کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ئاوات شێخ جەناب، ئاڵای سپی هەڵکرد..
2023-07-23
دانپێدانانێکی بە ئازار.
پارەمان نیە بۆ موچە و پرسیاری موچە لە من مەکەن
بەغدا داوای هەموو شتێکمان لێ دەکات.
هەرێمی کوردستان لە ئابوری سەربەخۆوە، بۆ کاسەی بەتاڵ..
١٠ ساڵ لەمەوبەر، بەرپرسانی هەرێم بەناوی ئابوری سەربەخۆوە نەوتی کوردستانیان بە بۆری هەناردەی دەرەوە کرد، ئەوێ رۆژێ وتیان:
تەواو کوردستان نەجاتی بوو لەوەی چاوەڕێی بەغدا بکات
وتیان کوردستان چوە سەر نەخشەی جیهانی نەوت و کوردستان دەبێتە خاوەنی ئابوری سەربەخۆ.
ئەوێ رۆژێ وەزیرە سەر سپییەکەی کوردستان، ئاشتی هەورامی وتی، هەناردەی رۆژانەی نەوتی کوردستان دەگەیەننە یەک ملیۆن بەرمیل و بۆ هەتا هەتایە کوردستان پێویستی بە بەغدا نابێت..
ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ لەو قسانە، وەزیری دارایی هەێم بە ئاشکرا وتی، کاسەکەی هەرێم بەتاڵە و هیچ پارەیەکیان نیە و چیتر حەز ناکات پرسیاری موچەشیان لێ بکرێت.
ئاوات شێخ جەناب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری موچەیان لێکرد، تەواو نیگەران بوو، بە رۆژنامەنوسەکەی وت، ئەسڵەن ئەو پرسیارە راست نیە، تۆ دەزانیت ئێمە نە داهاتی نەوتمان ماوە و نە داهاتی ناوخۆش وەک جارانە.
وتیشی، حکومەتی هەرێم هەموو داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردوە، ئێستا داوای هەموو داهاتی نانەوتیش دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بودجە ٥٠٪ داواکراوە.
ئاوات شێخ جەناب وتیشی، لە ٢٠١٣ وە بەغدا هەرێمی خستۆتە ژێر گەمارۆوە، هیوادارم ئەم گەمارۆیە کۆتایی بێت.
هەر لەسەر دابەشکردنی موچە وەزیری دارایی وتی، ئێمە داهاتەکەی جارانمان نەماوە، داهاتی نەوتمان نەماوە، ئیتر بەچی موچە دابەش بکەین، پرسیار لە ئێمە مەکەن لەسەر موچە و دابەشکردنی موچە، لەمەودوا پرسیار لە وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.
قسەکانی ئەمڕۆی وەزیر پێی بزانێت یان نا، دانپێدانانێکی رون و ئاشکرا بوو لەسەر سیاسەتی شکستخواردوی ١٠ ساڵی رابردوی هەرێم، لەژێر ناوی سەربەخۆیی ئابوری و گەیشتنی هەرێمی کوردستان بە نەخشەی جیهانی نەوت.
با واز لەوە بێنین ئەمڕۆ بەغدا چۆن دەستی لە بینەقاقای هەرێم گیرکردوە و کورد وتەنی پرسیاری قڕوش بە قڕوش دەکات، سەیرکەن دەسەڵاتدارانی هەرێم دەساڵە نەوت دەفرۆشن چیان بەسەر هەرێمەکە هێنا.
ئەوان ١٠ ساڵ نەوتیان فرۆشت، کەچی هەرێمەکە بە دانپێدانانی خۆیان ٣٠ ملیار دۆلار قەرزدار بوە، ئەرێ بەڕاست نەوتیان فرۆشتوە یان نەوتیان کڕیوە؟
هەندێک دەڵێن، قسەکانی ئەمڕۆی وەزیری دارایی ئاش بەتاڵە، ئەمە راست نیە، ئاشەکەی هەرێم بەتاڵ نیە و بەس، بەڵکو هەرێمەکە و خەڵکەکەی بون بەژێر باری قەرزی، ئاشی بەغدا و ئاشی کۆمپانیا نەوتیەکان و ئاشی تورکیا و دەیان وڵاتی ترەوە.
لەم نێوەندەدا، ئەوانەی سود مەند بون، بەرپرسەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان بون، ئەوەش کە باجەکەی دەدات خەڵکی کوردستانە، کێ برسیە؟ کێ پێویستی بە موچەیە؟ کێ موچەی بڕاوە؟ کێ خەمی کرێی خانو و ئاو و کارەبا و کڕینی دەرمان و رۆژانەی منداڵەکەی و ژەمی ئێوارەیەتی، قابیلە ئەوە خەمی جەنابی والی و نەوەکانیان بێت؟
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
2
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان باسی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان دەکات
3
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
4
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
5
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
زیاتر بخوێنەرەوە
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
سودانی هاوپەیمانی (القرار)دروست دەكات و فالح فەیاز دەچێتە پاڵی و هادی عامری لێی دەكشێتەوە
یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی حكومەت دوورن لە یەكترەوە و نەگەیشتنە رێكەوتن
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine