە پەرەسەندنی ئەم شەڕە ببێتە هۆی شەڕێکی ناوچەیی فراوانتر کە بەرژەوەندییە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.

هەربۆیە ئەوەشی زیاتر وایکرد، ترەمپ ی سەرۆک لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی لەدوای گەڕانەوەی لەکۆبونەوەی g7 نەگەن بەبڕیاێکی یەکلاکەرەوە کەزۆرلەکەسانی جاودێری نێودەوڵەتیی و دەزگا مێدیاییە جیهانیەکان بڕیاری قورس و یەکلاکەرەوە بدرێت دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لەناو ئیدارەی ئەمریکادا،
چونکە لە ئیدارەی ترەمپ ڕووبەڕووی ناکۆکی ناوخۆیی هەست پێدەکرێت لەسەر ئەوەی کە واشنتۆن تا کوێ و چەند دەبێ لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیلدا بڕوات.

هەربۆیە ئەوەی زیاتر بەسەر کەشەکەدا زاڵ بووە لەو دانیشتنەدا پێدەچێت ئەو ڕایەبێت کەپێی باشترە بەشداریکردنی ئەمریکا سنووردار بێت بە هەواڵگری و پشتیوانی لۆجستی،نەک شەڕی ڕاستەوخۆی سەربازی هاوشانی هاوپەیمانەکەی.

بۆیە جۆرێک لەسەر لێشێواوی دەرگای بەسەر سیاسەت ی ئەو وڵاتەدا کراوەتەوە لەئەنجامی زیادبوونی فشارەکانی کۆنگرێس و گروپە کاریگەرەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کە داوای هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەتر بەرامبەر ئێران دەکەن کە بەشێکیان،داوا دەکەن ڕێبازێک کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەخاتە مەترسییەوە،لەم ڕوداوانەی هاتۆتەپێش،ڕایەکی تریش پێی وایە،دەبێت توندتربن و لەگەڵ ڕاستڕەوە توندەڕەوەکانی ئیسرائیلدا یەکانگیربن.