کۆمپانیای ئێڵ جی هەواگۆڕی نوێی دوو دەرچە لە بۆنەی MCE 2024 لە میلان نمایش دەکات

2024-03-27
نوێترین هەواگۆڕی دوو دەرچە دیزاینێکی نایابی هەیە و سیستەمی دوو دەرچەی ئێڵ جی و تایبەتمەندی هەوادەرکردنی بە نەرمی هەیە 

سیئۆل، 2024.03.27 کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئامێری نوێی هەواگۆڕی ناوماڵی خۆی DUALCOOL™ نمایشکرد لە بۆنەی MCE 2024 دا، کە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگەکانی ئەوروپا بۆئامێری هەواگۆڕین و هەواگەرمکردن و هەواسازکردن لە شاری میلان لە ئیتاڵیا لە رۆژانی ١٢ تا ١٥ ی ئازار. ئامێرە هەواگۆڕە نوێیەکەی ئێڵ جی نوێترین تەکنۆلۆژیای هەواسازکردنی تێدایە وەکو تایبەتمەندی هەوادەرکردن بە نەرمی Soft Air™، ئەم ئامێرە بەم تایبەتمەندیانەیەوە بە درێژایی ساڵ کەشێکی خۆشی ناوماڵ دابین دەکات. 
  
ئامێرە هەواگۆڕەکەی ئێل جی DUALCOOL دیزاینی ناوازە و رەنگێکی ماتی هەیە و ستایلەکەی لەگەڵ کەلوپەلی ناوماڵدا بە ئاسانی دەگونجێت. ئەم مۆدێلە پێشکەوتووە نوێیە دەرچەی دوودانەیی هەوادەرکردنی هەیە کە هەوایەکی ناراستەوخۆی نەرمی هەیە و کەسانی چواردەوری بێزار ناکات، و بە ئاسانی کۆنترۆلی کەشی ناوماڵی پێدەکرێت. هەواگۆڕە داهێنەرەکەی ئێڵ جی کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دوو پەمپی گەرمی هەیە و لە هەر وەرزێکی ساڵدا بێت هەوایەکی ساز دابین دەکات و پۆلێنی بەکارهێنانی وزەی A+++1 بەپێی ستانداردی یەکێتی ئەوروپا هەیە.

هەوادەرکردنێکی نەرم
تایبەتمەندی هەوای نەرمی ئەم ئامێرە بەپێی سەرنج و تێبینیەکانی بەکارهێنەران دروست کراوە، وادەکات بەکارهێنەر چێژ ببینێت لە نەرمە هەوایەکی ناراستەوخۆی فێنک. کاتێك ئەم تایبەتمەندیە چالاک دەکرێت، دەرچەی خوارەوە دادەخرێت بۆ ئەوەی هەوا تەنها لە دەرچەی پێشەوە بێتە دەر. وەک لەوەی راستەوخۆ ئاراستەی یەک لا بکرێت، تەوژمی هەواکە بەرەو خوارەوە دەجوڵێت لە سەرەوە تا هەستێکی نەرم تر و ئاسودەتر ببەخشێت. 

هەواگۆڕی DUALCOOL ی ئێل جی سیستەمی دوو دەرچەی DUAL Vane™ ی بەکارهێناوە کە هەوای گەرم یان فێنک بە چەند ئاراستەیەک دەردەکات بۆ ئەوەی کۆنترۆلی پلەی گەرما بە شێوەیەکی خێرا و کارا بێتە دی. دوو دەرچەی سەربەخۆی هەیە بۆ رەوانەکردنی هەوا بۆ دووری ٢٢ مەتر، واتە سەدا ٢٢ زیاتر بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشخۆی. کاری ئەم هەواگۆڕە بە ڕێژەی سەدا ٢٣ باشترە لە هەواگۆڕە تاک دەرچەکان بۆ فێنکردنەوە و سەدا ٦ بۆ گەرمکردن2. هەروەها ئەم ئامێرە نوێیە ئاسودەیی بەکارهێنەری کردۆتە پێشینە ئەمەش لەڕێی شێوازی دەرکردنی هەواکەیەوە کە ئاراستەی هەوا لە سەرەوە و پێشەوە دەردەکات بۆ فێنکردنەوە و بۆ گەرمکردن ئاراستەی دەکاتە خوارەوە بەرەو زەویەکە. 

ئەم مۆدێلە  دوو دەرچە نوێیە هەستەوەری مرۆڤی تێدایە Human Detection Sensor™ کە مەودای دووری نێوان ئامێرەکە و کەسەکانی ناو ژوورەکە دەپێوێت و جۆری دەرکردنی هەواکە دەگۆڕێت (راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ). بەکارهێنەران دەتوانن دەستکاری ڕێکخستنی هەستەوەرەکان بکەن بنەما لەسەر دووریان لە یەکەی ناوماڵەکەوە. DUALCOOL یان هەوای راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ یان بەهێز دەردەکات. 

تایبەتمەندی کەمبەکارهێنانی وزە
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزەوە لە یەکێتی ئەوروپادا، بەکارهێنەرانی ئەوروپا بەردەوام بیریان لە کەمبەکارهێنانی وزەیە و بەدووی ئامێرێکی هەواگۆڕدا دەگەڕێن کە نوێ بێت و ئەم کارە بکات. DUALCOOL کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دوو پەمپی گەرمی هەیە لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی بەڕێوەبردنی وزە بۆ یارمەتیدان لە کەمبەکارهێنانی وزەی ناوماڵدا، ئەم ئامێرە پۆلێنی A+++ بەپێی پلەبەندی بەکارهێنانی وزەی ئەوروپی بەدەست هێناوە، ئەم مۆدێلە نوێیە پلەی ٩.١ SEER ی هەیە لە کارایەتی بەکارهێنانی وزە لە وەرزێکدا بۆ فێنکردنەوە و پلەی ٥.١ بۆ ئەدای کارایەتی وەرزی لە گەرمکردندا 1درێژایی ساڵ. 


بەکارهێنەرانی DUALCOOL دەتوانن وزە کەمبەکاربێنن لەڕێی ڕێکخستنی بەکارهێنانی کارەباوە ئەمەش بە تایبەتمەندی بەڕێوەبەری کارەبا Manager™. لەڕێی بەرنامەی ThinQ™ چاودێریکردنی بەکارهێنانی وزە دەکرێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بەکار‌هێنەر ئاگادار دەکاتەوە لە تێپەڕبوونی ئاستی دانراوی وزە. لەڕێی چاودێریکردنی بەردەوامی بەکارهێنانی کارەبا و زانیاری شیکاری بەکارهێنانەوە، kW Manager دەتوانێت کاراترین مەودای بەکارهێنانی وزە دیاری بکات بۆ چەند دۆخێکی دیاریکراو. 

هەستەوەری مرۆڤ لە ئامێری DUALCOOL دا ڕێگەیەکی تری هەیە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی وزە ئەمەش لەڕێی چالاککردنی تایبەتمەندی ئامێرەکە بۆ دۆخی کەمبەکارهێنانی وزە کاتێك کەس لە ژوورەکەدا نیە. لە هەمان کاتدا تایبەتمەندی هەستکردن بە پەنجەرەی کراوە وادەکات ڕێگر بێت لە فەوتانی وزە، لەڕێی چالاککردنی دۆخی کەمبەکارهێنانی وزەوە ئەگەر پلەی گەرمای ژوورەکە لەپڕ بەرزبۆوە یان دابەزی. 

گرنگیپێدانی ئاسان بە یەکەی ناوماڵی ئامێرەکە
تایبەتمەندی خودپاکردنەوە Auto Cleaning™ ناوەوەی DUALCOOL وشک دەکاتەوە، ئەمەش پاکژی زیاتر فەراهەم دەکات لەڕێی لابردنی شێ و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کەڕوو. تایبەتمەندی Freeze Cleaning™ بۆ پاککردنەوە و ڕێگریکردن لە دروستبوونی سەهۆل بۆ پاکراگرتنی ناوەوەی ئامێرەکە لە مانگە ساردەکانی ساڵدا، ئەم تایبەتمەندیە پێکهاتە گەرمەکان دەتوێنێتەوە بۆ لابردنی بەکتریا و تەپوتۆز و وردە تەن و پیسکاری بۆنی ناخۆش3. 

جەیمس لی، سەرۆکی یەکەی کارسازی هەواگۆڕ لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، وتی "نوێترین ئامێری هەواگۆڕی ناوماڵی DUALCOOL دیزاینکراوە بۆ دابینکردنی ئاسودەیی ناوماڵ بە درێژایی وەرزەکانی ساڵ. ئێڵ جی پابەندە بە دانانی ستانداردی نوێ لە کۆنترۆلی کەشی ناوماڵدا و بەردەوام داهێنان دەکات لە ئامێری ژینگە دۆست و وزە کەمبەکارهێندا."

سەردانیکارانی بۆنەی MCE 2024 لە رۆژانی ١٢- ١٥ ی ئازاردا دەتوانن ئەزموونی نوێترین ئامێرە هەواگۆرەکانی ئێڵ جی بکەن بەم ئامێرە نوێیەشەوە DUALCOOL، لە شوێنی ئێڵ جی #U28/Z16 هۆڵی ٥، فیرا میلانۆ. 
هەواگۆڕی نوێی ئێل جی DUALCOOL دانراوە لە مانگی نیسان لە ئیتالیا بەردەست بکرێت و لە ولاتەکانی تری یەکێتی ئەوروپاشدا بەردەست بکرێت. 

# # #


١.بنەما لەسەر پۆلێنی وزە بۆ ئامێری هەواگۆڕ بەپێی ڕێنمایی یەکێتی ئەوروپا 2009/125/EC. مۆدێلی نوێی DUALCOOL وزە بەکاربردنی بەپێی پلەی A+++ و٩.٥ بۆ کارکردن بۆ فێنکردن و ٥.١ بۆ گەرمکردن.
٢.بنەما لەسەر تاقیکردنەوەی ناوخۆیی ئێل جی کە بەپێی شێوازی تاقیکردنەوەی ئێڵ جی کراوە لە بەراوردکردنی کاتی فێنکردنی مۆدێلک کە یەک دەرچەی هەبێت S3-M12KL2MB لەگەڵ مۆدێلی دوو دەرچە S3-M121L1C0. ئامێری DUALCOOL ی نوێ بەڕێژەی سەدا ٢٣ خێراتر فێنکردنەوە دەکات و سەدا ٦ خێراتر گەرمکردن دەکات بە بەکارهێنانی دۆخی خێرا لە ژوورێکی ٥٠ مەتر سێجادا، کاتی خایەنراو بۆ گەشتن بە ٥ پلەی سیلیزی لە پلەی گەرمی ژوورەکەوە پێوراوە. بۆ دۆخی فێنکردنەوە تاقیکردنەوەکە لە ژوورێکی ٣٣ پلەی سیلیزیدا کراوە لەگەڵ ڕێژەی شێی ٪٦٠ و پلەی گەرمای دەرەوەی ٣٥ سیلیزی و شێی ٪٥٠، پلەی گەرمی دانراو ١٨ بوو. بۆ دۆخی گەرمکردنەوە، پلەی گەرمی ژوورەکە ١٢ سیلیزی بوو شێ ٪٦٠ و پلەی گەرمی دەرەوە ٧ سیلیزی بوو شێ ٪٨٧ بوو، پلەی گەرمی دانراو ٣٠ سیلیزی بوو. 
٣.بنەما لەسەر TÜV Rheinland کۆریا کراوە بەپێی شێوازی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی ئێڵ جی بۆ پێوانکردنی ڕێژەی کەمکردنەوەی Pseudomonas aeruginosa. بە ڕێژەی سەدا ٩٩ Pseudomonas aeruginosa لابراوە لەناو یەکەی ناوماڵدا بەپێی تاقیکردنەوەکانی TÜV Rheinland بۆ مۆدێلەکانی SQ07EDETHN و SQ06BDAWAJ و SQ07SDJBAN و  SQ09MDKWAN. کاتی خایەنراو لە دۆخی پاککردنەوەی سەهۆلدا ٦٥ خولەک بووە، کارەکە لەڕێی بەرنامەی ThinQ ی ئێل جیەوە کراوە. ئەنجامەکانی کارکردن دەگۆڕێت بەپێی دۆخەکانی ژینگەیی راستەقینە و مسۆگەری لەسەر ئەمە نادرێت بۆ بەرکەوتنی بەردەوام لە ژینگەی پیسدا. راپۆرتی ژمارە KR23LGPO و  KR2357TB و  KR2384CM و  KR230RH9 و  KR237IO2 و  KR235J9N و KR23OGEG دا. 




دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کارەبایی و ئەلیکترۆنی ناوماڵ و هەواگۆڕ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com




زانیاری راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

https://www.lge360.com