کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
وەفدی پایە بڵندی هەرێم چیان کرد؟
2023-09-15
دیبلۆماتیک
هێشتا قسەکانی ڕۆژی چوار شەممەی نێچیرڤان بارزانی کە وتی بەم نزیکانە وەفدی پایە بڵندی حکومەتی هەرێم دەچنە بەغداد، لەناو میدیاکاندا دەدنگی دەدایەوە، سپێدەی ڕۆژی دواتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری خۆیان گەیاندە کن سەرۆکوەزیرانی عێراق و یەک دەرزەن کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکاندا ئەنجامدا.
هێشتا وەفدە پایە بڵندەکەی حکومەتی هەرێم نیوەی سەردانەکانیان تەواو نەکردبوو، محەمەد شیاع سودانی لە ڕێگەی هیشمام ڕیکابییەوە ڕایگەیاند کە کاردەکەن بۆ ئەوەی بارودۆخی مووچەی فەرمانبەرانی هەڕێم، هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراقی لبکرێت، لە دوا وێستگەی سەردانەکەشیان مەسرور بارزانی وتی، مژدەی خێرمان پێیە بۆ خەڵکی کوردستان.
لەپاش گەشتنیان بۆ بەغدادو پێشوازیکردنیان لە لایەن بەرپرسە کوردەکانی حکومەتی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقەوە، وەفدەکە سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردو پاشانیش یەک لەدوای یەک ئەم کۆبوونەوانەیان ئەنجامدا.
ــ کۆبوونەوە دواتر لەگەڵ دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کوماری عێراق.
ــ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی.
ــ ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی
ــ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر.
ــ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح.
ــ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە.
ــ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
ــ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
ــ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
ــ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق.
دوای کۆتایهاتنی زنجیرەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان، مەسرور بارزانی و وەفدە باڵاکەی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقدا کوبوونەوە.
هەر بە گەشتنیان بۆ بەغداد، مەسرور بارزانی وتی بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان لێرەم، لە دوا وێستگەی سەردان و کۆبوونەوەکانیشیاندا ڕایگەیاند کە مژدەی خێریان بۆ خەڵکی کوردستان پێیە.
لەپاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و سودانی، هیشام رەكابی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان شایستەیەكی نیشتمانی و ئەخلاقییە و رەوشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوچەكانی تری عیراقی لێدەكرێت.
لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی نوری مالیکی و مەسرور بارزانیدا، مالیکی وتی، هەردوو حکومەتی هەێم و بەغداد دەگەنە چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و وتیشی ڕێکەوتن مەحاڵ نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێرو بەغداد کردو داوای کرد بەپێی دەستوور کێشەی بودجەو مووچە لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا چارەسەر بکرێت.
لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کە دوا وێستگەی گەشتەکەیان بوو، مەسرور بارزانی وتی، لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی عێراق و هێزە سیاسییە عێراقییەکاندا، پێشنیاری درێژخایەن و کورتخایەنمان خستووەتە بەردەستیان.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیارە کورتخایەنەکەی وەفدی پایە بڵندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد ئەوە بووە کە بۆ مانگەکانی حەوت تا مانگی دوازدەی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق بۆ هەر مانگێک، 800 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و پێشنیارە درێژخایەنەکەش ئەوە بووە کە لە میانی پەسەندکردنی بوودجەی ساڵی 2024 دا، خاڵ و بڕگەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی هەرێم و بەغداد هەموار بکرێتەوەو سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە بوودجەو مووچە حەلبکرێت.
ئەنجامی گفتوگۆو پێشنیاری نێوان وەفدی پایە بڵندی هەرێم و بەرپرسانی حکومی و حیزبی لە بەغداد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەردەکەوێت و وەکو مەسرور بارزانی وتی، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پێشنیارەکانی وەفدی هەرێم تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند ھەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، بڕیاریانداوە لە کۆبونەوەی رۆژی یەکشەممەی داھاتوودا دەنگ بدەن لەسەر ناردنی بڕی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان.
بە وتەی سۆران عومەر، ناردنی ئەو 800 ملیار دینارە بۆ مانگەکانی (7 تا 12)ی 2023یە.
زۆرترین سەردان
1
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
2
شەهیدانی نان هەژدە كچ پێكەوە گیانیان لەدەستدا
3
بەهادینی سەرای ئازادیی: بەهۆی بێ مووچەیەوە بازاڕ چۆڵ بووە ئەڵێی دەشتی كەنعانە
4
بەپەلە.. هێزە ئەمنییەکان رێگە بە خۆپیشدان و گردبوونەوەی مامۆستایان نادات
5
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بوارە وەرزشیەکاندا پێگەی خۆی لە جیهاندا لەڕێی بەرهەمی هێمای دیجیتاڵی پێشکەوتووەوە فراوانتر دەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
پارێزراوترین کوڕ لە جیهاندا..
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine