لەنێوان ( جینۆسایدی بارزانیەکان) و (ئەنفالی گەرمیانییەکان) دا

2019-04-16

1. جینۆساید و ئەنفال
- جینۆساید وشەیەکی یۆنانی – لاتینیە، ووشەی (جینۆ) بەمانای (رەگەز) و ووشەی (ساید) بەمانای کوشتار دێت.
- ئەنفال ووشەیەکی عەرەبیە و بەمانای غەنیمەت (دەسکەوتی جەنگ) دێت.

2. بارزان و گەرمیان
- بارزان لەبنەمادا گوندەو بارزانییەکان لەرابڕدوودا بەشێکبوون لەعەشیرەتی زێبارییەکان و لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بەهۆی پێکهێنانی فیدراسیۆنێکی عەشایەری لەمەشیخەتێکی ئاینیه‌وه‌ بوونەتە رەوتێکی سیاسی.
- گەرمیان ناوچەیەکی جوگرافییە بەواتای وڵاتی گەرم دێت، مەبەست لێی ناوچەکانی چەمچەماڵ و سەنگاو و کەرکوک و دوزخورماتوو، هەروەها کەلار و کفری و خانەقین و جەلەولا و مەندەلی و بەدرە و جەسانە.

،،

لەئەساسدا پرۆسەی ئەنفالیش هەر جینۆسایدە ( کۆمەڵکوژییە)، جیاوزی نێوانیان لەکاتی رودان و جۆری روداوەکە و ناوی روداوەکەیە

3. جیاوازی
- لەئەساسدا پرۆسەی ئەنفالیش هەر جینۆسایدە ( کۆمەڵکوژییە)، جیاوزی نێوانیان لەکاتی رودان و جۆری روداوەکە و ناوی روداوەکەیە.

4. جینۆساید (کۆمەڵکوژی)
- کۆمەڵکوژی بریتییە لەو کارانەی بەمەبەستی تێکدان و هەڵتەکاندنی گشتی یان بەش بەش ئەنجام دەدرێن دژ بەکۆمەڵێکی نەتەوەیی ئەتنیکی یان ئاینی ... هتد.

5. تاریف
- مەبەست لەجینۆسایدی بارزانیەکان کۆمەڵکوژی چینێکی تایبەتی کۆمەڵگەیە بەناوی بارزانیەکان لەکاتێکی دیاریکراو بەهۆکارێکی دیاریکراو.
- مەبەست لەئەنفال پرۆسەی کۆمەڵکوژی کوردە بە (هەشت) قۆناغ.

6. کات
- بارزانیەکان لەساڵی (1983ز) جینۆساید کراون.
- گەرمیانیەکان لەساڵی (1988ز) ئەنفال کراون.

7. حکومەتی عێراقی
- هەردوو کۆمەڵکوژی لەلایەن رژێمی بەعس بەسەرۆکایەتی (سەدام حسێن) ئەنجامدرا.

8. دۆخی عێراق
- لەکاتی ئەنجامدانی هەردوو کۆمەڵکوژی دەوڵەتی عێراق لەجەنگدا بوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

،،

جینۆسایدی بارزانییەکان بەچەند قۆناغێک ئەنجامدرا

9. شۆرشی کورد

لەکاتی ئەنجامدانی جینۆسایدی بارزانییەکان نێوانی حیزبە کوردییەکان زۆر خراپ بوو.
- لەکاتی ئەنجامدانی شاڵاوی ئەنفال (٧) پارته‌ کوردییه‌كان بەرەیەکیان بەناوی بەرەی کوردستانی پێکهێنابوو.

10. قۆناغ
- جینۆسایدی بارزانییەکان بەچەند قۆناغێک بوو:
أ‌- قۆناغی یەکەم: لە (31ی تەموزی 1983ز) دەست پێدەکات و کۆمەڵگە زۆرەملێیەکانی (قودس و قادسیە)ی لەناحیەی قوشتەپە گرتەوە.
ب‌- قۆناغی دوەم: لە (10ی ئابی 1983ز) دەست پێدەکات و ئۆردوگاکانی (بەحرکە، هەریر، دیانا)ی گرتەوە.
ت‌- قۆناغی سێێەم: لە (11ی ئابی 1983ز) دوبارە سەرجەم ئۆردوگاکان پشکنرانەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو بارزانیانەی کەلەشاڵاوی پێشوو دەستگیرنەکرابون.

- ئەنفالی گەرمیانیەکان بە(٨) قۆناغ بوو، قۆناغی سێیەم ناوچەی گەرمیانی گرتەوە کەکاولترین و فراوانترین شاڵاو بوو. بەم چەشنە:
أ‌- لە (٧ی نیسانی 1988ز) پەلاماری دوزخورماتوو درا.
ب‌- لە (9ی نیسانی 1988ز) پەلاماری قادر کەرەم و باکوری گەرمیان درا.
ت‌- لە (12ی نیسانی 1988ز) پەلاماری سەنگاو و باشوری گەرمیان درا.

11. هۆکاری رژێم
- بەپێێ لێدوانی رژێم هۆکاری سەرەکی جینۆسایدی بارزانییەکان هاوکاری نێوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێران بوو .
- هۆکاری سەرەکی شاڵاوەکانی ئەنفال قڕکردنی کورد و کۆتایهێنان بوو بەشۆرشی کورد.

,,

جینۆسایدی بارزانیەکان تەنها ئۆردوگاکانی گرتەوە چونکە لەئەساسدا بارزانیەکان نیشتەجێی ئۆردوگاکان کرابوون

12. جۆری قوربانیەکان
- جینۆسایدی بارزانیەکان تەنها رەگەزی (نێرینە)ی گرتەوە.
- ئەنفالی گەرمیانیەکان هەردوو رەگەزی لەبچوکەوە بۆ گەورەوە گرتەوە.

13. ژمارەی قوربانییەکان
- ژمارەی قوربانییەکانی جینۆسایدی بارزانیەکان (٨٠٠٠ هەشت هەزار) هاوڵاتی بون.
- ژمارەی قوربانییەکانی ئەنفالی گەرمیانیەکان (٤٠٠٠٠ چل هەزار) خێزان بوون.

14. سەرپەرشتی
- جینۆسایدی بارزانییەکان لەلایەن (فازل بەراک) و (وەتبان تکریتی) سەرپەرشتی دەکرا.
- ئەنفالی گەرمیانیەکان لەلایەن (عەلی حەسەن مەجید) سەرپەرشتی دەکرا.

15. بەرپرس
- لەجینۆسایدی بارزانیەکان (36 کەس) لەبنەماڵەی بارزانی لەدادگاییەکدا لەسێدارە دران.
- لەئەنفالی گەرمیانیەکان کەسی یەکەمی حیزبەکانی تێدا نەبوو.

16. دادگای باڵای تاوانەکان
- هەردوو تاوان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە (جینۆساید) یەکلا کراونەتەوە.

17. گوند و ئۆردوگا
- جینۆسایدی بارزانیەکان تەنها ئۆردوگاکانی گرتەوە چونکە لەئەساسدا بارزانیەکان نیشتەجێی ئۆردوگاکان کرابوون.
- ئەنفالی گه‌رمیانییه‌كان گوند و شارەدێ و شارۆچکەکانی گرتەوە.