درۆنەکان چیان دەکرد لە پیرمام؟

گروپەكانی مەقاوەمە ئامانجەكەیان لە ئەمریكیەكانەوە گۆڕی بۆ پێشمەرگە
2024-01-02
دوو ڕۆژی ڕابردوو ھەردوو زەعیمی شیعە نوری  مالكی و قەیس   خەزعەلی لەدوو بەیاننامەی ١٥٠ وشەییدا دواین پەیامی حکومەتی عێراق و دواین ھۆشداریان بە ئەمریکیەکانداو  بە میوانێکی ڕەزاگران وەسفیان کردن و گوتیان ئیدی وڵاتەکەمان پێویستی بەئێوە نیە و تکایە بڕۆن 

ڕێك  شەش کاتژمێر دوای ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن باوکی گروپە میلیشیایەکان و گروپە درۆن دارەکان ، 
لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا دوو درۆن لە پیرمام بارەگایەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کردە ئامانج 

شوێنەکە بە ھەستیارترین شوێنی کوردستان دادەنرێت چونكە نزیكە لەسەری ڕەش و بارەگای مەسعود بارزانیەوە و بە قوڵایی ستراتیجی ئەمنی پارتی دادەنرێت ، ھەر بۆیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی حکومەت و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەیاننامەی توندیان دەرکرد و بەتووندی ھۆشداریان دا لەو دۆخە نوێیە مەسروور بارزانی ووتی: ئێمە لەو یارییە تێدەگەین كە گروپە لە یاسادەرچوەكان ئەنجامی دەدەن و دەزانین. كێ هانیان دەدات
 گوتەبێژی حکومەتیش ووتی بێ وەڵام نابین و ئێمەش کاردانەوەمان دەبێت .

دەست بردن بۆ ھەستیارترین شوێن و پێگە لە کوردستان ھەم پێشھاتێکی نوێیە ھەم گۆڕانکاریە لە پلان و ستراتیجی گروپە میلیشیا درۆن دارەکان کە پێشتر لە ھێرشەکانیان تەنھا بنکە و بارەگاکانی ئەمریکیەکانیان دەکردە ئامانج .

حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا حکومەتەکەی سودانی بە بەرپرس لەو ھێرشانە دەزانێت و دەڵێت جڵەو نەکردنی ئەو گروپانە کە چەکی دەوڵەت بەکاردەھێنن مەترسیدارە و ئەگەریش ھەیە بەو جۆرە ناوچەکە ڕوبەڕوی قەیرانێکی تری ئەمنی بکەنەوە ،

بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیك  ئەم. هێرشانە
بەدیاری کراوی گوشاری ھێزە دژبەرە شیعەکان بۆ ملدانی کوردە بە ڕەزامەندی دان لەسەر سەرجەم ئەو داواو داخوازیانەی کە حکومەتی ئیتیحادی لە ساڵی نوێدا ھەیانە جگە لەوەی ئەم گوشارانە ئەو کۆدانەن کە بە کورد دەڵێن ھەر کەس پشتیوانی مانەوەی ئەمریکا بێت لە عێراق ئەوە حاڵی دەبێت ،

دوێنی نوری مالکی بەیاننامەیەکی تووندی دەرکرد و بە ڕوون و ڕاشکاوی داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکای لە تەواوی خاکی عێراق دەکرد و گوتی کە ئەوان ئیدی پێویستیان بەھێزی بێگانە نەماوە بۆ پشتیوانیان