فەتوا سەیر و سەمەرەکانی لیژنەی فەتوای ھەرێم

2023-01-09

سەیرترین ئەو فەتوایانەی لیژنەی فتوا دەریکردون و کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە

فتوایەكی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم لەسەر حەرامكردنی هەڵكەندنی بیر كاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و خەڵكی دەڵێن لیژنەی فتوا لەسەر هەڵكەندنی بیری نەوت و دزینی داهاتەكەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بێدەنگە كەچی فتوای حەرامی هەڵكەندنی بیری ئاو دەدات.


هەندێك لە خەڵكی دەڵێن لیژنەی فتوا لەسەر ھەموو شتێك فتوا دەدەن جگە لە شتە گرنگ و پێویستەکان
ھەر بۆیە لە كاتی دەرچونی هەر فتوایەكی نوێ‌  سۆشیاڵ میدیا گەرم دەبێت لە رەخنە لە سەیروسەمەرەیی فتواكانیان.
هەرچەندە لیژنەی فتوا دەڵێن ھۆکاری خۆیانیان ھەیە بۆ دەرکردنی ئەو فەتوایانە و دەڵێن ھەر کاتێک پرسێک بوە دەنگۆی نێو خەڵک ئەوان ناچارن قسەیان ھەبێت و فەتوای لەبارەوە بدەن.

لەنمونەی ئەو فەتوا سەیر و سەمەرانەی بونەتە جێگای ڕەخنە و مشتومڕی نێو خەڵک:
یەكەم:تەقاندنی تەرەقە لەلایەن منداڵان لەجەژن و بۆنەکاندا: 
ئەمە یەکێک بوو لەو فەتوایانەی کە بوە جێگا رەخنەیەکی زۆر و کاتێک ھاتە نێو سۆشیال میدیا خەڵکی وەکو جۆرێک لە گاڵتە دەیان بینی چونکە دروست لەو کاتەدا بەنزین بەڕێژەیەکی زۆر بەرز ببوەوە و داوایان دەکرد فەتوا دژی گرانی بەنزین و کەمی کارەبا دەربکرێت، ھەر بۆیە ھەڵمەتێکی چڕی پێچەوانە و پڕ لە توانج لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان بەرێوەچوو .

دووەم:لابردنی مووی قول و قاچی کچان بە لەیزەر
کاتی دەرچوونی ئەم فەتوایە کاتێکی زۆر ھەستیار بوو بە تایبەت کە کاتی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی ھەرێم و دەستگیرکردنی سەدان گەنجی توڕە و نارازی بوو لەشارەکانی ھەرێم کەدژی نەبونی و بێ کاری ڕژابونە سەر شەقام. 

 

فەتواكە دەڵێت کچان و ژنان نابێت مووی لاشەیان لابەن ئیلا مەگەر بەشێوەی شەرعی نەبێت.
ئەم فتوایەش تورەیی خۆپیشاندەرانی بەدوای خۆیدا ھێنا و لەتۆرە کۆمەلایەتیەکان داوایان دەکرد لیژنەکە فەتوای حەرامی دەستگیرکردنی مندالی فەقیر و ھەژار دەربکات نەک موو .

سێیەم /  تەجمیلکردنی لوت و ستایلی قژ
ئەم فەتوایەش گرژیەكانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەلایەک و گرژی و ناکۆکیەکانی یەکێتی و پارتی و کەم بونەوەی کارەبا بەرێژەیەکی زۆر ھەر بۆیە کاتێک لیژنەکە لە فەتواکە گوتیان لوت بۆ زەروری نەبێت نابێت بچوک و کورت بکرێتەوە و ستایلی قژیش نابێت ھاوشێوەی کافران چاک بکرێت.

وەکو جارەکانی تر کاردانەوەکان زۆر خێرا و تەنز ئامێز بوون.
دواهەمین فتوای لیژنەكەش لەبارەی حەرامكردنی لێدانی بیری ئاو هەرای نایەوە،خەڵكێكی زۆر پێیان وابوو بەر لە حەرامكردنی هەڵكەندنی بیری ئاو دەبوو لیژنەكە فتوای حەرامكردنی بیرە نەوتی بەرپرسانی حیزبی بدایە.
خەڵكی پێیان وایە لیژنەی فتوا دەبوایە رووی فتواكانیان لە كاربەدەستانی وڵات بوایە كە وازبهێنن لە خواردنی سەروەت و سامانی خەڵك بە ناڕەواو پێیان وابوو ئەوە گرنگترە لە فتوادان لەسەر لابردنی مووی قاچی كچان و تەجمیلی لوت و تەقاندنی تەرەقە لەلایەن منداڵانەوە