دیپلۆماتیک نهێنی بازرگانی بە ژنە سەماكارەكانەوە بڵاودەکاتەوە

بازرگانی بە کچانی سەماکار لە لوبنان و سوریاوە بۆ نەجەف و لەوێشەوە بۆ كوردستان.
2024-01-31
باڕ و دیسکۆخانە و قاتی سەرەوەی هەندێك هۆتێلە پێنج ئەستێرەکان لە هەولێر و سلێمانی جمەی دێت لەو کچە سەماکارە عێراقی و سوری و لوبنانی و ئێرانیانەی کە وەكو كۆێلەی سێكسی لە پرۆسەی بازرگانەیەكی ناشیریندا دەگەیەندرێنە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی دیپلۆماتیک هێنان و دۆزینەوەی ئەو ژنە وروژێنەرە سەماکارانە لەلایەن گروپێکی عێراقی دانیشتوی بەغداد و لەژێر ناوی کار و کۆمپانیای گەشتیاری ئەنجام دەدرێت.

دیۆلۆماتیک قسەی لەگەڵ یەک لەو خاوەن هۆتێلانە کرد کە پێشتر خاوەنی یەكێك لەو باڕ مەلەوانگە تێکەڵاوانە بووە  کەناویان نابوو کەفاوەکەی هەولێر.
ئەو دەڵێت"هینانی ئەو کچانە بەڕیگای تایبەت دەکرێت و چەندین بەرپرسی کورد و عێراقیش لەو بازرگانیەدا بەرتیل وەردەگرن.

ئەو بازرگانە دەڵێت" ئەو کۆمپانیا عێراقیەی ئەو کچە وروژینەرانە دەکڕێت و دەیهننێت بە شێوەی چل لەسەد بەهاوبەشی کۆمپانیایەکی لوبنانی لە دوو هۆتێل و قومارخانەیەکی بەیروت و هۆتێلێک لە دووبەی ڕێکیان دەخات،تا گەیشتنە شاری هەولێر یا سلێمانی تێچوی هەر یەكێك لەو کچانە ١٠ بۆ 12هەزار دۆلارە واتە دەفتەرێک و بیست وەرەقە .

خاوەنی یەكێك لەو دیسکۆیانە بە دیپلۆماتیکی گووت ئەو کچانە لەنێو گروپێکی تایبەت بە لەشفرۆشی دەهێنرێن،دوای ڕێککەوتن لەگەڵ خاوەن کۆمپانیا بەناو گەشتیاریەکەی بەغداد ئیدی بەگەشتی فڕۆکەیەکی هێلی فلای بەغداد و لەژێر چاودێریەکی وورد دەگەنە شاری نەجەف کە لەئێستادا ناوەندی بازرگانی ئافرەتانی لەوجۆرەیە لە تەواوی عێراقدا.

پاشان خاوەن کۆمپانیا عێراقیەکە یەکەمین کار لەگەڵ بەخێرهێنان وینەیان دەگرێت و لەڕێگای ژمارەیەکی واتس ئەپ بۆ خاوەن هۆتێلەکانی دەنێرێت و دەنوسێت وەجبەی نوێمان هات .

خاوەنی هۆتێل و ڕاقیسەکانی هەولیر و سلێمانی،زۆرینەیان عەرەبن و بەشێکیشیان کوردن ، دوای بینینی وێنەی کچە گەنجە تازە هێنراوەکان و بینینی قەد و باڵایان ئیدی مامەڵە دەست پێدەکات و هەر کچە و نرخێکی لەسەر دادەنرێت .

وێنە و گرتە ڤیدیۆیی کچەکان لە گروپێکی واتس ئەپ کە چەند خاوەن دیسکۆیەک و قومارخانە و هۆتیلیکی تیدایە دادەنرێت و  موزایەدەکە لەسەر هەر یەكێك لەوان دەست پێدەکات، زۆر کات نرخەکان زۆر دەبن ئەویش بەپێی جوانی و باڵا بەرزی و زانینی ڕەقس و بچوكی تەمەن پارەکەی زۆر دەکات.

خاوەنی باڕەکە پێی گوتین هێندێک کات کچە مناڵکارەکان نرخەکانیان دەفڕێت تا دەگاتە ٣٠ هەزار دۆلار،چونکە ئەو کچانە سەرەتا دەدرێنە بازرگان و چەند گەنجێکی پارەدار .

دواتر کچەکان مامەڵەیان لەنشینگەی عیراقی بۆ دەکریت بەناوی گەشتیاری و لەنەجەفەوە لەنیو چەند میرسیدزیک و چەند لاندکرۆزیک دەهینرینە بەغداد و پاشان کوردستان و بەپیی فرۆشەکان دابەش دەکرین بەسەر هۆتیل و دیسکۆ و باڕ و قومارخانەکان و دەستیان پیدەکریت بەکارکردن لە سەماکردن و دەوردانی یاری قومار و مەی بردن بۆ قومارچیەکان و دەست هینان بەسەر شان و ملی موشتەریەكاندا .

دیپلۆماتیک زانیویەتی ئەو کچانە وەکو کۆیلەی سێكس لەنیو بارەکاندا کاریان پیدەکرێت و بەهیچ جۆرێکیش ناتوانن سەفەر یا چونە دەرەوە بکەن و کڕیارەکانیان بەئارەزوی ئەو پارەیەی پەیدای دەکەن بەکاریان دەهێنن و بەهیچ جۆریکیش مۆڵەت نیە تەنانەت لەکاتی ناچاری و سوڕی مانگانەشدا.

هەرچەندە ئەمانە تەنها بەناوی كاركردن لە گازینۆ و دیسكۆكان دەهێنرێن،بەڵام كارەكە بەدەر نییە لە لەشفرۆشی و تەنانەت دەستدرێژیكردنە سەریان