کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
2026-06-14
خالید ئەوڕەحمان
کایەیەکی سیاسی بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە.
پێشتر لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی "ئیسرائیل دڵی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە" (بەشی نۆیەم)، بە درێژی تیشکمان خستە سەر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی کورتخایەن لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا. لەوێدا ئاماژەمان بەوە کرد کە ناوچەکە بەرەو قۆناغی جێبەجێکردنی "پڕۆژەی ئیسرائیلی-تورکی" هەنگاو دەنێت.
ئەمڕۆ، ململانێ و جەنگی ساردی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و بنیامین ناتانیاهۆ، کە لە ڕێگەی لێدوانە دژبەیەک و ئاگرینەکانیانەوە دەخرێتە ڕوو، تەنها شانۆگەرییەکی سیاسی و پلانێکی پێشوەختەی هەردوولایە. ئەم جەنگە ساردە تا ئاستی پێدادانی سەربازیی کۆنترۆڵکراو پەرە دەسێنێت؛ پلانێک کە ئامانجەکەی تەنها لاوازکردن و تەفروتونکردنی پێگە و توانای سەربازیی دەوڵەتی تورکیایە، وەک دووەم هێزی گەورەی ناتۆ، تا پاش سەردەمی ئەردۆگان (کە لە ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت)، تورکیا چیتر نەبێتە هەڕەشە لەسەر ستراتیژیەتی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
دۆسیەی کورد و ڕۆڵی ئەردۆگان لەم هاوکێشە نهێنییەدا.
یەکێک لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی ئیسرائیل لەم نەخشە نوێیەدا، پشتیوانیکردنی ئازادیی باکووری کوردستانە. لەم پێناوەدا و بە هەماهەنگییەکی ژێربەژێری ئەردۆگان، پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان هێنرایە کایەوە. بەڵام پێش گەیشتن بەم وێستگەیە، سیاسەتەکانی ئەردۆگان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی پەکەکەدا، بە پێنج خاڵی سەرەکی خزمەتی بەم پڕۆژە گەورەیە کردووە:
١. پارادۆکسی بۆردومانەکانی قەندیل و بەهێزکردنی پێگەی جەماوەری.
لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا، ئەردۆگان دەیان هەزار جار ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانی بۆردومان کرد، بەڵام پرسیارە گەورەکە ئەوەیە: بۆچی هێرشێکی یەکلاکەرەوەی نەکردە سەر "قەندیل" کە چەق و مۆڵگەی سەرکردایەتی پەکەکەیە؟ ئەم بۆردومانە بەردەوامانە لە ناوخۆی تورکیادا وەک دەستکەوتی مەزن و لەناوبردنی سەدان گەریلای درۆینە نیشان دەدران بۆ چەواشەکردنی شەقامی تورکی و بەهێزکردنی پێگەی دەنگدانی ئەردۆگان. لە لایەکی تریشەوە، ئەم هێرشانە پرسی کوردی لە میدیاکانی ئەوروپادا بە زووی و زیندوویی هێشتەوە.
٢. لەشکرکێشی بۆ باشووری کوردستان: قەڵغانێک لەژێر چاودێری ئیسرائیلدا.
جێگیرکردنی دەیان بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان لەژێر ناوی شەڕی پەکەکەدا، لە ڕاستیدا جێبەجێکردنی فەرمانێکی ناڕاستەوخۆ بوو بۆ دروستکردنی هێڵێکی بەرگری لە دژی هەرەشەکانی حکومەتی عێراق و میلیشیا شیعەکان بەرامبەر بە هەولێر؛ بەمەش پارێزگاری لەو قەوارەیە کرا کە بەشێکە لە نەخشە نوێیەکەی ئیسرائیل.
٣. شۆڕشی ڕۆژاوا، حەشارگەی داعش و نێودەوڵەتیبوونی پرسی کورد.
ئەردۆگان لە سەرەتادا وەک خەلیفەی پشتگیری کایەی داعش دەرکەوت بۆ لێدانی ڕۆژاوای کوردستان و ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد. بەڵام پەرجووی بەرخۆدانی "کۆبانێ" هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە. ئەو شەڕە پرسی کوردی نێودەوڵەتی کرد، سەرنجی جیهانی ڕاکێشا و دواجار بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل، هێزەکانی سووریای دیموکرات داعشیان تێکشکاند. لە کۆتاییدا، بە جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆبانێ و هۆشداریدان بە تورکیا، ئەرکی ئەردۆگان لەو بەشەشدا بەپێی ویستی هاوپەیمانێتییەکە کۆتایی پێهات.
٤. بەڕەواڵەت دژایەتی و لە ڕاستیدا بەجیهانیکردنی پەکەکە.
ئەردۆگان و دیپلۆماسییەتەکەی وڵات بە وڵات دەگەڕان بۆ ئەوەی پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن. ئەم هەوڵە چڕوپڕە ئەنجامەکەی پێچەوانە بووەوە؛ بووە هۆی ئەوەی وڵاتانی جیهان زیاتر لە جاران لە ڕاستیی دۆسیەکە بکۆڵنەوە و زۆربەیان ئامادە نەبن بکەونە ژێر باری ویستەکانی ئەنقەرەوە.
٥. دۆسیەی نەوت: ناساندنی باشووری کوردستان بە جیهان.
ئەگەر دەڵاڵی و ئاسانکارییەکانی ئەردۆگان نەبوایە، نەوتی هەرێمی کوردستان هەرگیز نەدەگەیشتە بەندەری جیهان و بازاڕەکانی دنیا. جیا لەوەی داهاتەکەی بۆ کوێ چوو، بەڵام ئەم نەوتە وایکرد باشووری کوردستان ببێتە ژمارەیەکی گرنگی ئابووری و سیاسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە جۆرێک کە سەرکردەکانی هەرێم لەگەڵ خاوەن بڕیارانی وەک دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک و سەرۆکانی تری جیهان هاوتەریب دانیشن.
دەرەنجام و پوختە: گشت ئەو ڕووداوانەی لە ڕابردوودا ڕوویان داوە و ئەوانەش کە لە داهاتوودا ڕوو دەدەن، ئەڵقەی پێوەستکراوی پلانێکی ستراتیژیی گەورەن بۆ چەسپاندنی نەخشە نوێیەکەی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ نەخشەیەک کە تێیدا پارچەکانی کوردستان (باشوور، ڕۆژاوا و باکوور ورۆژهەلات) پێگە و قەوارەی ڕاستەقینەی خۆیان بەدەست دەهێنن.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
مەتەڵی "چەکە ونبووەکان"ی ئەمریکا؛ لە هەڕەشەکانی تڕەمپەوە تا شەری میدیایی پارتی و یەکێتی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine