کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
چۆن بوون بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی؟
2023-10-06
دیبلۆماتیك
ئەوان دە كەس بوون لەپاش كۆنگرەی یەكەمی یەكێتی بەهۆی چوونیان بۆناو ئەو حیزبە هاوشانی 22 ئەندامی سەركردایەتی كە لە كۆنگرەدا بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرابوون، ئەمانیش بوون بە ئەندامی سەركردایەتی.
لە ساڵی 1992، پاش حەڤدە ساڵ لە دامەزراندنی، یەكێتی یەكەمین كۆنگرەی ئەنجامدا.
لە كۆنگرەی یەكەمی یەكێتیدا، 800 كەس بەشدارییان كردو، چەڤدە كەس بۆ ئەندامی سەركدایەتی هەڵبژێردرانو هەریەكە لە "سەعدی پیرەو عارف ڕووشدیو شۆڕش ئیسماعیلو حازم یوسفیو سەعدون فەیلی" ئەندامی یەدەگی سەركردایەتی بوون.
لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی یەكی یەكێتیدا، بڕیار لەسەر بەستنی " پلنیۆم" درابوو، لە مانگی یەكی ساڵی 1993دا، یەكێتی پلنیۆمی ئەنجامداو لە پلنیۆمەكەدا یەكێتی بڕیاریدا كە لەگەڵ گ ئاڵای شۆڕشو بەشێك لە حیزبی سۆسیالست"دا یەكبگرێتو بەهۆی ئەو یەكگرتنەشەوە 10 كەس بۆ ئەندامی سەركردایەتی زیاد كراو، هەریەكە لە " ڕەسووڵ مامەندو مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەدو عەدنان موفتیو عادل مورادو بەهرۆز گەڵاڵیو شێخ محەمەد شاكەلیو شێروان شێروەندیو مامۆستا گۆڕانو ئەبوبەكر خۆشناو" بوون بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.
ڕەسووڵ مامەند لە سەرەتای دامەزراندنی یەكێتییدا، لە نیمچەبەرەی یەكێتیدا لە باڵی بزتنەوەی سۆسیالستی بوو، لە بەهاری ساڵی 1979دا، ڕێبەرایەتی ئەو باڵەی كرد بۆ جیابوونەوەو چوونە دەرەوە لە یەكێتی.
عادل موراد، هەرچەندە یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی بوو، پاش جیابوونەوەی باڵی بزوتنەوەی سۆسیالستی چوویە پاڵیانو بوو بە یەكێك لە سەركردەكانی حیزبی سۆسیالست.
عەدنان موفتیو شێخ محەمەد شاكەلیو بەهرۆز گەڵاڵیو شێروان شێروەندی، لە سەركردە دیارەكانی حیزبی سۆسیالست بوون، پاش ئەوەی كە لە ساڵی 1993دا، بەشێك لە سەركردەو كادیرە باڵاكانی حیزبی سۆسیالست چوونە ناو پارتی، ئەمانیش بڕیاری چوونە ناو یەكێتییان دا.
مەلا بەختیار، كە پێشتر یەكێك لەسەركردە دیارەكانی یەكێتیو كۆمەڵەی ڕەنجدەران بوو، لە ساڵی 1985 وەكو ڕێكخستنێكی نوێ لناو یەكێتیدا، لەگەڵ سالار عەزیزو عیماد ئەحمەدو پشكۆ نەجمەدینو چەند كەسێكی دیكە" ئاڵای شۆڕش" درووست دەكەن.
دروستكردنی " ئاڵای شۆڕش" زیاتر لە چوار ساڵ مەلا بەختیار دەخاتە زیندانی یەكێتییەوەو دوای ئازاكردنیشی لە زیندان، تا ئەوكاتەی لەگەڵ عیماد ئەحمەدو هاوڕێكانیدا دەگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتی، بەناوی "ئاڵای شۆڕش"ەوە كار دەكەن.
هەریەكە لە " مامۆستا گۆرانو ئەبوبەكر خۆشناو"یش لە لقی كوردستانی حیزبی شیوعی عێراقییەوە دەچنە ناو یەكێتیو دەكرێنە ئەندامی سەركردایەتی.
بەپێی ماددەی 21ی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، پێنج كورسی سەركردایەتی یەكێتی تەرخان دەكرێت بۆ ئەو كەسو لایەنانەی كە بە پێی ڕێكەوتن دەچنە ناو یەكێتییەوە.
ئەگەرچی بڕیارەكە بووە بە بەشێك لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، بەڵام دیار نییەو نازانرێت ئەو پێنج كەسە كێن كە هاوشێوەی ئەو دە كارەكتەرە سیاسییەو بەڕێگەی ئەوان دەبن بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
2
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
3
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
4
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
5
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
زیاتر بخوێنەرەوە
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
سودانی هاوپەیمانی (القرار)دروست دەكات و فالح فەیاز دەچێتە پاڵی و هادی عامری لێی دەكشێتەوە
یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی حكومەت دوورن لە یەكترەوە و نەگەیشتنە رێكەوتن
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine