بۆچی دەوڵەتە عەرەبیەكان بێدەنگن بەرامبەر ئیسڕائیل

کامە وڵاتی ئیسلامی،پەیوەندی ئابوری و دیبلۆماسی لە گەڵ  ئیسڕائیل هەیە
2024-01-17
هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لەلایەن حەماسەوە بۆسەر ئیسرائیل، تەحەدایەکی گەورە بو بۆ دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان کە چاوەڕوان دەکرا لە پای ئەو کۆمەڵ کوژیەی ئێستا لە غەزە ڕودەدات هەڵوێستی توندیان هەبێت. 

لێرەدا  وردەکاری هۆکاری پشتگیری نەکردنی غەزە  لەلایەن دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان  باس دەکەین،  وە لیستێک لەو وڵاتانە دەخەینەڕوو کە پەیوەندی پتەویان لەگەڵ ئیسڕائیل هەیە.


٭1 سعودیە؛   لە ساڵی ٢٠١٧ لە ڕادیۆیی فەرمی ئیسڕائیلی هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە کە بەرپرسێکی هەرە باڵای سعودیە بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسڕایل کۆبۆتەوە، دواتر پشتڕاست کرایەوە ئەو بەرپرسە خودی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە بوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی الخلیج، لە ٢٠١٨ سعودیە بە بەهای زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار ئامێری سیخوری لە ئیسڕائیل کڕیوە، پێشوتریش شازادەی جینشینی ئەو وڵاتە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتبوی ئیسڕائیل مافی خۆیەتی لە سەر خاکی خۆی بە ئاشتی بژیت. 


٭2 ئیماڕات؛  دۆستە هەمیشەیەکەی ئیسڕائیل، لە مانگی ئابی ٢٠١٨ ئیماڕات گرێبەستی لەگەڵ گروپی سیخوڕی ئیسڕائیلی NSO  واژۆ کرد بۆ سیخوڕیکردنی بەسەر کەسانی ناڕازیدا لە ڕێگەی مۆ بایلەکانیانەوە ،دواتر ئەم تۆڕە لە لایەن سعودیە بەکارهێندرا بۆ تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی.


٭3 میسر؛ بەهێز ترین دەوڵەتی عەرەبی، بە درێژایی ساڵانی ١٩٥٠ تا 1960 سەرۆک کۆماری میسر جەمال عەبدول ناسر پێی وابو نە ئاشتی لەگەڵ ئیسڕائیل دەکەن نە دانی پێدا دەنێن بەڵام ئەمە ١٠٠ پلە پێچەوانە بۆیەوە و  میسر بۆ یەکەم وڵاتی عەرەبی لە ساڵی ١٩٧٩ دانی بە ئیسڕائیلدا نا

٭4 تورکیا؛ ئەو وڵاتەی لە تەڕ دەخوات و لە وشک دەخەوێت
لە ساڵی ١٩٤٩ تورکیا و ئیسڕائیل پەیوەندی دیبلۆماسیان دامەزراند کە ئەوەش دوای ساڵێک لە دامەزراندنی ئیسڕائیل هات،  هەر لە سەرەتای ئەم ساڵەوە   تا هەفتەی ڕابردو بە بەهای نزیکەی٧١٧ هەزار دۆلار چەکو تەقەمەنی فرۆشتوە بە ئیسڕائیل و لە کاتێکیشدایە تەواوی جلی سەربازانی ئیسڕائیل لەلایەن تورکیاوە دروست ئەکرێت

هەر چەندە لە هەفتەی ڕابردودا بیلال ئەردۆغان لەبەر دەم هەزاران هاوڵاتیدا وتی بەڵێ بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی،بەڵام بەردەوامی پەیوەندیە ئابوریەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا دەیسەلمێنێت كە ئەو بانگەشەتوندانمەی توركیا تەنها دروشمن

٭5 پاکستان تاکە دەوڵەتی ئیسلامیە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمە، لە ماوەی جەنگی غەزە بە بڕی سەدان ملیۆنان دۆلار چەکی بە ئیسڕائیل فرۆشتوە، لە دیدی پاکستان ئەو شەڕە وەک بازرگانی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت نەک ئاینی و نەتەوەی.


٭6 عێراق؛ وەک یەکەمین دەوڵەتی عەرەبی هەڵوێستی نە گۆڕە بەرامبەر ئیسڕائیل، لە دوای شەڕی ١٩٤٨ کە چەندین وڵاتی عەرەبی تێیدا بەژداربون عێراق وەک تاکە وڵات مایەوە کە ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕانەگەیاند.
 
بەشێک لە خەڵکی پێیان وایە عێراق بە هۆی فشاری ئێرانەوە  پەیوەندی خراپە لەگەڵ ئیسڕائیل، بەڵام ئەمە هەڵەیە چونکە لە ڕابردودا لە جەنگی ئێران و ئێراقدا ئیسڕائیل بە هاوکاری ئێران بنکە ئەتۆمیەکانی عێراقی تەقاندەوە و بە هۆی جەنگی ئێرانەوە عێراق وەڵامی ئیسڕائیلی نەدایەوە.

  لە دوای جەنگ لە ساڵی ١٩٩١ عێراق ٤٢ موشەکی بە ناوی الحسێن ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد وەک وەڵامێک بۆ تە قاندنەوەی  بنکە ئەتۆمیەکانی، بەڵام بەهۆی فشاری ئەمریکا ئیسڕائیل هیچ وەڵامێکی بۆ ئەو هێرشە نەبو.

جگە لەم وڵاتانە چەندین وڵاتی تر تر لەوانە سودان و بەحرەین و مەغرب  پەیوەندیەکی   لە مێژینەیان هەیە  لەگەڵ ئیسرائیل بەشێکیان پەیوەندی فەرمی و دیبلۆماسین و بەشێکی تریش لە ترسی جوڵەی شاقام و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان  پەیوەندیەکانیان نهێنیە.