کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
(نەوتی رەش و بەختی رەش)
2023-08-07
سەرتیپ جەوهەر
پرۆژە قانونی نەوت و گازی عیراق، كە بڕیارە ئەمڕۆ دەست بەگفتوگۆكردنی بكرێت لەنێوان هەرێم و بەغدا قۆناغێكی دیكەی بچووكردنەوەو سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت. ئەگەر ئەوەی بەغدا دەیەوێت سەربگرێت، نەوت و سامانی سروشتیی لەدەست هەرێم دەردەهێنرێت. گفتوگۆی ئەم پرۆژەیە لەكاتێكدایە كە هەرێم هەموو دەرگاكانی بەروودا داخراوە. بەم حاڵەی ئێستا هیچ دەریچەیەكی لەبەردەم دا نییە جگە ملكەچكردن بۆ هەر ئەگەرێكی دیكە كە بەسەر هەرێمدا دەسەپێندرێت.
ئەم دۆخەی هەرێم، كتومت رێككەوتنی سەفوانە كاتێك ساڵی 1991 سەدام لەشەڕی داگیركردنی كوێت تێكشكاو سوپاكەی سەرگەردان بوو، لەژێر چادرەكەی سەفوان، نۆرمان چوارسكۆف فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان دەقی سەپاندنی زنجیرەیەك مەرجی ئەمریكاو هاوپەیمانانی بۆ سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری و وەفدی یاوەری خوێندەوەو بەبێ (لام و جیم) ئیمزای لەسەركرد بێ ئەوەی بتوانن هیچ گفتوگۆیەك بكەن.
ساڵی 2007-2008 خەریك بوو هەرێم و بەغدا لەسەر قانونی نەوت و گاز رێككەون، بەڵام نەكرا! زەمینەی ئەوكات زۆر باشتربوو لەئێستا، لەلایەك عیراق لەدۆخێكی زۆر خراپ بوو لەرووی ئەمنی و ئابورییەوە، لەلایەكی دیكە ناو ماڵی كوردستان زۆر یەكگرتوو یەك دەنگ بوو، بەڵام بەرژەوەندی حزبیی و شەخسیی بەشێك لەكاربەدەستانی هەرێم بووە رێگری ئەم رێككەوتنە. من پێموایە ئاشتی هەورامیی وەزیری ئەوكاتەی سامانە سروشتیەكان، واجیهەی ئەم بەرژەوەندییە شەخسی و حزبیانەو واجیهەی ئەو غرورەبوو كە ئێستا بەرهەمەكەی دەبینین.
وەزیرێكی كورد لەحكومەتی بەغدا پێی گوتم لەناوەڕاستی 2013 لەماڵی د. رۆژ نوری شاوێس-ی رەحمەتی لەبەغدا ئێمە وەك چەند وەزیرو كاربەدەستێكی عیراق لەگەڵ وەفدێكی هەرێم كۆبوینەوە، وتی من روومكردە ئاشتی هەورامیی و وەفدی هەرێم وتم ئێمە بۆنی ئەوە دەكەین بەغدا بودجەو موچەی هەرێم ببڕێت! مەبەست مالكی بوو لەم قسەیە، وتی لەوڵامدا ئاشتی هەورامیی كە ئەوكات وەزیری سامانە سروشتیەكان بوو، بەوپەڕی غرورەوە وتی ناتوانێت! لەوە خراپتر، دوای ماوەیەكی كورت دەیان كۆنتراكت و گرێبەستی نەوتییان لەدەرەوەی قانون و مەنتقی ئابوریی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیادا كرد گوایە بۆ سەربەخۆكردنی ئابورییە، كەچی دواتر دەركەوت دزو ساحێب ماڵ یەكن، نزیكەی لە 60%ی داهات بۆخەرجی كۆمپانیاكان دەڕوات كە ئەمە بەدەرە لەهەرچی مەنتق و لۆجیكی ئابوریی و سیاسەتكردن.
ئەوەی ئێستا دەیبینین لەپاشەكشەو خراپبوونی رەوشی هەرێم، دەرهاویشتەو ئەنجامی سیاسەتی حوكمڕانانی هەرێمە. ئێستا هەرێم لەلایەك بەغدا لێی هەڵپێچاوەو هێدی هێدی و هەنگاو بەهەنگاو لێی دێتەپێش و پەڕوباڵی دەكات، لەلایەكی دیكە لەناوخۆ لەبارودۆخێكدایە كەس ئیرەیی پێنابات! گفتوگۆی سیاسی و سازانی نیشتیمانی نێوان لایەنەكان شوێنەواری نەماوە. پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتیی لەوپەڕی خراپییەو كورد وتەنی تەققە بەسێبەری یەكترەوە دەنێن. لەهەمووی خراپتر لەبری یەكگرتنەوەی هێزەكان، خەریكە وەزارەتی پێشمەرگە لەبەریەك هەڵوەشێتەوە. لەلایەكی دیكە دامەزراوەكانی حكومڕانیی و دەوڵەتداریی لەهەرێمًً پەكیان كەوتووە، شەرعیەتی قانونیان نەماوە. ئێستا كۆی حوكمڕانی هەرێم لەژێر پرسیاردایە، چونكە ئەوەی ئێستا هەیە، داری بەسەر بەردەوە نەماوە! تەنانەت ئامادەنین هەڵبژاردنیش زەحمەت بووە.
خولاسەی كەلام، گەلانی دونیا نەوتیان كردە فاكتەری هێز بۆ سەربەخۆیی و خۆشگوزەرانیی، بەڵام بۆ ئێمە بووە هۆی نەهامەتییەكی گەورەو بگرە لەباربردنی خەونی گەیشتن بەسەربەخۆیی. حوكمڕانانی هەرێم كردیانە فاكتەری دەوڵەمەندكردنی خۆیان و خانەوادەو حزبەكانیان، ئێستاش لێكەوتەو باجی ئەو سیاسەتە چەوتە دەبێ خەڵكی كوردستان بیدات.
(نەوتی رەش و بەختی رەش) دووەمجارە بەم ناونیشانە وتار دەنوسم.
زۆرترین سەردان
1
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
2
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
3
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
4
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
5
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
زیاتر بخوێنەرەوە
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
سودانی هاوپەیمانی (القرار)دروست دەكات و فالح فەیاز دەچێتە پاڵی و هادی عامری لێی دەكشێتەوە
یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی حكومەت دوورن لە یەكترەوە و نەگەیشتنە رێكەوتن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine