لە لاهایەوە فەرمانی گرتن بۆ پوتین دەرچوو

2023-03-18

دیبلۆماتیک

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەلاهای فەرمانی دەستگیرکردن بۆ " ڤلادیمیر پوتین" ی سەرۆکی ڕوسیا دەردەکات و " کریملین"یش بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەبڕیارێکی بێنرخ و بەتاڵ ناودەبات.

دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی، بە تاوانی فڕاندنی هەزاران منداڵی ئۆکرانی و بردنیان بۆ کەمپەکانی ڕووسیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پۆتین دەرکردو وەکو تاوانباری جەنگ بڕیاری دەستگیرکردنەکەی گەشتووەتە هەر ۱۲۳ وڵاتەکەی ئەندامی دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای.

 جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لەدیداری لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا وتی، بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا، بەهۆی ئەو تاوانانەوەیە کە لە جەنگی ئۆکرانیادا ئەنجامی داوە.
جۆ بایدن وتی، بڕیارەکەی دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای، وڵاتانی ئەندامی دادگاکە پابەند دەکات بەوەی ئەگەر پۆتین پێ بخاتە ناو خاکی وڵاتەکانیانەوە دەستگیری بکەن.

ئامارو زانیارییەکانی ئۆکرانیا و ئەمەریکا ئەوە دەردەخەن کە ڕووسیا هەزاران منداڵی لەناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیاوە ڕفادووە بۆ ناو کەمپە تایبەتەکانی ناو ڕووسیا.
جۆ بایدن بە ڕۆژنامەنووسانی وت: " پۆتین تاوانی جەنگی ئەنجام داوەو هەزاران منداڵی لە ئۆکرانیاوە ڕفاندووە بۆ ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن توێژەرەکانی زانکۆی یێل لە ئەمەریکا لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، بەلایەنی کەمەوە ڕووسیا شەش هەزار منداڵی ئۆکرانی لە 43 کەمپ و ناو ڕووسیادا دەستبەسەر کردووە.
بە هەمان تاوانی فڕاندنی منداڵانی ئۆکرانیا بۆ ڕووسیا، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ " ماریا بێلۆڤا" دەرکردووە، کۆمیسیاری مافی منداڵانە لەسەرۆکایەتی کۆماری ڕوسیا.