سوتاندنی قورئان ڕەواو ھی ئاڵای ڕەگەزبازەکان تاوان؟!

2023-01-22

ئەبوبەكر كاروانی


سەرۆکوەزیرانی سوید سوتاندنی قورئانی لەلایەن ھەندێ ڕاسترەوی ڕەگەزپەرستی ئەووڵاتەوە، بەبەشێك لەئازادی بیروباوەڕ لەقەڵەم دا! کەچی پەڕلەمانی وڵاتەکەی لەساڵی ٢٠١٨ ەوەناسنامەی جێندەری وگوزارشت لێدانەوەی  بۆ یاسای تایبەت  بەڕقلێبوونەوە( کراھیە) ی زیادکردووە وھەرشتێ لەوبارەوە بەتاوان لەقەڵەم دەداو ناچێتە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕینەوە.

ساڵی ٢٠١٩ ەش لەئەمریکا دادگایەك یەکێکی بەتاوانی سوتاندنی ئاڵای ڕەگەزبازەکان لەھەمان سۆنگەی تاوانبارکردنی بە  ڕقگەرایی بەرامبە ریان، بە پانزە ساڵ حوکمدا.!لەھەندێ وڵاتی تریش  وەك ڕوونەنکولی کردن لە ھۆلۆکۆست لەلایەن نازییەکانەوە دژبە جوولەکەکان لەجەنگی جیھانی  دووەمدا بەتاوان لەقەڵەم دەدرێت وناچێتە خانەی ئازادی ڕادەربڕینەوە. کەچی سوتاندنی پیرۆزترینی پیرۆزی موسوڵمانان دەچێتە دەرەوەی ئەم ڕیزبەندی وپارێزگارە یاساییەو بە ڕەوا لەقەڵەم دەدرێت!

کێشە گەورەکەش لێرەدا لەوەدایە: تاوانی سوکایەتیکردن بەپیرۆزی نزیکەی دووملیار مرۆڤ  تێکەڵ بە،بە بەھایەکی گەورەو جووانی وەکو ئازادی ڕادەربڕین بکرێت! تەنھا لەچاوی خۆتەوە سەیری جیھان وئەوانی ترو ماف وھەست وئازادیان بکەیت وپێشت وابێت کاربۆ پێکەوە ژیان لەسەرئاستی جیھاندا  دەکەیت! توندڕەوی وکەراھییەت وفۆبییا دژبەئیسلام وموسوڵمانان، لەلایەن ڕاسترەوەکانەوە، بەھێرشکردنە سەرئازادی وکەسێتی ئەوی دی موسوڵمان لەقەڵەم نەدەیت و
  شەووڕۆژیش باس لەمەترسی توندرەوی ئیسلامی بۆسەرئاسایش وپێکەوە ژیانی گەلان بکەیت!

بەداخەوە ئەمە بەشێ لەودوو فاقییەیە ڕووێکی خۆرئاوا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
لەدنیای ئیسلامیش بەتەواوەتی دەڕژێتە خانەی توندرەوەکان ولایەنگرانی تیۆری پێکدادانی شارستانییەکانەوە.
کێشەیەکی گەورەشە  ژیارو جەمسەری زاڵی ئێستای جیھان، لەھەندێ بوارو بەرامبەر ھەندێك پرسی تایبەت بەبەرامبەری دینی وشارستانی، یەك چاوی بۆ بینین ویەك گوێشی بۆ بیستن ھەبێت!