هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلی ماددە بێهۆشکەرەکاندا

2023-01-27

دیبلۆماتیک
بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان تا دێت لە هەرێمی کوردستاندا بەرەو هەڵکشان دەچێت و دەرکەوتن و دەستبەسەرداگرتنی لە گرامەوە زیادی کرد بۆ کیلۆو ئێستا بە دەیان کیلکۆ بازرگانی پێوەدەکرێت و بەکارهێنەرانیشی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد دەکات.

بەپێی ئەو ئامارەی کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە بێهۆشکەرەکان بڵاوی کردووەتەوە، بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستاندا گەلێک زیادی کرڕووەو دیاردەکە بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر کومەڵگەی کوردی.

خودی بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان نایشارنەوە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ڕێڕەوی ماددە بێهۆشکەرەکان و کاروانسەرایەک کە لێیەوە ماددە بێهۆشکەرەکان دەگوازرێتەوە بۆ ناواڕاست و باشوری عێراق و وڵاتانی دیکەش.

بەپێی زانیاری و ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە بێهۆشکەرەکان لە ۲۱ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ۲۰۲۲ وەوە تا ۲۱ی کانونی دووەمی ساڵی ۲۰۲۳، واتە تەنها لەماوەی دوو مانگدا 108 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و 196 کەسیش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان دەستگیرکراون.

ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە بێهۆشکەرەکان دەریدەخەن کە لەماوەی ئەو دوو مانگەدا 363 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی " هیرۆین ــ حەشیش ــ تلیاک ــ جامایکا ــ کریستاڵ" دەستی بەسەردا گیراوە.