ئیمارات ئاینی دەوڵەتی لە ئیسلامەوە بۆ ئاینی ئیبراهیمی گۆڕی

ئاینی ئیبراهیمی چییەو بۆچی زانایانی ئیسلام بە مەترسی دەزانن؟
2023-02-26

دەوڵەتی شانشینی ئیماراتی یەكگرتوو،بە فەرمی دینی دەوڵەتی لە ئاینی ئیسلامەوە بۆ ئاینی ئیبراهیمی گۆڕی و كارەكەش لە جیهانی ئیسلامیدا توڕەیی و نیگەرانی زۆری دروستكردووە.

عەلی قەرەداخی،ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەیانامەیەكی توندی بڵاوكردەوە و رایگەیاند ئەو ئاینە بەناو ئیبراهیمییە حكومەتی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بە هاوكاری ئیسرائیل ناساندوویەتی و ئیقراری پێكردووە، ئاینێكی داهێنراوە و پیلانە دژی ئیسلام.

هەروەها دەڵێ‌: ئاینی ئیبراهیمی تێكەڵاوی هاوەڵدانان بۆ خودا كراوە و بت پەرستی تێكەڵاو بووە.

دوابەدوای راگەیاندنی ئینی ئیبراهیمی وەك ئاینی فەرمی دەوڵەت لە ئیمارات،بە بەشداری رێكخراو رابیتە ئیسلامیەكانی 19 دەوڵەت كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا بۆ ئیدانەكردنی ئەو كارەی ئیمارات و رونكردنەوەی هەڵوێستی زانایانی ئیسلام لەبارەیەوە.

بەشدارانی كۆنگرەكە،لە بەیانامەیەكدا جەخت لەوە دەكەنەوە ئەوەی لە ئیمارات رویداوە ئاین گۆڕین و داهێنانی ئاینێكی تازەیە بە پیلانی دەوڵەتی ئیسرائیل.

بەیانامەكە دەڵێت: زانایانی موسڵمان لەگەڵ هاوكاریی مرۆیی و پێكەوەژیانن، كە لەسەر ئازادیی و دادپەروەریی و بێڕێزی نەكردن بە ئاینەكان یان پێغەمبەران بەرپا دەبێت، هاوكات لەگەڵ دیالۆگی مرۆییدان بۆ بونیاتنانی كۆمەڵگاكان، بەڵام بە یەكدەنگی دەوەستنەوە لە دژی گۆڕینی ئیسلام.

لە بەیانامەكەدا هاتووە، هەرچەندە بنچینەی ئاینی بەناو ئیبراهیمی گوایە لەسەر خاڵی هاوبەش لە نێوان ئیسلام و ئاینەكانی تردا دروست بووە، بەڵام ئەمە بیرۆكەیەكی پووچ و ناڕەوایە، چونكە ئیسلام لەسەر بناغەی یەكتاپەرستیی و بە تاك و تەنها ناساندنی خوای گەورە بونیات نراوە، بەڵام باوەڕی هاوەڵدانان چووەتە ناو ئاینە گۆڕدراو و لادەرەكانی ترو بتپەرستییان تێكەڵ بووە، یەكتاپەرستیی و هاوەڵپەیداكردنیش بۆ خودا دوو شتی دژ بەیەكن و كۆنابنەوە لەیەك ئایندا.


بۆیە ئەوەی كە دەوترێ‌ گوایا ئیبراهیم (سەلامی خوای لێبێت) لەسەر یەك ئاینە كە كۆكەرەوەی ئیسلام و جولەكەو مەسیحییەتە، ئەوە گوتەیەكی ناڕەوایەو هیچ بنەمایەكی نییە.چونكە خوادای گەوۆە لە ئایەتی 67 ی سورەتی ئال عیمراندا دەفەرموێت"ئیبراهیم نە یەهودی بووە نە نەسرانی،بەڵكو مسوڵمانە و لەو كەسانە نییە كە هاوەڵ بۆ خودا پەیدا دەكەن.

زانایانی ئیسلام دەڵێن: هەوڵدان بۆ پشتگیریی لە ڕێكەوتننامەكانی ئەبراهام بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، لە ڕێگای ڕەواجدان بە ئاینێكی نوێ‌ كە پشتگیری لە ئاساییكردنەوەی سیاسیی بكات، كارێكە لە شێوەو لە بابەت و لە ناوەڕۆك بە ئەسل و فەرعیەوە ڕەتدەكرێتەوە، چونكە ئوممەتی موسڵمان هەر لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی زایینی ڕابردووەوە باری ئاساییكردنەوەی سیاسیی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند نەبووە، لە ئەمڕۆشدا پڕۆژەكانی ئاساییكردنەوەی ئاینی و گۆڕینی ئاینەكەی پەسەند نییە كە مەترسیان لە ئاساییكردنەوەی سیاسیی  لەگەڵ ئیسرائیل زیاترە.

ئەو زانا ئاینیانە چونە سەر ئاینی ئیبراهیمی و وازهێنان لە ئاینی ئیسلام بە كوفر و هەڵگەڕانەوە لە دین دەزانن و دەڵێن: پەسەند كردن و بانگەوازكردن بۆئاینێكی نوێ‌ بەناوی ئاینی ئیبراهیمیەوە، دەرچوونە لە ئاینی ئیسلام كە كۆتا ئاینەو هەڵوەشێنەری هەموو شەریعەتێكی پێش خۆیەتی، ئەو خەڵكانەش كە دەچنە ناو ئەو كوفر و بێباوەڕییە ئاشكرایەوە سەركەوتوو نابن.

زانایان هۆشداری دەدەنە حكومەتە ئیسلامییەكان لە چوون بەدەم ئەم بانگەوازە قین لەدڵانەوە، چونكە وێنای دوژمنكارییەكی بێ‌ ئابڕوو و بێ‌ پەروا دەكات لەسەر باوەڕی گەلانیان، لە هەمانكاتدا لێدانە لەو متمانەیە كە گەلان بەخشیویانە بە حكومەتەكانیان و لەباربردنیەتی، هەڵگیرساندنی ئاگری دووبەرەكی و ڕاجیایی و فیتەیە لە نێوان موسڵماناندا، كە دەبێتە هۆی لاوازكردنی ئوممەتی ئیسلام و بەهێزكردنی دوژمنەكەی

زانایانی ئیسلام هۆشداری دەدەنە حكومەتە ئیسلامییەكان لە چوون بەدەم ئەم بانگەوازەوە و دەڵێن: وێنای دوژمنكارییەكی بێ‌ ئابڕوو و بێ‌ پەروا دەكات لەسەر باوەڕی گەلانیان، لە هەمانكاتدا لێدانە لەو متمانەیە كە گەلان بەخشیویانە بە حكومەتەكانیان و لەباربردنیەتی، هەڵگیرساندنی ئاگری دووبەرەكی و ڕاجیایی و فیتەیە لە نێوان موسڵماناندا، كە دەبێتە هۆی لاوازكردنی ئوممەتی ئیسلام و بەهێزكردنی دوژمنەكەی.

هەروەها دەڵێن: پێویستە بەرپرسانی وەزارەتەكانی فێركردن و ڕاگەیاندن لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا، دەستهەڵگرن لە دەستكاریكردنی بێماناو گاڵتەجاڕی بە بەرنامەكانی فێركردنی ئیسلام، بەڵكو بێن لە ڕێگای قورئان و سوننەتەوە ئەو بەرنامانە پێشكەش بكەن.