کەمال کلچدار ئوغلو ڕکابەرەکەی ئەردۆگان، دوژمنە سەرسەختەکەی کورد

2023-03-12

دیبلۆماتیک


ــ ئەو خۆی کوردەو سەرۆکی ڕەگەزپەرستترین پارتی تورکیایە.

ــ ئێستا ئەو میراتگری کەمال ئەتاتورکەو حیزبەکەی مێژوویەکی گەلێک خراپی لەگەڵ کورددا هەیە.

لە ڕابردودا دەیگوت بە بیستنی ناوی " کوردستان" بێزار دەبم و ئێستا دەڵێت تەنها ئێمە دەتوانین پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکەین.

ــ پاش مشتومڕێکی زۆر، شەش پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هاوپەیمانی " میللەت"یان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا پێکهێناو  کەمال کلیچدار ئوغلویان وەک کاندیدی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەربژێر کرد.

ــ ئێستا کەمال کلیچدار ئۆغڵوی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاندیدی پارتەکانی " سەعادەت و پارتی ئایندەو ئی پارتی و پارتی دیموکرات و پارتی دیڤایە کەش شەش پارتی ئۆپۆزیسۆنی تورکیان.

ــ کەمال کلچدار ئوغلو، کوردێکی شاری دەرسیمەو ساڵی ۱۹٤٨ لە دایکبووە.

ــ لە ساڵی ۲۰۱۰ بووەتە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیاو ئێستاش سەرۆکی ئەو حیزبەیە.

ــ لەپاش بوونی بە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، نکوڵی لەوە کرد کە لە تورکیا کێشەیەک هەبێت بەناوی کێشەی کوردەوە.

ــ لە ڕابردوداشدا چەندانجار ئەوەی ڕاگەیاندووە کە بە بیستنی ناوی " کوردستان" بێزار دەبم.

ــ پارتەکەی کەمال کلیچدار ئوغلو، پارتی گەلی کۆماری تورکیا، گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایەو لە ساڵی ۱۹۲۳ لە لایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزراوە.

ــ پاڕتی گەلی کۆماری، حیزبەکەی کەمال کلیچدار ئوغلو، کۆنترین حیزبی تورکیایەو یەکێک لە سەرسەخترین نەیارەکانی کوردەو مێژوویەکی گەلێک خراپیان لەگەڵ کورددا هەیە.

ــ حیزبەکەی کەمال کلیچدار ئوغلو، لای کوردانی باکور، پارتێکی پەسەندو جێگەباوەڕ نییەو هەر ئەوەشە وایکردووە کە لە هەڵبژاردنەکاندا کەمترین دەنگ لە شارو ناوچەکانی باکوری کوردستاندا بەدەست دێنێت.

ــ  ئێستا کەمال کلیچدار ئوغلو،  بە هەموو جۆرێک هەوڵی خۆ نزیککردنەوە لە کوردانی تورکیا دەدات و هەموو هەوڵێکیشی ئەوەیە کە هەدەپە کاندیدی نەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.

ــ کەمال کلیچدارو پارتەکەی کە پێشتر بڕوایان بە کێشەی کورد نەبووە لە تورکیا، ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان دەتوانن کێشەی کورد لە تورکیادا چارەسەر بکەن.

ــ کەمال کلیچدارو پارتەکەی ڕایانگەیاند کە دەخوازن پرسى کورد لەگەڵ هەدەپەدا چارەسەر بکەن نەک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلاندا، بەڵام هەدەپە هەرزوو وەڵامی کەمال کلیچدار ئۆغلویان دایەوەو وتیان چارەسەری پرسی کورد لای ئۆجەلانە.

ــ یەکێک لە بانگەشەو دروشمە بەربڵاو و بەهێزەکانی کەمال کلچدار ئوغلو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، گۆڕینی سیستمی سیاسیی تورکیایە لە کۆمارییەوە بۆ پەرلەمانی و ئەو دەڵێت، دوای سەرکەوتنم لە هەڵبژاردن سیستمی سیاسی لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانیی دەگۆڕم.