بەریتانیا پشتیوانی مریەم ڕەجەوی دەکات

2023-02-27

دیبلۆماتیک

لە پەرلەمانی بەریتانیاوە پاڵپشتی بۆ مەریم ڕەجەوی، سەرۆکی ڕێکخڕاوی " موجاهیدینی خەلق"ی ئێران ڕادەگەیەنرێت.

 دەیڤد جۆنس، پەرلەمانتاری پەرلەمانی بەریتانیا، بە نوێنەرایەتی دووسەدو پەنجا پەلەمانتار، بەیاننامەیەکی پێشکەش کردو ئەوان پشتگیری و پشتیوانییان بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلق ڕاگەیاند.

لەو بەیاننامەدا کە دەیڤد جۆنس خوێندیەوەو واژۆی 250 پەرلەمانتاری لەگەڵدایە، پەرلەمانتارانی بەریتانیا پشتیوانییان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەلانی ئێران کردووەو هاوکات پشتیوانیان بۆ پلانی مریەم ڕەجەوی بۆ ئایندەی ئێران دەربڕیوە.

لە بەیاننامەی دووسەدو پەنجا پەرلەمانتارەکەی بەریتانیادا هاتووە کە " ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە گەلانی ئێران بە مافەکانیان بگەن و ڕێگەیان پێبدرێت بەرگری لەخۆیان بکەن و ئەو ڕژێمە کۆتایی پێبهێنن و  و کۆمارێکی دیموکراتی دابمەزرێنن".

بەیاننامەی دووسەدو پەنجا پەرلەمانتارەکەی بەریتانیا، خۆپیشاندانەکانی  ئێرانیان بە بەدیلێکی دیموکراتی بۆ ڕژێمی ئێستای ناساندووەو جەختیان کردووەتەوە کە گەلانی ئێران شایانی پشتیوانییەکی تەواون.

پەرلەمانتارەکای پەرلەمانی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیاندا، پشتیوانیان بۆ پلانی 10 خاڵیی مریەم ڕەجەو  بۆ  داهاتووی ئێران دەربڕیوە کە بریتیە لە ڕەتکردنەوەی ویلایەتی فەقیەو گەرەنتیکردنی ئازادی و مافە کۆمەڵایەتیەکان و ئێرانێکی بێچەکی ناوەکی.

ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق، ئەوەی بە کوردی بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران ناسراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی ئیسلامی و چەپڕەوەو خاوەنی پێکهاتەیەکی نیمچە سەربازییە.  ئێستا مریەم ڕەجەوی سەرکردایەتی ئەم ڕێکخراوە  دەکات.


ئەم ڕێکخراوە، دوای دوو ساڵ لە دەستپێکی جەنگی ئێران و عێراق، ئەندامانی موجاهدین لە ساڵی ١٩٨٢ چوونە عێراق و بە هاوکاری سوپای عێراق، سوپایەکی سەربازییان پێکهێنا بە ناوی "سوپای ڕزگاریی نیشتمانی ئێران" و هاوکات لەگەڵ سوپای عێراقیش بەشدارییان لە جەنگی دژی ئێران دەکرد.

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، بە ڕێکخراوێکی دژ بە کورد ناسراوەو بەتایبەت لە پاش ڕاپەڕینی بەهاری ۱۹۹۱وە لە زۆرێک لە شەڕەکاندا، ڕژێمی بەعس دژی کووردو هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنان