مباپێ، هەموو شتێکی فەرەنسای خستە  ژێر پرسیارەوە

2022-12-22

لە فەڕەنسییەوە: خۆشناو محەمەد 

دۆڕایین لەپاش یاریەکی ماراسۆنی، پاش ماندوو بوونێکی زۆر، حەزێکی زۆر بۆ بردنەوە تەنانەت تا چرکەکانی کۆتایی، ڕاستە هەموو ڕێگاکانمان تاقیکردەوە هەموو بلیتەکانمان بەکار هێنا، بەڵام سەرکەوتن بەقسمەتمان نەبوو، من زۆر نیگەرانم، ڕووبەڕووی هەڵمەتێک بوونەوە لەهوتاف و هاوارکردن لەجەماوەری فەڕەنساوە.
لەڕاستیدا، ئەمە یەکەمجار نیە ئێمە ڕووبەڕووی ئەم هەڵمەتە ئەبینەوە، لەلایەن کۆمەڵێک لەجەماوەرەوە، زۆر بەداخەوە کاتێک براوە ئەبین ئەڕژێنە سەر شەقام و پیاهەڵدان و ئەڵێن ( فەرەنسا بردیەوە، بژی فەرەنسا، سەربەرزیتان هێنا بۆ فەڕەنسا،
بەڵام کاتێک دوچاری شکست ئەبین، هاوار ئەکەن ئەفریقیەکان ئێمەیان بێهیواکرد، کۆچبەرە نایاساییەکان ئێمەیان بێهیواکرد، هەندێک گەیشتوون بەوەی پێمان بڵێن، بگەڕێنەوە بۆ ناو دارستانەکانتان، بگەڕێنەوە بۆ بیابانەکانتان، گەڵای دارە وشکەڵەکان بخۆن ...!
لەبیرە وشکەوە بووەکان بخۆنەوە، ئێوە شایەنی سەربەرزی نین، ئێوە لەنێو شیو و دارستاندا ژیاون، ئەوەی زۆر ئازاری دام، ڕاهێنەر بوو کاتێک بەلوت بەرزیەوە هاواری کرد بەسەر بەرگریکار ( کۆمان ) دا و پێیوت هەموو فەرەنسات توشی شکست کرد،
شایەنی وڵاتێکی مەزنی وەک فەرەنسا نیت.
بڕۆ ون بە لەپێش چاوم، بڕۆنەوە بۆ ناو دارستانەکانتان ئەی ............ کان جورئەت ناکەم ئەو دەستەواژە بەکاربهێنم ئەو وتی ...! مەبەستی ( دیشامپ) ە ...!
زۆر ئازار بەخشە ئەم قسە ئەبیستین بەڵام شایەنی ئەم هەمووەین، چونکە ئێمە فەزڵی وڵاتی بێگانەمان دا بەسەر وڵات و خاکی خۆماندا، ئەمە پاداشتی دوور کەوتنەوەیە لە خاک و نیشتیمان ....!
تەنانەت لەکاتی سەرکەوتنیشدا زۆربەی یاریزانەکان هەست بەخۆشی ڕاستەقینە ناکەن، چونکە هەست بەغەریبی ئەکەن، نە لەکاتی بردنەوە نەلەکاتی شکست.
بیر لەوە ئەکەمەوە واز بهێنم، شەرم ناکەم لەوتنی ئەوەی بیر لەوە ئەکەمەوە واز لەیاری بهێنم و بڕۆمەوە بۆ ماڵەکەی خۆم بەتایبەت بۆلای باوکم کە خەڵکی کامیرۆنە.
ئەمەوێت یاری بۆ کامیرۆن بکەم، بیری لێئەکەمەوە، 
ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە کردی وتی و ئەوەی وترا ناتوانم دوبارەی بکەمەوە.