-
- سیاسی
شەڕی نیوان وەزیری دارایی و بانکی ناوەندی سلیمانی
سلێمانی لەبەردەم توڕەبونی وەزیری داراییدا
2024-01-17
لەنوێترین بڕیاریدا وەزیری دارایی كوردستان كۆتایی بە پەیوەندی فەرمی خۆی لەگەڵ سلێمانی لەریگای بانکی ناوەندی هێنا و دەیەوێت بەیەكجاری ئەو فەرمانگەیە هەڵبوەشێنێتەوە
ئاوات شیخ جەناب، دوای كێبرکێیەکی ئیداری قورس لەگەل دکتۆر ماکوان بەرپرسی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلیمانی بریاریدا بەیەکجاری ئەو بانكە دابخات و کۆتایی بەکارەکانی بهئنیت
ئاواتی شیخ جەناب بیانوی بۆ داخستنی بانکی ناوەندی سلیمانی چەند خاڵێكە:
یەکەم :دەڵێت لە هەیکەلی وەزارەتەکەیدا شتیک نیە بەناوی بانکی ناوەندی لقی سلیمانی و ئەوەش کە هەیە دریژکراوەی شەری ناوخۆیە و پێویستە نەمێنێت.
جگە لەوەی لەماوەی رابردوودا وەزیر گلەیی و گازاندەی تووندی هەبوو لەبەرپرسی بانکەکە و پێی وابوو زیاتر لە دەسەلاتەکانی خۆی بەکاردەهینیت و سەرئیشەی بۆ وەزارەتەکەی ئەو دروست کردوە و حساب بۆ وەزیر و وەزارەتی دارایی ناكات لە مامەڵە و خەرجیەكانیدا.
هیشتا بەرپرسانی یەکیتی نیشتیمانی بە تایبەت جیگری سەرۆکی حکومەت قسەیەکی دیاریکراویان لەسەر هەنگاوەکەی وەزیری دارایی نەکردوە کە پێشتر دەیان گووت پشتگیر و پشتیوانی بەرپرسی بانکەکەن و ناهیڵن کەس گرفتی بۆ دروست بکات
بافل تالەبانی لەکاتی لابردنی بەرپرسی پێشوو دانانی بەرپرسی ئیستای بانکەکە گوتی کە ئەو بانکە شادەماری ئابوری سلیمانیە و رازی نابێت هیچ کەسیک دەست بخاتە کاروبارەکانیەوە
بەڵام وەزیری دارایی سورە لەسەر جیبەجێکردنی بریارەکەی و پێی وایە لەو چوار سالەی کەلەسەر کورسی دارایی کوردستان بوە زۆرترین سەرئیشە لەلایەن بانکی ناوەندی هەرێم لە سلیمانی بۆی دروست کردوە و بریارەکەشی هەلوەشانەوەی تەواوەتی بانکەکەو لابردنی مامەلەکانی و دورخستنەوەی بەریوەبەرو کارمەندەکانیەتی
بەپێی زانیاریەکانی دیپلۆماتیک پئشترو لەکاتی گەرانەوەی تیمی یەکیتی بۆ حکومەت قوباد تالەبانی واژووی دوو بریاری كردووە بە ژمارە ٢١٦ و ٢١٩ ی كاتێك سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بڕیاریاندا کوردستان تەنها یەک خەزینەی یەکگرتووی دارایی هەبیت و جیانەکریتەوە
لەگەل بونی بریارەکە هیشتا هەلویستی بەرپرسانی یەکیتی و تیمەکەی لە حکومەت روون نیە و نازانرێت داخۆ پیشتر خۆیان گلۆپی سەوزیان بۆ وەزیر هەڵکردوە بۆ دورخستنەوەی دۆستە تایبەتەکەیان یاخود ئاگادار نین و گەریکی نویی ململانێکانی نیوان یەکیتی و وەزیری دارایی دەبینین