جــــەنگەکە دەستی پێکرد !

شەووی ڕابردوو حەشارگەکان پڕبوون لەسەرکردەکانی حەشد
2024-02-03
شەووی ڕابردوو شەوێکی قورس ، هەستیار و پڕ ترس و دڵەڕاوکێ بوو بۆ ئێران و هاودەستەکانی لەناوچەکەدا بەو پێیەی لە ئاسمانەوە کوڵێندرابوون و ئێران تەنانەت بە بەیاننامەیەکیش نەیتوانی بەرگریان لێ بکات ،

١٢٥ موشەکی دوور مەوودا هەشتا و پێنج بنکە ، بارەگا و کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی لە عێراق و گروپە کلکەکانی ئێرانی لە سوریا کردوە ئامانج و خاپوری کردن و پنتاگۆنیش باسی لەزیان پێگەیاندنی سەدان ملیۆن دۆلار و کوژرانی دەیان سەرکردە دەکرد .

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لەزاری گەورە بەرپرسیکی ئەمریکی ڕایگەیاند ئەمە هەڵمەتی یەکەمە لەو شەش هەڵمەتەی کە بایدن و ستافەکەی بڕیاریان داوە بیکەنە سەر ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا و لە دوو هەفتەی داهاتوو شاهیدی بینینی گورزی قورس و هەستیارتر دەبین .

بەیانیەکی زووی ئەمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز شوێنی هاویشتنی موشەکە ئەمریکیەکانی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لەنیو خاکی قەتەر و بنکەی ئەمریکیەکان لە قەتەر هێرشەکان ئەنجام دراون و ژووری عەمەلەیاتیش هەر لەوێوە بەڕیوە دەبرێت .

کەناڵی cnbc ئەمریکی دەڵێت بەشێک لەهیرشەکان بە موشەک بوون و بەشیکیشی بەفرۆکەی بی وەن بۆمبەر و موشەکی قورس ئەنجام داون و ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەنیوبردنی ئەو حەشارگە نهینیانە بووە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیادا حەشاردراوە و ئەو بنکانەشی کە ئەو گروپانە چەکی تێدا حەشار دەدەن جگە لەپیکانی شوینی بەرپرسی هەواڵگیریەکانی گروپەکان و دوو سەرکردەی سوپای پاسداران .

ناوەندی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند هێرشەکان سەرەتان و هەفتەکانی داهاتوو ئامانجی زۆر وردتر ، فراوانتر لەنێو عێراق و سوریا و تەنانەت ئێرانیش دەکەنە ئامانج و پلانی ئیفلیج کردنی گروپە هاودەستەکانی ئێرانیان هەیە .

بەپرسی پێشووی سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی ئەو هێرشانە هێشتاش کۆتایی بە هەژموونی ئێران ناهێنن و پلانی سەرکەوتوو ئەوەیە کە ستافەکەی بایدن هێرشەکانیان بخەنە نێو ئێران خۆیەوە .

لە هەمووی قورستر قسەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا مایک جۆنسۆن بوو کاتێک دوای هێرشەکان گوتی هێرشەکان شتێکی وا نەبون و کاتی ئەوەش هاتوە بایدن لەو خەوە قوڵە خەبەر بکرێتەوە و کۆتایی بەم سیاسەتی دەسی دەسی کردن و سیاسەتی رازی کردنی ئێرانە بهینیت و ئیدی بەجدی گورزیکی وا لە ئیران و دژە ئەمریکیەکان بوەشێنێت کە جارێ تر نەتوانن دەست ببەن بۆ هیچ ئەمریکیەک و هیچ بەرژەوەندیەکی لە ناوچەکە و تەواوی دونیادا .