له‌ نێوان ئابووری ئیسرائیل و ئابووری فه‌له‌ستیندا

چی دەربارەی ئابووری ئیسرائیل و ئابووری فەلەستین دەزانیت؟
2023-10-09
ئومێد قەرەداغی

ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دانپێدانراوه‌ ، رووبه‌ری خاكه‌كه‌ی نزیكه‌ی 22 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌،  به‌ پێی ئاماری ساڵی 2016 ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 9,203,640 كه‌سه‌ ،  فه‌له‌ستنیش ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌رێوبه‌ری عه‌ره‌به‌كانه‌ ، له‌ 6,220 كیلۆمه‌تر پێكدێت ، ناوچه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا 5,860 كیلۆمه‌تره‌ و  ناوچه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ش 360 كلیۆمه‌تره‌،  دانیشتوانی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی 4.3 ملیۆن كه‌سه‌ ، له‌ كه‌ناری خۆرئاوا 2.5 ملیۆن و له‌  كه‌رتی غه‌زه‌ش 1.9 ملیۆن كه‌س ده‌ژی .

كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌ ئابووری ئیسرائیل و فه‌له‌ستیندا

کەرتە ئابوورییە سەرەکییەکان  له‌ ئابووری ئیسرائیلدا بریتین لە بەرهەمی تەکنەلۆژیای ئاستبەرز، بەرهەمی کانزا، ئامێری ئەلیکترۆنی، ئامێری بایۆپزیشکی، بەرهەمی کشتوکاڵی، خۆراکی پرۆسێس کراو، ماددە کیمیاییەکان و ئامێری گواستنەوە؛ هەروەها پیشەسازی ئەڵماسی ئیسرائیل بەشێکی گرنگی هەناردەی ئیسرائیل پێکدێنێ و ئیسرائیل یەکێکە لە ناوەندە گرنگهکانی  جیهان بۆ بڕین و بەکارهێنانی ئەڵماس. ئیسرائیل تاڕادەیەک  له‌ سامانی سروشتی بێبه‌شه‌، پشت بە هاوردەکردنی نەوت، کەرەستەی خاو، گەنم، ئۆتۆمبێل، ئەڵماسی نەبڕاو و شتومەکی بەرهەمهێنان دەبەستێت،  هه‌رچه‌نده‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا برێكی گه‌وره‌ غازی دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی وڵاتدا ، كه‌ ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ بۆ داهاتوو گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ ئابووری ئیسرائیلی ببه‌خشیت
 ئابووری فه‌له‌ستینی  به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئابوورییه‌كی كشتوكاڵییه‌ ،  به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 13.4% كۆی ده‌ستی كار له‌ كشتوكالدایه‌ و زیاتر 64% هاولاتیان به‌ شیوه‌ی جیاواز سه‌رقاڵی كشتوكاڵن ،  له‌ فه‌له‌ستیندا 183 هه‌زار هێكتار زه‌وی بۆ كشتوكاڵ به‌كار دێ و به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی زه‌یتوون به‌رهه‌مدێنن ، هەروەها بەردبڕین سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ ئابووری فەلەستین پێکدەهێنێت. تێکڕای بەرهەمی ساڵانەی هەر کرێکارێک لە پیشەسازی بەرددا لە هەموو کەرتەکانی تر زیاترە. لە کەرتی ڕۆژئاوا 650 دامەزراوەی بەرهەمهێنانی بەرد هەیە . 
 
 داتاكان له‌نێوان ئابووری ئیسرائیل و فه‌له‌ستیندا

  كۆی داهاتی نیشتیمانی له‌ ئیسرائیلدا له‌ ساڵی 2022،   522.03 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بوه‌ ، كۆی داهاتی نیشتیمانی فه‌له‌ستین به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی فه‌له‌ستینی له‌ هه‌مان ساڵدا  15.6 ملیار دۆلار بوه‌ ، 
 پشكی تاكه‌كه‌س  له‌ كۆی داهاتی نیشتیمانی له‌ ئیسرائیل   42  هه‌زار و 594 دۆلار بوه‌ ، پشکی تاكه‌كه‌سی فه‌له‌ستین له‌ كۆی داهاتی نیشتیمانی   2 هه‌زار 717 دۆلار بوه‌ ، واتە پشکی هاوڵاتی ئیسرائیلی لە داهاتی نیشتیمانی شانزە ئەوەندەی پشکی هاوڵاتی فەلەستینە،   گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئابووری  ئیسرائیل بۆ ساڵی 2022، 8.6%، گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئابووری فه‌له‌ستین 3.6% بوه‌
 رێژه‌ی بێكاری  له‌ ئیسرائیلدا 3.1%،  بێكاری له‌ فه‌له‌ستین ناوچه‌ كه‌ناری خۆرئاوا 13.1% ، بێکاری  له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ 45.3%