کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ژنە ئیسرائیلیەكە لە عێراقەوە دەركەوت پەیوەندی بە كوردەوە چییە؟
2023-11-14
دوای زیاتر لە 7 مانگ دیارنەمانی،ژنە ئیسرائیلیەكە لە ڤیدیۆیەكەوە دەركەوت و رایگەیاند كە بارمتەیە و لە عێراق دەستبەسەرە.
ئەلیزابیس تسواركوف،هاوڵاتی ئیسرائیلی بە بنەچە روسی لە ڤیدیۆیەكی چەند خولەكیدا دەركەوت و رایگەیاند كە ئەو كارمەندی مۆساد و سی ئای ئەی ئەمریكی بووە و لە سوریاو عێراق كاری بۆ ئەو دوو دەزگایە كردووە.
ئەلیزابێس ووتی من لە عێراقم و بە بارمتە گیراوم وەك زیندانیەك مامەڵەم لەگەڵ دەكەن،داوا لە خێزان و هاوڕێكانم دەكەم فریام بكەون و رزگارم بكەن.
تشوارسكۆف هاوڵاتیەكی ئیسرائیلییە و لە بنەرەتدا لە سان بتروسبورگی روسیا لەدایك بووە،هەڵگری هەردوو رەگەزنامەی روسیا و ئیسرائیلە.وەكو توێژەر لە دوو دامەزراوەی ئیسرائیلی و ئەمریكی كار دەكات.
ئیسرائیل دەڵێن ئەو ژنە ئیسرائیلییە بە بێ ئاگاداری حكومەت بە پاسپۆرتە روسیەكەی سەفەری بۆ عێراق كردووە،لەكاتێكدا حكومەیتی ئیسرائیل جەخت دەكاتەوە هیچ ئیسرائیلیەك سەفەری ئەو ووڵاتە نەكات.
ئیسرائیل دەڵێت ئەو ژنەی دەستگیركراوە توێژەرە و خوێندكاری دكتۆرایە:بۆكاری زانستی چۆتە عێراق.
بەڵام لەو گرتە ڤیدیۆیەدا كە دیارنییە لەژێر فشاردا قسەی پێكراوە یان نا دان بەوەدا دەنێت كە كارمەندی دەزگای سیخوڕی موساد و سی ئای ئەیە.
لە تۆمارە ڤیدیۆكەدا ئەلیزابێس دەڵێت،لە سوریا كارەكەم بریتی بوو لە دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكراتی هەسەدە و ئیسرائیل.
لەعێراقیش ئەركەكەم بریتی بوو لە گڕدانی ئاگری ناكۆكیەكان و دروستكردنی شەڕ لە نێوان هێزە شیعییە جیاوازەكاندا.
موقاوەمەی ئیسلامی عێراق کە گروپێکی چەکداری شیعەیەو بەمدواییانەو ھاوکات لەگەڵ جەنگی غەززەدا ھێرشەکانی بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق چڕکردوەتەوە، بەرپرسیارێتی رفاندنی ژنە ئیسرلاائیلیەكەی لە ئەستۆ گرتووە.
بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ئیلیزابێس تسوركوف لەلایەن گروپی کەتیبەکانی حزبوڵاوە رفێندراوەو توێژەرە لەبواری کاروباری سوریاو رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بە پشتبەستن بە پاسپۆرتە روسییەکەی سەردانی عێراق کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی نامەی دکتۆراکەی.
ئەوکات ناتانیاھۆ بەرپرسیارێتی گیانی ئەم ژنەی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق،
هەرچەندە حكومەتی عێراق هەڵمەتێكی چڕی دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەم ژنە ئیسرائیلییە لەلای گروپە چەكدارەكان، بەڵام پێناچێت حکومەتی عێراق شوێنی بەندکردنی بزانێت.
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
2
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
3
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
4
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
5
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
زیاتر بخوێنەرەوە
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
پارێزراوترین کوڕ لە جیهاندا..
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine