شەڕی جێندەر،کوردستان دابەش دەکات بۆ سەر دوو بەرەی جەنگ

شەڕی  جێندەریەکان و دژە جێندەریەکان 
2022-12-22

ماوەیەكە شەپۆلێکی تووندی کێبرکێ و ململانێ و جەدەلی پرس و باسی جێندەر کۆمەڵگای کوردی گرتووە و بەشێوەیەکی خێرا شەقامی کردوە بە دوو بەرەی دژ بەیەک و جیاواز.
 لەنێو ئەم کێبرکێ تووندانەدا  ھەر بەرەیە و بە تووندی بەرگری لە بیرو بۆچوون و قەناعەتەکانیان دەکەن و سۆشیال میدیا و تیڤی و شەقام و مزگەوت و زانکۆکان پڕ بوون لەم باسانە.

بابەتەكە لە وروژاندنی فەندێکی زانکۆی ئەمریکیەوە سەرچاوەی گرت،دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە بەشی جێندەری زانکۆکە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆیان بۆ چەند چالاكیەك لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتوە بۆ پشتیوانی و پشتگیری یەکسانی جێندەری .

باسەکە زیاتر توند تر بوو کاتێک ھێندێک كەس و ڕێکخراوی پشتگیری کاری جێندەری چونە بەرەی پشتیوانی لەو کەسانەی کەیسەکەیان لەسەر جوڵێندرا بوو.

ئیدی بەرەکەی تر کە پێیان دەگوترێ بەرەی سونەتی و ئاینی،کەوتنە تانەدان لەو کەسانە و پێناسە کردنی جێندەر بە بانگەشكردن بۆ ھاورەگەز خوازی لادانی سێكسی تا دەگاتە جووت بون لەگەڵ ئاژەڵان،لە نمونەی پۆستێکی بانگخوازی دیاری کورد حاجی کاروان ،

حاجی كاروان لە لاپەڕەی خۆی لە فیسبوک گوتبوی جێندەر واتا سێکس کردن لەگەڵ ئاژەڵان و پیاو بۆپیاو و ژن لەگەڵ ژن ، ئەمە ئیدی بوە ڕۆژەڤی ڕۆژ و لەماوەیەکی کورتدا ھێرشی پێچەوانەی بەرەی جێندەرمان بینی کە حاجی و ھاوبیرەکانی تۆمەتبار دەکەن بە تێنەگەیشتن لە ئەسڵی باسەکە و نەزانین و لە خۆوە قسە لەسەر کردنی .

تەنھا پۆستێک لەسەر جێندەر لە سۆشیال میدیا بەسە بۆ ئەوەی لەو ململانێ‌ توندە كۆمەڵایەتیە تێبگەیت كە لە كۆمەڵگادا دروست بووە لەسەر بابەتی جیبندەر.

هەرچی بەرەی یەكەمە، جێندەر وەكو بابەتی هاوڕەگەزبازی و هاوڕەگەزخوازی پێناسە دەكەن و دەڵێن هەوڵێك هەیە بە پارەی ئاراستەكراوی ئەوروپا و ئەمریكا بۆتێكدانی ئەخلاقی كۆمەڵگا و بڵاوكردنەوەی بەدرەوشتی.

 

هەرچی بەرەی دووەمە جێندەر وەكو بابەتی یەكسانی نێوان ژن و پیاو عەدالەتی كۆمەڵایەتی سەیر دەكەن و دەڵێن جێندەر هاوڕەگەزخوازی ناگرێتەوە.

لەپشتی وروژاندنی بابەتی جێندەرەوە هەر بەتەنها بابەتە كۆمەڵایەتیەكە نییە،بەڵكو بەكارهێنانێكی سیاسی و ئایدۆلۆژیش هەیە.
كەمپینی دژە جێندەریەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەن كە هەندێك بەرپرسی سیاسی لە كوردستان بە راستەوخۆ وناراستەوخۆ لەپشتی برەودانان بە بابەتی جێندەربازی و دەیانەوێت بەزۆر بیسەپێنن بەسەر كۆمەڵگەدا.

بەڵام پشتیوانەكانی جێندەر دەڵێن ئیسلامی سیاسی لەپشتی هەڵمەتی ناشیرینكردنی جێندەرەوەن و ئەوان پرۆسەكەیان لە قاوداوە و خەڵكی هاندەدەن دژی بوەستێتەوە،بەڵام راستیەكەی ئەوەیە بەتنها ئیسلامی سیاسی نین كە دژی ئەو كارەن،بەڵكو خەڵكانێكی زۆر هەن بە بەهانەی پاراستنی خێزان و كۆمەڵگە هەڵمەتی جێندەر بە مەترسی دەزانن و پێیان وایە هۆكاری ئایدۆلۆژی و گەڕان بەدوای فەندو دەسكەوتی مادی لەپشتی بانگەشەكەوەن.


ھەر بەتەنھا پرسی جێندەر نیە کە کۆمەڵگای کوردی كردووە ، ھەر بەتەنھا باشی و خراپی جێندەر و یەکسانی رەگەزی نین کە وا دەکەن بەخێرایی خەڵکی بەسەر دوو بەرەی دژ  دابەش ببن بەڵکو ھەموو باسێکی نوێ دیسان دەبەشکاریە ئامادەکە دروست دەکات و بەخێرایی سۆشیال میدیا و تیڤی و شەقام دەبنە دژبەری یەکدی و وەکو بەشێک لە جاودێران دەڵێن دەبێتە فەوزاو یەکتری نەخوێندنەوە .

لە ئێستادا بەرەی پشتگیری کاری جێندەر دەڵێن بەھۆکاری کوشتنی ئافرەتان و ھەرەشە لەسەر ئەوانەی مەیلی ھاورەگەز خوازیان ھەیە دەبێت حکومەت بەفەرمی پشتیوانی لە جێندەری بکات و بۆ ئەوەش یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش پشتیوانن و بەرەکەی تریش بە بیانوی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا و دژبەربونی نەریت و ئاین و ئەخلاق بە تووندی دژایەتی خۆیان ڕاگەیاندوە و دەڵێن ھەر کەس لەو بەرەیە بێت بەر نەفرەت دەکەوێت.