ئومێد قەرەداغی
جه‌نگی روسیا‌و ئۆكرانیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر دنیای خۆرئاوایی هه‌بوو ، زۆر ده‌ركه‌وته‌ی نوێی هێنایه ئاراوه ، یه‌كێك له گرنگترین ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م جه‌نگه ئه‌وه‌بوو ده‌ركه‌وت ئاسایشی وزه‌ی ئه‌وروپا له مه‌ترسیدایه ، ئه‌وروپای ناتۆ له‌ڕوی بوونی وزه‌وه سه‌قامگیر نییه و ناتۆیه‌كی بێ سه‌قامگیری وزه نه جێگای ترسه بۆ نه‌یاره‌كانی و نه مایه‌ی دڵنیاییه بۆ ئه‌ندامه‌كانی ، بۆیه گه‌ران به دوای وزه‌دا ستراتیژی سه‌ره‌كی ئه‌وروپای ناتۆ و ئه‌مریكایه، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جێگای بایه‌خه بۆ پرسی دابینكردنی وزه، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدایه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی غازی گه‌وره بێت، له هه‌مانكاتیشدا به تێچوونێكی كه‌متر غازه‌كه ده‌گاته ئه‌وروپا، له‌م روه‌وه ئه‌مریكا هیچ ده‌رفه‌تێكی له ده‌ستنه‌دا و له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ پرسی نرخی گۆرینه‌وه‌ی دۆلار به دینار ، پرسی غازی هێنایه ئاراوه ، مه‌رجی ئه‌وه‌ی دانا كه عێراق هه‌م كێڵگه‌كانی غاز په‌ره‌پێبدات و گه‌ران به دوای كێڵگه‌ی نوێ ده‌ست پێبكات ، هه‌م كۆمپانیا قه‌ته‌رییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا پشكی شێریان له غازی عێراقدا هه‌بێ.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش گه‌یاندنی غازی عێراقه بۆ ئه‌وروپا و رزگاربوونه له هه‌ژموونی غازی روسیا ، ئه‌مه جگه له رزگاركردنی عێراقیشله كرینی غاز له ئێران، عێراقیش له ئێستاوه ده‌رگای كنه و پشكنینی بۆ دۆزینه‌وه و كه‌شفكردنی یه‌ده‌گی غاز كردۆته‌وه.
به‌شێكی گرنگی ئه‌و غازه‌ی له عێراقدا هه‌یه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لەم مەلەفی غازەدا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌كرێت ؟ له راستیدا بەهۆی کەرتی غازەوە قەوارەی هەرێم لەبەردەم مه‌ترسی و ئاڵنگاری گەورەدایە، جەمسەرە گەورەکانی دنیا( وەک یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا) پێویستیان بە غازی عێراق و هەرێمە، له دوای گه‌مارۆكانی روسیا بۆ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وروپا دوچاری كێشه‌ی گه‌وره‌ی وزه به‌تایبه‌ت غازی بۆ دروست بوه ، به‌كرده‌وه‌ش ده‌ركه‌وت غاز خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌وروپایه به‌رانبه‌ر روسیا ، له هه‌مانكاتدا هه‌ژموونی روسیا به‌سه‌ر غازدا مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا و سه‌رقامگیری هاوسه‌نگی ده‌ستراگه‌یشتن به وزه له دنیادا.
وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد غازی عێراق و هه‌رێم جێگای بایه‌خی ئه‌وروپا و ئه‌مریكایه ، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگه په‌له‌كردنه له ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ئه‌وروپا ، هه‌رچی هه‌رێمه جیهان ناتوانێت وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ فرۆشتنی غاز مامەڵەی لەگەڵ بکات، هەرێم زۆر کێشەی ستراتیجی هەیە کە ناتوانێت غازەکەی بفرۆشیت، گرنگترینیان:
یه‌كه‌م: بوونی کێشەی یاسایی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ، چونكه ئه‌و بریاره كۆتایی به هه‌رچه‌شنه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وت و غازهێنا ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش فشاری زۆری خستۆته سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت كه له هه‌رێمدا كار ئه‌كه‌ن ، فشاره‌كه كاریگه‌ریشی هه‌بوه و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كشاونه‌ته‌وه و ته‌نها كۆمپانیای مام ناوه‌ند و بچووك ماونه‌ته‌وه ، بۆ كه‌رتی غازیش هیچ كۆمپانیایه‌ك ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم كاربكات ، چونكه هه‌م له مافی كاركردن له غازی عێراق بێبه‌ش ئه‌بێ و هه‌میش روبه‌رووی سكاڵای یاسایی ئه‌بێـته‌وه.

دوه‌م: ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر فرۆشتنی غاز :
یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شێكی به‌رفروان له‌و زه‌وییانه‌ی كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی غاز له خۆ ئه‌گرن ، ناكۆكه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتدا ، یه‌كێتی پێیوایه كه‌یسی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بۆ خزمه‌ت و به‌هێزبوونی پارتی و زیاتركردنی هه‌ژموونی ئه‌و حزبه به‌كارهاتوه و خه‌ڵك سودی لێ نه‌بینیوه و حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بچووكردۆته‌وه ، بۆیه خوازیاری ئه‌وه نیه كه‌یسی غازیش بخاته ژێر كۆنترۆڵی پارتییه‌وه ، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی قوڵی بۆ كاركردنی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی غاز دروستكردوه ،كۆمپانیاكان ناتوانن له‌ناو نادڵنیایی و نا سه‌قامگیری بریاری سیاسی له‌مشێوه‌یه‌دا كار بكه‌ن.
سێیه‌م : هه‌رێم گرفتاره به‌ده‌ست لاوازی ژێرخان و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و نه‌بوونی سیاده و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمییه‌وه ، تێكرای ئه‌مانه دوو دڵی و رارایی بۆ كۆمپانیاكانی سه‌رمایه‌گوزاری بواری غاز دروست ئه‌كه‌ن ، بۆیه ناتوانن راسته‌وخۆ مامه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن.
بۆیە ئاڕاستەی سەرەکی ئەوەیە غازی هەرێم لە دەرەوەی ئیرادەی هەرێم بفرۆشرێ، بۆ ئەمەش چەند سینارێۆیەک لە ئارادایە:
سیناریۆی یه‌كه‌م: غازی هه‌رێم راسته‌وخۆ ببه‌سترێته‌وه به غازی عێراقییه‌وه و له‌و رێگایه‌وه بفرۆشرێت ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌بێت له پرۆژه‌ی یاسای نه‌وت و غازدا (كه چاوه‌روان ئه‌كرێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێت) جێگای بۆ بكرێته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته بریاری سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه رازی بكرێت
سیناریۆی دووه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌رێم رازی نه‌بوو به ته‌سلیمكردنی مه‌له‌فی غاز به به‌غدا ، ئه‌وا فشاره‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌ست پێبكات تا سنووری كۆتایهێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێم و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی به به‌غدا ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا راسته‌وخۆ خۆی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز بگرێته ئه‌ستۆ.
سیناریۆری سێیه‌م : هه‌رێمی كوردستان بخرێته سه‌ر توركیا ، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و سیناریۆیانه‌ی كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان مه‌ترحه و لایه‌نگرانی ئه‌م سیناریۆیانه پێیانوایه ئه‌مه ریگایه‌كه هه‌م ده‌توانێت غازی هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا مسۆگه‌ر بكات و هه‌میش هه‌رێم له هه‌ژموونی ئێران دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌م روداوانه چه‌ندێك مه‌ترسی و ئاڵنگارین ، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌كرێت ئاڵنگارییه‌كان بگۆردرێن بۆ ده‌رفه‌ت، به‌ڵام ئایا هه‌رێم ئاماده‌یی سیاسی و ئابووری و هوشیاری تێدایه ئاڵنگارییه‌كان بگۆرێت بۆ ده‌رفه‌ت ؟ ئایا به‌م نه‌بوونی دامه‌زراوه و به‌م ناسه‌قامگیری سیاسی و به‌م هه‌موو نا عه‌داله‌تی و ناره‌زایه‌تییه‌ی ناوخۆوه ئه‌توانن به‌ره‌نگاری ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و بیكه‌نه ده‌رفه‌تی به‌هێزبوون ؟ ئایا بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هیچی سه‌وز نه‌كردوه ئایینده‌شی نیه، رۆژ به دوای رۆژ به‌رهه‌مهێنانی كه‌م ئه‌كات و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كشاونه‌ته‌وه ، گرێبه‌سته‌كان خراپن و داهاتێكی ئه‌وتۆ بۆ هه‌رێم ناهێڵنه‌وه ، بۆیه باشترین رێگا رێكه‌وتنه له‌سه‌ر مه‌له‌فی غاز و نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا و له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غازدا مرونه‌تی پێویست بنوێنیت ، به‌مه هه‌م قه‌واره‌ی هه‌رێم ئه‌پارێزێت و هه‌میش ئابووری هه‌رێم له قه‌یرانێكی ئابووری خنكێنه‌ر رزگار ئه‌كات