-
- سیاسی
زڕبرا نابێتە برا
جێنشینی نوێی گوڵەخانە ئامادەیە
2024-02-19
یەكێتی و پارتی لە كوێی كێشەناوخۆیەكانی سۆسیالستدان
كێشەكانی ئێستای ناوسۆسیالست،دەگەڕێتەوە بۆ هەمان بنەچە ریشەیەكەی حیزبی كوردی،كێشەی میراتی سیاسی حیزبەكە لەناو بنەماڵە فەرمانڕەواكاندا.
لەدوای پێگەیشتنی كوڕەكەی و هێنانە پێشەوەی یبۆ ناو مەكتەبی سیاسی،چیتر محەمەدی حاجی مەحمود ئامادە نییە كێكی دەسكەوتەكانی لەگەڵ براكەیدا بەش بكات و دەیەوێت تا خۆی لەژیاندا ماوە جڵەوی حیزبەكە بۆ رێبینی كوڕەگەورەی یەكلایی بكاتەوە.
گەورەترین بەربەست لەبەردەم خەونەكەی كاكە حەمە و رێبینی كوڕیدا بریتییە لە عەبدوڵای برای،بەو پێیەی هەمیشە مۆرەی حیزبەكە بووە لەناو حكومەتدا و بەوهۆیەشەوە پارە و دەسەڵات و پەیوەندیەكی بەهێزی پەیدا كردووە.
هەتا پێش چەند ساڵێكی كەم پێش ئێستا هەموان وایاندەزانی كە محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای،پشت و پەناو یەك رۆحن لەدوو جەستەدا،بەڵام كە ئێستا كوڕەكانی كاكە حەمە پێگەیشتوون و خۆیان بە میراتگری هەرێمی گوڵەخانە و میراتی سۆسیالست دەزانن،تازە بەتازە دەردەكەوێت كە كاكە حەمە و عەبدوڵا لە راستیدا زڕ بران نەك برای یەك دایكوباوك. هەرچەندە ئەمە راستیەكی كۆمەڵایەتییە بەڵام بڵاوكردنەوەی لەم كاتەدا بێ كاریگەری نابێت لەسەر جوڵە سیاسیەكانی هەردولایان و دەسكراوەتریان دەكات بەرامبەر بە یەك.
كاكە حەمە لە كۆبونەوەی یەكی شوباتەوە لیوا سەلاحی لە سەرپەرشتی هێزەكەی سۆسیالست سڕ كردووە و لەبری ئەو حسێن خەلیفە یونسی كردۆتە بەرپرسی هێزە سەربازیەكانی سۆسیالست.
لەراستیدا حسێن خەلیفە پێشمەرگەیەكی كۆنی سۆسیالستە و تەمەنێكی زۆری هەیە،كە رێگای پێنادات بە كردەیی رۆڵی خۆی لەو پۆستەدا ببینێت،راستیەكەی ئەوەیە دانانی حسێن خەلیفە تەنها بە شێوەیەكی رەمزییە و ئەوەی كە بە واقعی لە ئێستادا سەرپەرشتی هێزەكە دەكات رێبینی كوڕی كاكەحەمە و جێنشینی داهاتووی هەرێمی گوڵەخانەیە.
لیوا سەلاح،كە بەفەرمانی كاكەحەمە لە پۆستەكەی دورخرایەوە زاوای عەبدوڵای حاجی مەحمودە نەك كاكە حەمە،چونكە دایكیان لەگەڵ كاكەحەمە جیایە. ئەمەش بەمانای ئەوەدێت كاكە حەمە ترسی هەبووە بەهۆی لیواسەلاحەوە هێزە سەربازیەكەی سۆسیالست بكەوێتە دەست عەبدوڵای برای كە بڕبڕەی هێزە لەناو سیالستدا.
بە دەركردنی لیوا سەلاح و بەڕێوەبردنیهێزەكە لەلایەن وەسیەكەوە،كاكە حەمە هێزەكەی هێنایەوە ژێر دەستی خۆی.
ئەمڕۆ ئەوچەكدارانەی لەگەڵ لیوا سەلاح ماونەتەوە و سەر بە عەبدوڵای حاجی مەحمود بوون ئەو گۆرانكاریەیان پێ قبوڵ نەكراوە و تەقەیان كردووە،لە ئەنجامدا هێزەكەی سۆسیالست چونەتە سەریان بڕیاری دەست بەسەراگراتنی ماڵی عەبدوڵا و لیوا سەلاحیان داوە و بڕیاریشیانداوە شار بەدەریان بكەن و لەگوڵەخانە دەریان بكەن.
ئێستا هاوكێشەی هێز و پارە لەناو سۆسیالست لە قازانجی كاكەحەمە و رێبینی كوڕیەتی،بەڵام هێزیكی 150 كەسی تایبەتی عەبدوڵای حاجی مەحمود هەیە كە پێشمەرگەی سۆسیالستن و لەسەر هێزەكانی زێرەڤانی دامەزراون و بەشێكن لە زێرەڤانی.ئەمەش مانای ئەوەیە كە عەبدوڵای حاجی مەحمود لینكێكی بەهێزی لەگەڵ پارتی هەیە و كاكەحەمەش زۆر لەوە دەترسێت.
تەنانەت دوو هەفتە لەمەوبەر عەبدۆلای حاجی مەحمود سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كرد و داوای لێكرد لە هەرەشەكانی حەمەی برای بیپارێزن.
هەرچەندە پارتی نایەوێت بە ئاشكرا سەنگەر دژی كاكەحمە بگرێت بەهۆی هەڵوێستە باشەكانی بەرامبەر سیاسەتی پارتی و ریفراندۆم،بەڵام بە بەردەوامیش ئەو پەیامە ئەدەن كە عەبدوڵا لەلای ئەوان كەسێكی رێزلێگیراو پشتگیریكراوە.
هاوكێشەكە روونە،تەنانەت ئەمڕِۆ كە هێز لە سلێمانتیەوە بۆ گوڵەخانە جوڵەی پێكراوە،یەكێتی ترسی ئەوەی هەبووە كە لایەنگرانی عەبدوڵا كۆنترۆڵی گوڵەخانە بكەن و بۆ هاوكاری كاكە حەمە چوون.
مەترسیەكەی ئەمڕۆ ئەوەندە گەورەبوو لەسەر كاكە حەمە،كە عەبدوڵا لەهەولێرەوە رایگەیاند كاكەحەمە لەكاتی شەڕەكەدا گوڵەخانەی جێهێشتووە.بەڵام سیناریۆكە پێچەوانە بووە و بە پشتی یەكێتی كاكەحەمە پاكتاوی نەیارەكانی لە گوڵەخانە كرد و بۆهەتاهەتایە دەریكردن.
لەدوایشدا چەند وێنەیەكی لەناودەغڵودانی هەرێمی گوڵەخانەوە لەمیدیای فەرمی حیزبەكە بڵاوكردەوە،تا ئەو پەیامە بدات دۆخەكە ئارامە و لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.
هەر ئەمڕۆش عەبدوڵای حاجی مەحموود لە مەڵبەندی هەولێری حیزبەكەوە دەركەوت و رایگەیاند هەموو ئەو بڕیارانەی دەركراون ناپەیڕەوین و دەبێت هەڵبوەشێتەوە.
چونی ئەمڕۆی عەبدوڵای حاجی مەحموود بۆ مەڵبەندی هەولێر وەك دەستبەسەراگرتنی ئەو مەڵبەندە دەركەوت و لەوانەش بیكاتە قەڵای جموجوڵەكانی لەداهاتوودا.
لە ئێستادا عەبدوڵا لە هەولێرەوە لە جموجوڵدایە و كاكەحەمەش بەنیازە لە بەیانی زووتر نییە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستی جێگری سكرتێر و دەركردنی عەبدوڵای برای و 5 ئەندامی دیكەی مەكتەبی سیاسی لە حیزبەكە دەربكات