گۆڤاری فۆرین بولیس: سوریا لەبەردەم مەترسی ڕووخانی یەکجارەکیدایە

2023-02-02

گۆڤاری " فۆرین بولیس" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە ڕژێمی سووریا لە پاش سیازدە ساڵ لە جەنگ لەبەردەم ڕووخانێکی حەتمیدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤارە ئەمەریکییەکە، کاریگەرییە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەنددار بەهەڵبژاردنەکانی تورکیا و جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا و قەیرانی وزەی ئێران و مەترسی پەرەسەندنە ناسەقامگیرە گەورەکانی سوریا لەمساڵدا بەرزتر دەکاتەوەـ

هەر بەپێی ڕاپۆرتی " فۆرین بولیس" لە ساڵی 2023دا، تێکشکانی ئابووری سوریا بە خێرایی لە کۆنتڕۆڵی ڕژێم دەرچووەو زیاتر لە نیوەی ژێرخانی بنچینەیی ئەو وڵاتە لەناوچووەو لەسەدا 90ی خەڵکی سوریا لە ئێستادا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و لەسەدا 70ی خەڵکی ئەو وڵاتە پشت بەیارمەتی دەرەکی دەبەستن، ئەمە سەرباری ئەوەی کە بودجەی نیشتمانی ئەمساڵی سووریا نزمترین بودجەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
بە پێی لێکدانەوەی گۆڤارەکە، ئەوەی زیاتر دۆخەکە لەسوریا قورستر دەکات ئەوەیە کە ڕژێم بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکە، بە بەهای لە سەدا 40 باجی لەسەر خەڵکی وڵاتەکەی زیاد کردووە.