کامێرەی زیرەکی ئێڵ جی پەیوەست دەکرێت لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جیدا بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی زیرەک و ئاسانکارتر

2023-07-17
کامێرە ڤیدۆییە نوێێەکان وادیزاین کراون کە بە ئاسانی پەیوەست بکرێن بە تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جیەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر چێژ وەرگرێت لە ئاسانکاری و ئاسودەیی و پەیوەندی ڤیدۆیی ئاست بەرزتر
 
سیئۆل، ١٧ ی تەمووزی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کامێرە نوێیە زیرەکەکانی خۆی بڵاوکردەوە لە جیهاندا (مۆدێلی VC23GA) کامێرەیەکی فول ئێچ دیە و دوو میکرۆفۆنی تێدایە و تایبەتمەندی هەمە پیشاندانی تێدایە. ئەم کامێرە زیرەکە بە ئاسانی پەیوەست دەکرێت بەو تەلەڤیزۆنانەنی webOS هەیە لەسەریان* بۆ دابینکردنی کارئاسانیی باشتر بۆ بەکارهێنەر و چەندان خزمەتگوزاری و بەرنامەی ئاست بەرزی تر. ئەم پەیوەست کردنە تایبەتمەندی پەیوەندی ڤیدۆیی لەگەڵە لەگەڵ پەیوەندی کۆنفرانس (زیاد لە یەک پەیوەندی) و ئەزموونی وەرزکردنی ماڵەوە و چەندان خزمەتگوزاری تر بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە هەمەچەشنەکانی بەکارهێنەر لەکاتێکدا ئەو خزمەتگوزاریانە بەکاردێنن کە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی دابینی دەکات. 
کامێرە زیرەکەکەی ئێڵ جی پەیوەست دەکرێت لەگەڵ زۆرینەی خزمەتگوزاریە بەردەستەکانی سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جیدا و مەودایەکی فراوان و هەمەچەشن و سەرسورهێنەر لە ئەزموون بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات. بۆ نمونە بەکارهێنەران دەتوانن ئێستا بە ئاسانی پەیوەندی بکەن بە هاوپیشە و بریکار و ویستیار و خێزان و هاوڕێیانیانەوە لەڕێی خزمەتگوزاری RemoteMeeting کە خزمەتگوزاریەکی داهێنەری ئینتەرنێتیە بۆ پەیوەندی ڤیدۆیی و لەسەر کۆپیوتەر و لاپتۆپ و مۆبایلی زیرەکیش کار دەکات. ڕوونێتی فوول ئێچ دی (١٩٢٠*١٠٨٠) ی کامێرە زیرەکەکە ئاستێکی ڕوون و ناوازەی وێنە و ڤیدۆ دابین دەکات کە هاوشێوەی راستەقینە دەردەکەوێت لەسەر تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی، کە خۆیان ناسراون بە ناوازەیی ڕوونماکانیان. دانانی بەرنامەی RemoteMeeting لە تەلەڤیزۆنی ئێڵ جیدا خێرا و ئاسانە و پێویستت بە پەیوەست کردنی لاپتۆپ و کۆمپیوتەر نابێت. هەروەها میکرۆفۆنەکانی ناوی ئەم کامێرەیە واتە پێویستت بە پەیوەستکردنی میکرۆفۆن نابێت. 
ئەوانەی حەزیان بە بەرنامەی وەرزش و تەندروست باشییە چێژی تەواوەتی دەبینن لە پەیوەستکردنی کامێرە زیرەکەکانی ئێل جی بە تەلەڤیزۆنی ئێڵ جیەوە، بەرنامەی Exercite کە بەرنامەیەکی وەرزشی ناوماڵە تایبەتمەندی هاوکێشەی بیرکاری بۆ ناسینەوەی جوڵە و وەرزشی تێدایە بە وردی جوڵە و جەستەی بەکارهێنەر دەپشكنێت بە کامێرە زیرەکەکە بۆ دابینکردنی زانیاری راستەوخۆ لەسەر تەکنیکی وەرزشەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەکارهێنەر لە باشترکردنی وەرزشەکانیدا. سەکۆی FlexIt کامێرە بەکاردێنێت بۆ وەرزشی راستەوخۆ لەگەڵ پیشەوەرانی تەندروست باشی و وەرزشی هەمووی لەڕێی پەیوەستکردنی کامێرە زیرەکە بە تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جییەوە. ئەم کۆمەڵە ئامیرە پێکەوە ئەزموونی نایاب دەدەن بە بەکارهێنەر کە لەلایەن FlexIt دابین دەکرێت کە بەرنامە و کورتە زانیاری گرنگ دەدات بۆ پشتیوانی بەکارهێنەر لە گەشتن بە ئامانجە وەرزشییەکانیاندا و هەبوونی ستایلێکی ژیانی تەندروستیانە. 
هەروەها دووانەی کامێرە زیرەکەکە و تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی پێکەوە خزمەتگوزاری و بژاردەی کاتبەسەربردنی نوێ بەردەست دەکەن، وەکو بەرنامە نوێیەکەی سێڵفی و Fun Mirror و بەرنامەی راهێنانی سەماکردنی بەناوبانگی 1M HomeDance. بەرنامەی Fun Mirror چەندان فلتەر بەردەستی بەکارهێنەر دەخات، لەگەڵ کاریگەری وێنە و دەستکاریکردنی وێنە. بەرنامەی 1M HomeDance کە هەماهەنگی نێوان ئێڵ جی و 1 MILLION Dance Studio بەناوبانگی کۆریای باشورە بۆ گۆرانی پۆپی کۆری کە تیمێکی بەناوبانگی ڕێکخستنی سەماکردنە چەندان راهێنان و کورتە ڤیدۆی سەماکردن بەردەست دەکەن تا بەکارهێنەر کارامەییەکانی سەماکردنی باشتر بکات. لەڕێی کامێرە زیرەکەکەوە بەکارهێنەران دەتوانن لە تایبەتمەندی Camera Mode دا لەگەڵ راهێنەردا بجوڵێن بۆ فێربوون و باشترکردنی جوڵە دڵخوازەکانیان. 
ڕووپۆشەکەی کامێرەی زیرەکی ئێڵ جی ڕێگری دەکات لەوەی هاوێنەی کامێرەکە (لێنز) شتی بەربکەوێت و زیانی پێبگات لەکاتێکدا لەکاردا نیە، هەروەها بۆ پاراستنی ئاسایشی بەکارهێنەر لە هاککردن. 
ئەم کامێرە زیرەکانە شێوەیان جوانە و ڕێک و باریکە و بە ئاسانی لە دیکۆری مۆدێرنی ناوماڵەکاندا جێی دەبێتەوە لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە دەرکراون. بە تەلەڤیزۆنەکانی ستایلی ژیانیشەوە. موگناتیزی بەهێز لەم کامێرەیەدا هەیە و بەهۆیەوە دادەنرێت لەسەر رووکارەکان تا شێوەیەکی جوان بداتە چواردەوری. بەهۆی میکرۆفۆنەکانی ناویەوە کامێرەکە دەنگێکی روون و دروست دەگوازێتەوە. 
کۆمپانیای ئێڵ جی پابەندە بە باشترکردنی ژیانی رۆژانەی بەکارهێنەرانیەوە لەڕێی داهێنانەکانیەوە کە بەهای ناوازە بەپێی خواستە جیاوازەکانی بەکارهێنەر دابین دەکات. یەکخستنی ناوازەی کامێرە زیرەکەکە لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جیدا کارئاسانی و ئاسودەیی و کاتبەسەربردن بۆ خاوەنی تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی دابین دەکات. کامێرەی زیرەکی ئێل جی لە ئێستادا لە کۆگاکانی ئینتەرنێت لە کۆریا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەستە و وادانراوە لە بازارە گەورە جیهانیەکانیشدا بڵاو بکرێتەوە. 
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە www.Lge360.com  
# # #
*ئەو تەلەڤیزۆنە زیرەکانەی ئێل جی کە webOS 23  و  webOS 22لەسەرە. 
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی هاوبەشێکی متمانەپێکراوە و ئامێر و کەلوپەلی داهێنەرانە پێشکەش دەکات بۆ بازرگانیە هەمەچەشنەکان لە جیهاندا. ئێل جی کە چەندان پیشەسازیی سەرکەوتووی هەیە وەکو OLED  و  LED، ئێل جی ناوێکی ڕێزلێگیراوە لەنێو بەکارهێنەراندا لە جیهاندا. ئامێرەکانی ژیریی دەستکردی ئێل جی وەکو ڕوونمای بازرگانی و لاپتۆپ و پرۆجێکتەر و ئامێری ئەزبەرکردن لە ئینتەرنێتدا (کلاود) و ڕوونمای پزیشکی و رۆبۆتی بازرگانی هەموویان دیزاینکراون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی پیشەیی و بەهایەکی گەورە لەلای بەکارهێنەران. بۆ زانیاری و هەواڵەکان سەردانی https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media بکە