عەقڵی درۆنی كوردستان چۆن شەهید كرا؟

توركەكان نەیانهێشت كوردیش بەیرەقدارێكی هەبێت
2023-09-20
كاتێك مامۆستاكەی لە قۆناغی ناوەندی لێیان دەپرسێت
حەزدەكەن لە داهاتودا ببنە چی
دەڵێت

حەزدەكەم ببمە فڕۆكەوان
ئەو ،هەرچەندە هەرگیز دەرفەتی ئەوەی بۆ هەڵنەكەوت ببێتە فڕكەوان
بەڵام بەخت یاوەری بوو بۆئەوەی ببێتە دروستكەری فڕۆكە

رابەر ئەنوەر
ئەو گەنجەی بە عەقڵی درۆنی كوردستان ناو دەبرا
دوێنێ‌ لە هێرشی درۆنی توركەكان لە فڕۆكەخانەی عەربەت شەهید بوو.

رابەر،كە یەكێكە لە سێ‌ شەهیدەكەی دوێنێی پەلاماری توركەكان
بۆسەر فڕۆكەخانەی عەربەت
لەناو هێزەكانی دژە تیرۆردا كاری دەركرد و
لە هەمان كاتدا یەكێك بوو لە زیرەكترین و بە ئەزمونترین دروستكەر و كارپێكەرانی درۆن لە كوردستان.

رابەر ئەنوەر،خەڵكی ماوەتی شارباژێڕە و تەمەنی 38 ساڵ بوو.
لە ساڵی 2018 وە خولیای دروستكردن و كارپێكردنی درۆنی هەبوو.
هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا كۆمەڵەیەك دروست دەكات بەناوی كۆمەڵەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی كوردستان
rc kurds چەند درۆنێكی سەرەتایی دروست دەكەن و نەخش و ئاڵای كوردستانی لەسەر دادەنێن.

دوای پەیوەندیكردنی بە سلكی سەربازی لەناو هێزەكانی دژە تیرۆردا
ترسی ئەوە هەبوو ،كە هیوایەت و زانستەكەیلەبواری سەربازیدا بەكاربهێنێت
چیرۆكی ژیانی رابەرە داهێنەرەكەی كورد
زۆر لە چیرۆكی سەلجوق بەیرەقداری تورك دەچێت
تەنها ئەوەندە هەیە بەیرەقدار خاوەنی هەبوو،بەڵام رابەرەكەی كورد بێ‌ ناز و بێ‌ خاوەن بوو.

ئەگەر رێگە بدرایە رابەر ئەنوەر چیرۆكی بەهرەكانی تەواو بكردایە،دوور نەبوو كوردیش ببێتە خاوەنی درۆنی تایبەت بەخۆی.
بەڵام تورك چاویان بەوە هەڵنایەت كورد رابەری داهێنەری درۆنی هەبێت وپیشەسازی درۆن لە كوردستان پەرە بسێنێت.
دوریش نییە ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی توركیا رابەر ئەنوەر و تیمەكەینەبوبێت،بەتایبەتی كە جگە لە شەهید بونی خۆی،دووان لە هاوڕێ هاوپیشەكانیشی بەسەختی بریندارن.