-
- سیاسی
پەرلەمانی عێراق سەرۆک هەڵدەبژێرێت
کێ لەسەر کورسییەکەی حەلبووسی دادەنیشێت؟
2024-01-12
دیبلۆماتیک
رۆژی شەممە، 13-1-2024، لەیەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێدا، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوەو سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
بەپێی هەواڵ و زانیاری میدیا عێراقییەکان، لایهنهكانی چوارچێوهی ههماههنگی له دوایین كۆبوونهوهیاندا رێككهوتوون کە رۆژی شهممهی داهاتوو كۆبوونهوهی پهرلهمانی عێراق بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكی نوێی پەرلەمان بهڕێوهبچێت.
لەپاش لادانی محەمەد حەلبووسی لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقەوە،
سوننەکان تائێستا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەوەی جێگەی محەمەد حەلبووسی بگرێتەوە.
لەگەڵ ئەوەدا کە دووڕۆژ ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، بەڵام سووننەکان کە سەرۆکی پەرلەمان بەرکەوتەی ئەوانە، نەگەیشتون بە رێککەوتن لەسەر کەسێک تا لەسەر کورسییەکەی حەلبووسی دابنیشێت.
بەپێی زانیاریەکان، تا ئێستاش ململانێ و گفتوگۆی توند هەیە لەناو پێکهاتەی سووننەداو کێبڕکێ لەنێوان سێ کاندیددا هەیە بۆ گشتن بە پۆستی سەرۆکی پەرهەمانی عێراق.
زانیاریەکانی تایبەت بەو پرسە، ئاماژە بەوە دەدەن کە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتیوانی لە " مەحمود مەشهەدانی" دەکات بۆ ئەوەی ببێته سەرۆکی پەرلەمان، لەبەرانبەریشدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمان، پشتیوانی لە " شێخ شەعلان کەریم" دەکات و " سالم عیساوی"ش بەربژێری خەمیس خەنجەرە.
ڕۆژی پێنج شەممە،، 11 ــ 1 ــ 2024، حزبى تهقهدوم، کە سهر محهمهد حهلبوسى، سهرۆكى دوورخراوهى پهرلهمانى عێراق سەرۆکایەتی دەکات، ئاشكراى كرد، کە پهرلهمانتار " شهعلان كهریم" كاندیدى ئهوانه بۆ پۆستى سهرۆكى پهرلهمانى عێراق".
هاوکات، یەحیا غازی، پەرلەمانتاری عێراق لە حیزبی تەقەدوم ڕایگەیاند، ئەوان کۆبوونەوەیان کردووەو رێککەوتوون کە شەعلان کەریم کاندید بکەن بۆ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق.
بە وتەی یەحیا غازى، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەرکەوتەى هاوپەیمانى قیادەیە کە گەورەترین هاوپەیمانى سوننەکانە لەعێراق و لەناو هاوپەیمانییەکەشدا، ئەوان بە مافى خۆیانی دەزانن ئەو پۆست وەربگرنەوە.
شەعلان عەبدولجەبار کەریم، کاندیدەکەی حیزبی تەقەدوم بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە دوو ڕکابەرەکەی چانسی زۆرترو زیاترە، لە دایکبووی ساڵی 1967ی ناحیەی دیجلەی قەزای سامەڕایە لە پارێزگای سەڵاحەددین.
ئەو، یەکێکە لە شێخەکانی عەشیرەتی ئەبووعیسا، لە ساڵی 2010 وە وەکو پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە لە لیستە سوونییەکان، ئێستاش سەرۆکی کوتلەی هاوپەیمانی سیادەیە لە پەرلەمانی عێراقەو لە هەمانکاتدا، بەرپرسی حیزبی تەقەدومە لە تکریت.
" مەحمود مەشهەدانی" یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرەکان بۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و لە دواکۆبوونەوەیاندا، هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی کە موسەننا سامەڕائی سەرۆکایەتی دەکات، پشتیوانی خۆیان بۆ مەشهەدانی دەربڕی و ئەویان وەکو بەربژێری خۆیان ناساند.
ئەوەی کە چانسی مەشهەدانی کەمێک زیاتر دەکات ئەوەیە کە لایەنە شیعەكان بەتایبەتی نوری مالیكی پشتیوانی دەەکەن.
مەحمود مەشهەدانی تەمەن حەفتاو پێنج ساڵ، یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو لەپاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە
لە ڕۆژەکانی سەرەتای پاش لادانی محەمەد حەلبووسییەوە، سالم عیساوی، وەکو بەهێزترین بەربژێر بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چوونە سەر کورسییەکەی حەلبووسی ناوی دەهات، بەڵام ئێستا ئەو جگە خەمیس خەنجەر، هیچکەس و لایەنێکی دیکە بە فەرمی پشتیوانی لێناکەن.
دوێنێ پێنج شەممە، دکتۆر محەمەد عەلی تەمیم، سەرۆکی هاوپەیمانی " قیادە" ئەو هاوپەیمانێتیەی کە لە حیزبی " تەقەدوم و هاوپەیمانی سیادە" پێکهاتووە، وەکو پشتیوانییەک لە شەعلان عەبدولجەبار، ئەوەی ڕاگەیاند کە " سالم عیساوی" کاندیدی هاوپەیمانی قیادە نییە بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
بەو پێیەی کە جگە لە خەمیس خەنجەر، کەسی دیکە پشتیوانی ئەو ناکات، پێدەچێت سالم عیساوی، چانسی لە شەعلان عەبدولجەبار کەمتربێت.
سالم عیساوی، ساڵی 1972 له پارێزگای ئهنبار لهدایكبووهو بڕوانامهی بهكالۆریۆس له یاسا و ماستهری له زانستی سیاسیدا ههیه.
له 2010 تا 2014 ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای ئهنبار بووهو لە ساڵی 2014 وە تا ئەم خولەی پەرلەمان کە خولی پێنجهمە، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.