-
- سیاسی
دۆخی هەرێم، پەتی سەبری سەڵاحەدین بەهادینیشی پچڕاند
دەڵێت، ئیتر بێدەنگ نابن و کوردستان تاپۆی چەند کەسێک نیە
هۆشداری دەدات، دۆخەکە لە روخانە
دڵیشی نایە ئەگەرنا شتی تریش هەیە بیڵێت.
2023-07-09
وادیارە دۆخەکە تەواو خراپە، بۆ سەلماندنی راستی ئەم قسەیە، توڕەبونی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوو بەسە، بە دەگمەن بە لە کوردستان سیاسیەکی دیکە دەدۆزیتەوە، هێند مەنگ و لەسەرخۆ بێت، بەو هەموو بەرزی و نشێویەی هەرێم پێیدا تێپەڕیوە هیچ کات وەک ئەمڕۆ ئەم پیاوەی توڕە نەکردوە.
سەڵاحەدین بەهادین، دەڵێت، نه‌زانكاریى‌و نا دڵسۆزیى واى له‌م وڵاته كرد‌و به‌م دۆخه‌ى گه‌یاند، ئه‌و بێئومێدیه‌ى كه هه‌یه ڕۆژ به‌ڕۆژ كارى له‌سه‌رده‌كرێت به‌رده‌وامبێت، تاكڕه‌وى‌و هه‌ركه‌س بۆخۆى هه‌ركه‌س له‌ده‌ڤه‌رو زۆنى خۆى، هه‌مه كاره بێت‌و له‌به‌ریشى بڕوات، ئه‌مه حاڵه‌تێكى ناته‌ندروسته‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شى زۆر خراپ ده‌بێت
ئەمینداری یەکگرتوو وتیشی، ئه‌وه‌ى زیاتر یه‌خه‌مان ده‌گرێت، كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته قوربانى ناكۆكى‌و ناته‌بایی‌و من منۆكێى چه‌ند به‌رپرسێكى نابه‌رپرس، به‌داخه‌وه ئەوەی ئێستا هه‌یه په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو پابه‌ندى مه‌شبوهه، دڵم نایات زیاتر بڵێم، ئه‌گه‌رنا شتى تریش هه‌ڵده‌گرێت"
لە وتارەیەکیدا بە رونی دیارە داخستنی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن زۆر ئەمینداری یەکگرتوی نیگەران کردوە و نوسیویەتی، هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ له‌بۆشایى یاساییدایه، ئه‌وه بۆ جارى دوه‌مه په‌رله‌مانى كوردستان ته‌عتیل ده‌بێت، یان دۆخێك ئه‌سازێنن كه په‌رله‌مان نه‌مێنێت، له‌جیاتى حورمەتگرتنی پەڕلەمان‌و كارى په‌رله‌مانیی، دۆخێك دروستده‌كه‌ن كه په‌رله‌مان بونى نه‌مێنێت.
سەڵاحەدین بەهادین پێیوایە عه‌یبەیه‌كى گه‌وره‌یه دواى زیاتر له30 ساڵ گه‌لى كوردستان حاڵى واى لێهاتبێت كه قەر‌زاربێت‌و بازاڕى كه‌ساس بێت‌و بێزاریش هه‌موو گه‌نجى ئه‌م وڵاته‌ى گرتبێته‌وه، ئه‌مه‌ش حاڵى دارایی‌و ئیداریى‌و سیاسییه‌كه‌ى بێت، په‌یوه‌ندیه‌كانیشى ئه‌وه‌بێت كه ناتوانین بڵێین په‌یوه‌ندیی، زیاتر له‌پابه‌ندى مه‌شبوهـ ده‌چێت، به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو وابێت
ئەم سیاسیە مەنگە، لەسەر هەڵوێستی یەکگرتوو، نوسیویەتی، وه‌كو یه‌كگرتوى ئیسلامى هه‌رگیز به‌م حاڵه‌ته ڕازیى نین، ئێمە تاقمى بڕوخێ بڕوخێ نه‌بوین‌و ناشبین، به‌ڵام وه‌ختێك ده‌بینین حاڵه‌ته‌كه به‌ره‌و داڕوخانه، ده‌بێت ئێمه‌ش قسه‌ى تێدا بكه‌ین‌و هه‌ڵوێستمان ببێت.
یه‌كگرتوو ناڕازیه به‌هه‌موو نادادیه‌كانى كه هه‌یه، یه‌كگرتوو ناڕازیه به‌هه‌موو پابه‌ندى‌و نۆكه‌رایه‌تیه‌ك كه هه‌یه، ناڕازین به‌سوتاندنى به‌رهه‌مى ده‌یان ساڵه‌ى خه‌ڵك‌و خه‌باتگێڕانى كوردستان".
لە کۆتایدا ئەمینداری یەکگرتوو ئەوە بەبیر دەسەڵاتدارنی کوردستان دەهێنێتەوە، کە كوردستان تاپۆى چەند كەسێك نییە و ئه‌وانى دیكه‌ش به‌ده‌وریا بسوڕێنه‌وه، ئه‌م قه‌واره‌یه قه‌واره‌ى گه‌لى كوردستانه، به‌رهه‌مى ڕه‌نجى خه‌ڵكى كوردستانه.