ئیسرائیل لە ئێرانی وەشاند !

ــ  ئیسرائیل دەیەوێت بە درۆن لە شوێنی درۆنەکانی ئێران بدات ! ــ  ئیسرائیل و ئەمریکا بەئاشکرا جەنگی نیمچەیی ھەواییان بەرامبەر ئێران ڕاگەیاند 
2023-01-31

شەوی ڕابردوو لە پڕێکدا سێ درۆنی بۆمب ڕێژکراوی ئیسرائیلی لە نێوخۆی ئێرانەوە بە خۆو چەند موشەکێکەوە خۆیان کرد بە یەکێک لە عەمبارە چەک و جبەخانە گەورەکەی ئەسفەھاندا و خۆیان تەقاندەوە و دواتر کۆگا و چەک و تەقەمەنیەکان تەقینەوە و شارەکەیان ھەژاند ،
ھەر چەند خولەکێک دوای ئەوە دوو درۆنی خۆکوژی تر خۆیان کرد بە عەمباری چەک و چۆڵی ھەمەداندا و ئەویشیان تەقاندەوە و بەرزی دەنگی تەقینەوەکان دانیشتوەکانی شارەکەیان ترساند و لەپڕێکیشدا دەستەی ڕوبەڕوبەنەوەی خێرا و ژوری ھەماھەنگی دەوڵەت خرانە حاڵەتی سور بەو پێیەی ئێران لە ژێر ھەرەشەدایە ئەو ئاستەش لە مەترسی واتا بەخێرایی گۆڕین و حەشاردانی سەرۆک و ڕابەری ئێران .

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلیەکان بەرپرسیارەتی خۆیان لە ھێرشەکە ڕاگەیاند و وایان بڵاوکردەوە کە ئەوەی ھێرشیان کردوەتە سەری کۆگای چەک و ژێر زەمینی گەورەی دروست کردنی درۆن و چەکی قەدەغەی نوێ بوە و شوێنێکی ئاسایی نەبوە وەک ئەوەی لەدەرەوە دەردەکەوێت و دەبینرێت 

جۆری ھێرشەکە بەرپرسانی سەربازی ئێرانی توشی شۆک کردوە لە کاتێکدا تەنھا ئيَران و تورکیا خاوەنی درۆنن و بە تەنھاش ئێران خۆی خاوەنی درۆنی خۆکوژە و لەوەش زياتر ئةوةية  ئەو درۆنانە لەناوچەیەک تەقێندراون کە سەکۆیەکی موشەکی تایبەتە دەبێت لە دووری تەنھا ٨ کیلۆ مەتر بوبێت بەو پێیەش بێت بنکە و سەکۆى موشەکی درۆنةكانی ئیسرائیل لەنێو دڵی ئێراندا بووة. 

ھێرشە درۆنیەکانی شەوی ڕابردووی سەر ئێران و شارەکانی ئەسفەھان و ھەمەدان دروست دوای تەنھا یەک ھەفتە بەتیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە و ئەوەش واتا ھەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەوروپیەکان بۆ موشەک و فڕۆکە و درۆنە ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان و ماوەی چەند مانگێکیشە بەھۆی ھەراسانکردنی ئۆکراینیەکان لة درۆنە ئێرانيةكان ولاَتانى ئەوروپاو ئەمریکا ھەرەشەی توند دەکەن و بەڵێنی تۆڵەكردنةوة دەدەن و دەڵێن درۆنە ئێرانیەکان لەنێو شارەکانی ئۆکراین خەڵکی سڤیل دەکوژێت  وترس و تۆقین بڵاودەکاتەوە .

 

 


ئیسرائیل ماوەیەکە مڕی خۆش کردوە لە ناوەندی دروست کردنی درۆنە خۆکوژە ئێرانیەکان و وێڵە بەدوای دەست کەوتنی ووردترین زانیاری لەسەر ئەو جۆرە چەکەی بوەتە بەڵای گیانی وڵاتانی ناوچەکە و دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە و کەرتی گەشتیاری ئیمارات و بەحرێن.

ئەمریکیەکانیش لە ئاوەکانی کەنداو ھاتونەتە بندەستی ئێرانی شیعە مەزھەب و لەنێوخۆشدا بەچەندين ئاراستە سەرقاڵ و مژۆڵی دروست کردنی شانەی ھەواڵگری سەربازین و لە ھێرشی دوو ساڵی ڕابردووی ئەمریکی و ئیسرائیلیەکانیش تەنھا پشتیان بەستوە بەو شانە و خەڵکە نێوخۆییانەی کە بە دژبەری ڕژێمەکە ناسراون ھەر لە کوشتنی ڕازی گەورە زانای ئەتۆمی و دزینی کۆنتێنەرێک زانیاری بنکە ئەتۆمیەکانی بوشەھر و ڕفاندنی دیپلۆماتکارە چیکیەکە لە زیندان و ئەم ھێرشەی ئەمشەویش .

ھێشتا زۆر بەووردی ڕون نەبوەتەوە قەبارەی ھێرشەكانى شەوی رابردووی ئیسرائیلیەکان لەنێو دڵی ئێراندا چەند بوون،بەڵام ئەوەی بۆ دونیا و ئێرانیەکانیش دەبێت ڕون بێتەوە ئەوەیە کە چۆن ئیسرائیلی و ئەمریکیە دوذمنەکان درۆنی ئێرانی (شاھید ١٣٦) یان  کۆپی کردوەتەوە و کێ لەنێو خۆو لەنێو شاری ئەسفەھان و لەنزیک نھێنیترین بنکەی دروست کردنی چەک ھاوکاریان بووە .


شەڕی چاوەڕوان کراوی سێ کوچکە دژ بەرەکە ( ئێران ئیسرائیل ئەمریکا ) تەنھا ڕاگەیاندنەکەی ماوە و ئەوروپیە دۆستەکانیش گڵۆپی سەوزیان ھەڵکردوە و دۆخی نێوو خۆی ئێرانیش تا بێت گەرمتر دەبێت و دراوەکەشی رۆژ بەرۆژ بەھاکەی لەدەست دەدات.