پەکەکە ڕوبەڕووی سوپاکەی ڤاگنەر دەبێتەوە؟

ــ شەڕڤانی کورد گەیشتنە ئۆکراین بۆ جەنگی دژە ڕووس ! ــ ئەمریکا و ڕوسیا چاویان لەسەر شەڕڤانە کوردەکانە
2023-07-16
سوپا و ھێزە تۆکمە و شەڕانیەکەی ڤاگنەر تەکیان بە سوپا و ھێزە شەڕکەرە ئەوروپی و ئەمریکیەکان ھەڵچنیوە و لە زۆر بەرەی شەڕەوە شێتانە شکست بە ئەمریکی و ئەوروپیە دۆستەکان دەھێنن .

ئەمریکیەکان ھەر زوو لە بیری ھێنانی ھێزێک بوون کە لەشەڕکردندا شێوە و قەناعەتی پارتیزانی و فیدائیانەیان ھەبێت تا بتوانن ڕوبەڕووی ھێزە تۆقێنەرەکەی ڤاگنەری پریکۆژین ببنەوە .

ڕۆژنامەی ڤیزگلیادی ڕووسی کە بەرۆژنامەی دەزگای ھەواڵگری ڕووسی ناسراوە لە نوێترین زانیاریدا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ماوەی چەند مانگێکە سی ئای ئەی سەرکەوتوو بوون لە قەناعەت کردن بە ھێزە تایبەت و مەشقپێکراوو فیدائیەکانی ھەسەدە و پەک بۆ ھاتنیان بۆ جەنگی ئۆکراین و بەرگرتن بە سوپاکەی پریکۆژین و ڤاگنەر .

رۆژنامەکە بە پشت بەستن بەچەند زانیاریەکی ورد باسی لەوە کردوە کە پێش ھێنانی ھەزار و پێنج سەد شەڕڤان بۆ نێو خاکی ئۆکراین مەشقی وورد و تاقەت پڕوکێنیان پێکراوە و ڕاھێنانیشیان لەسەر پێشکەوتوترین چەکی ئەمریکی پێکراوە و پڕ چەک کراون .

ڕۆژنامەی ڤیزگلیاد گوتویەتی ئەوەی لەو جەنگاوەر و شەڕڤانانە گۆڕاوە تەنھا جل و بەرگەکانیانە کە پێشتر جلی کوردی و ئێستا جلی تایبەتی سوپایان لەبەر کراوە و لەبەر نەناسینەوەشیان نە تێکەلی کەس دەبن نە قسە دەکەن و لە کاتی نزیک بونەوەشیان بۆ بە دیل گرتنیان ئامۆژگاری کراون کە یەک فیشەک بنێن بە سەری خۆیانەوە ھەر بۆیە ئەستەمە زانیاری وەرگرتن لێیان .

پرس و باسەکە بوەتە جێگای سەرنجی میدیا ئەورپیەکان و فرانس پرێس لەسەر چونی چەند کەتیبەیەکی فیدائیەکانی کوردی سوریا ناسراو بە ھەسەدە بەدواداچونی کردوە و بۆی دەرکەوتوە چونی ئەو ئەو شەڕڤانانە بۆ جەنگی ئۆکراین بە ڕێککەوتنی تایبەتی ئەمریکی کوردی بوە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا .



ئاژانسە ھەواڵیەکە دەڵێت بەپێی ئەو ڕێککەوتنە لەو ماوەیەی شەڕڤانەکان دەجەنگن دژی ھێزی ڤاگنەر و سوپای ڕووس مانگانە ھەر یەکەیان بڕی سێ ھەزاردۆلاری بۆ ھەژمار دەکرێت جگە لەوەی پێشکەوتوترین جۆری چەکیان پێدەدرێت  و لەکاتی جەنگیشدا بەرەیان پێ ناگۆردرێت .

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت بردنی شەڕڤانی کورد بۆ جەنگی ئۆکراین لەو بەرانەی ئەوان بەشداری تێدا دەکەن باڵانس دەگۆڕێت بەو پێەیی ئەوانەی دەجەنگن لەسەر بیروباوەڕێکی تووند دەجەنگن و پێش چونیان ھەمویان ماڵئاواییان لە ھاوڕێکانیان کردوە و گوتویانە بە نیاز نین بگەڕێنەوە بە پێچەوانەی ئەو جەنگاوەرە ئەوروپیانەی کە لەکاتی جەنگدا نامە بۆ خۆشەویستەکانیان دەنێرن و دەڵێن بیرتەکەم و جەنگ کۆتایی نایەت بگەڕێمەوە .

فرانس پرێس ھۆکاری بەشداری کوردەکانی لەو جەنگەدا بۆ دژایەتی ڕووسەکان و پشتگرتنی سوپای سوریا و ھاوپەیمانی ئەردۆغان و پۆتین گەڕاندوەتەوە و دەڵێت شەڕڤانە کوردەکان لە ئۆکراین ھێندە حەزیان لە شەڕ بوە لە یەکەمین ساتی دابەزینیان دەستیان کردوە بەجەنگ لەسەر شێوازی پارتیزانی .

بەپێی پلانی جەنگەکە دەبێت کورد لە دوو بەرەوە شەڕ بکەن بەرەی یەکەم باکوری رۆژھەلاتی ئۆکراین ئەوەی پێی دەگوترا بەرەی ڤاگنەرەکان کە چاوەڕێ دەکرێت لەو شوێنەدا قورسترین جەنگ لە نێوان ڤاگنەرەکان و شەڕڤانەکان ڕوبدات .

بەرەی دووەمی جەنگی شەڕڤان ڕوبەڕوبونەوەیە لەگەڵ کەتیبەکانی ئەحمەد شیشانی ئەو جەنگاوەرانەی ئۆکراینیەکان گیریان خواردوە بەدەستیانەوە .