کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
زاواکەى سەدام کێیە؟
2023-07-23
بارام سوبحی
رۆژى هەینى (21/تەمموز/2023) لە شارى هەولێر غالب مەحمود ئەلخەتاب کە مێردى زڕخوشکێکى سەدامە مرد. ناوبراو چوار براى هەیە بەناوەکانى: عەبدوڵا، ئەحمەد، حەمید، فەیسەڵ.
عەبدوڵاى براى گەورەیان لە هەموویان بەدەسەڵاتتر بووە، لە سەردەمى بەعسدا کارى بەڵێندەرایەتى کردوە و دەسەڵاتێکى زۆرى هەبووە. ئەم خێزانە دەستیان بەسەر بەشێکى گەورەى زەوى و موڵک و ماڵى تکریتدا گرتوە.
غالب کە لەناو بنەماڵەکەیدا زیاتر بەناوى کوڕە گەورەکەى (ئەبو شوجاع) ناودەبرا، خوێندەوارى نەبووە و تەنها توانیویەتى ئیمزاى خۆى بکات، بەردەوام جلى نەریتى عەرەبى (عەگاڵ و دسداشە)ى لەبەرکردوە. هاوژینەکەى (دایکى شوجاع) لە ساڵى (1978) مردوە، پرسەیەکى گەورەى بۆ کردوە و وەزیر و سەرکردەکانى بەعس ئامادەبوون.
بەهۆى لەیەکچونى لەگەڵ خەیروڵا توڵفاحى خاڵى سەدام، فەرمانبەران و بەرپرسانى کۆشکى سەدام پێیانگوتوە (خەیروڵا توڵفاحى دووەم).
غالب هەتا کودەتاى دووەمى بەعسیەکان لە ساڵى (1968)، تەنها جوتیارێکى سادە بوو. لە کۆتایى حەفتاکان و سەرەتاى هەشتاکاندا پۆستى سەرۆکایەتى کۆمەڵەى جوتیارانى پارێزگاى سەڵاحەدینى وەرگرتوە، پاشان لە خولى یەکەمى ئەنجومەنى نیشتیمانى عێراقدا بووەتە نوێنەرى پارێزگاى سەڵاحەدین. موچەى مانگانەى یەک ملیۆن دینار بووە.
غالب بەدەر لە کارى فەرمى، لە بەرامبەر بەرتیلدا کارى دەڵاڵى لەنێوان بازرگان و بەرپرساندا کردوە، بۆ هەر کارێکى زۆر سادە بڕى دە ملیۆن دینار بەرتیلى وەرگرتوە. هەروەها کارێکى دیکەى نێوەندگیرى بووە بۆ ئازادکردنی زیندانیانى سیاسى لە بەرانبەر پارەدا.
شوجاعى کوڕە گەورەى تا روخانى رژێمى بەعس، لەناو دەستەى پاسەوانانى تایبەتى سەدامدا، پلەى موقەدەمى هەبووە. بە گەنجى یەکێک بووە لە شەلاتیەکانى تکریت، لە رۆژانى یەکەمى شەڕى عێراق ئێراندا وازى لە خوێندنى قۆناغى ناوەندى هێناوە، بەردەوام تۆیۆتا پیکابێکى پێبووە و بە خێرایەکى شێتانە بە شەقامەکانى تکریتدا لێى خوڕیوە. هەندێکجاریش باوکى بە تەنیشتیەوە دانیشتوە، بەهۆى نزیکیان لە بەکر و سەدامەوە پۆلیس نەیتوانیوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.
نموونەیەک لە بەدڕەفتارییەکانى شوجاع:
لە ساڵى (1977)، ئافرەتێکى کورد لەگەڵ کچەکەى سەردانى یەکێک لە فەرمانگەکانى تکریت دەکەن، کچەکەى جوان بووە. پاشان دەچنە بازاڕى تکریت و شوجاع دەیانبینێت، بە بەر چاوى خەڵکى و هاوار و حەسرەتى دایکىەوە، کچەکە دەڕفێنێت و بە زۆر دەیکاتە ناو سەیارەکەیەوە و بۆى دەردەچێت.
پاشان خەڵکى لەدەورى دایکى کۆدەبنەوە و پێى دەڵێن بچێتە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس و شکاتى خۆى بکات، بەڵام کەس ناوێڕیت ناوى کوڕەى پێ بڵێت. دایکەکەش دەچێتە بارەگاى پۆلیس، ئەو شەوە بە گریان و ناڵەوە لە بارەگاى پۆلیس بەڕێدەکات.
سەرلەبەیانى رۆژى دواتر، شوجاع پاش ئەوەى کچەکە هەتک دەکات دەیباتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس و دەڵێت ئەم کچەم دۆزیوەتەوە و رێگاى ون کردوە، دایکەکەش بەڕویدا هاواردەکات و دەیناسێتەوە و دەزانێت ئەمە تاوانبارەکەیە کە کچەکەى رفاندوە، بەڵام بەڕێوەبەرى پۆلیس و ئەفسەرەکان ناتوانن شوجاع رابگرن یان لێپێچینەوەى لەگەڵدا بکەن، هەموان دەیناسن و لێى دەترسن و دەمانچەکەى لە کەمەریدا دەبینن. دواى رادەستکردنەوەى کچەکە، سینگى دەردەپەڕێنێت و لە بیناى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس دەردەچێت.
سەرچاوە: طالب الحسن: حکومە القریە – فصول من سلطە النازحین من ریف تکریت -، چاپى شەشەم، 2014، لە بڵاوکراوەکانى: دار الحکمە بغداد، دار أور للطباعە و النشر بیروت لبنان.
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
2
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
3
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
4
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
5
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
زیاتر بخوێنەرەوە
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
پارێزراوترین کوڕ لە جیهاندا..
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine