کۆمپانیای ئێڵ جی لە بوارە وەرزشیەکاندا  پێگەی خۆی لە جیهاندا لەڕێی بەرهەمی هێمای دیجیتاڵی پێشکەوتووەوە فراوانتر دەکات

2025-06-30
ئێڵ جی لە یاریگا بەناوبانگەکانی تۆپی پێی ئەوروپاوە بۆ پارکە ناوازەکانی بەیسبۆڵ لە ئەمریکادا، تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی ڕوونماکانی ئێڵ جی ئەزموونی وەرزشە راستەوخۆکان دەبەنە ئاستێکی تر.
سیئۆل، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی رابەرایەتی خۆی پتەوتر دەکات لە بازاڕی هێمای دیجیتاڵی جیهانیدا لەڕێی دابینکردنی بەرهەمی جیاواز و بەرهەمی بەڕێوەبردنی یەکخراو کە گونجێراوە بۆ کەرتەکانی وەرزش و کاتبەسەربردن. ئێڵ جی خۆی ئامادەکردووە بۆ دابینکردنی هێمای دیجیتاڵی بۆ ڕووبەری ١٧٠٠ مەتر چوارگۆشە بۆ شوێنی داخراو و کراوە لە یاریگای رۆیگ لە ڤالێنسیای ئیسپانیا، مانگی ئەیلول دەکرێتەوە. ئەم یاریگایە گەورەترین یاریگای داخراوی ئیسپانیا دەبێت کە ٢٠٠٠٠ کەس دەگرێت و دەبێتە شوێنی نوێی یانەی باسکەی ڤالێنسیا کە تیمێکی پێشکەوتووی باسکەیە. 

تایبەتمەندیەکی دیاری ئەم یاریگایە (چاوەکە - The Eye ) دەبێت کە ڕوونمایەکی لیدی شێوە چاوە بە قەبارەی ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە و دانراوە لەسەر ڕووکاری نزیک دەروازەی سەرەکی، دیزاینکراوە لەڕێی شێوە ناوازەکەیەوە سەرنجی میوانەکان ڕابکێشێت.
لەناو یاریگاکەدا، ئامێرەکانی ئێڵ جی ڕوونمای نمرەکان و ڕوونمایەکی گەورەی لید بە پانی ٧٦ مەتر و ڕوونمایەکی تری لاوەکی لە پشت شانۆکەوە یە لەگەڵ بۆردێکی ریکلام چێوەیی بە چواردەوری یاریگاکەدا. هەموویان پێكەوە ئەزموونێکی نایابی بینن دەبەخشن. 
ئێڵ جی هێمای دیجیتاڵی زیاتر لە ٢٠٠ وڵات هەیە و بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە کەرتی ڕوونمای بازرگانیدا بە دابینکردنی هێما بۆ چەندان وەرزش هەر لە یاریگای گەورەوە تا دامەزراوە ناوخۆییەکانی مەشقکردن. 
ئێڵ جی لە ئەوروپا و ئەمریکای باکور کەوتۆتە سەر ڕێچکەی خۆی کە ئەم ناوچانە ماڵی چەندان وەرزشی جیهانین. هێما دیجیتاڵیە ئاست بەرزەکانی ئێڵ جی دیمەنی زەق و شێوە راستەقینە پەخش دەکەن، سەکۆی کلاودی کارسازی ئێڵ جی بەڕێوەبردنی لەدوورەوە دابین دەکات لەگەڵ بابەتی بینراوی گونجاو بۆ بلاوکردنەوە و بەرهەمی ریکلامی کاریگەر، ئەمانە هەمووی ئاسودەیی دەبەخشنە کڕیارانی بواری کارگە بۆ کارگە و کردنەوەی دەرگای دەرفەتی نوێ. 
لە ئیسپانیادا، هێماکانی ئێڵ جی بۆتە هەڵبژاردەی خوازراوی ناو یانە پێشکەوتووەکانی تۆپی پێ. نمونەیەکی دیار یاریگەی ڕیاد ئێر میترۆپۆلیتانۆی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە کە ڕوونمایەکی لیدی ئەدا بەرزی تێدایە بە پانتایی زیاتر لە ٢٠٠٠ مەتر چوارگۆشە و روونمای بۆردی چێوەیی لید بە درێژی زیاتر لە ٤٠٠ مەتر. لە یاریگەی ڕیالیی یانەی ڕیال سۆسیداددا، ئێڵ جی ڕوونمای نمرەی لید و ڕوونمای لیدی چێوەیی و زیاتر لە ٨٠٠ هێمای دیجیتاڵی بە چەندان قەبارەی جیاواز لە دامەزراوەکانی یاریگەکەدا داناوە. 
لە ٢٠٢١ دا ئێڵ جی ڕوونمای لیدی بە رووبەری ٨٤٠ مەتر چوارگۆشە بە پانی ٥٧ مەتر و بەرزی ٧.٥ دابین کردووە بۆ یاریگەی وێمبڵی، کە گەورەترین یاریگەی بەریتانیایە و ٩٠٠٠٠ کەس دەگرێت. هەروەها لە یاریگەی ئیتیحادی مانچستەر سیتی و یانەی ئاشتۆن گەیتی یانەی بریستۆل سیتی و پارکی دۆیچە بانکی ئینتراخت فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا و یانەی جان بریدیلی یانەی برەگ لە بەلجیکا چەندان هێمای دیجیتاڵی هەیە. 
لە ئەمریکادا ئێڵ جی لەم دواییانەدا بڕی ٨٢٤ مەتر چوارگۆشە هێمای دابین کردووە بۆ پارکی فێنوەی، کە یاریگەی یانەی بۆستن رێد سۆکسە لەگەڵ ڕوونمای سەرەکی نمرە و ڕوونمای چێوەیی گەورە. لە سەرەتای ئەمساڵدا ئێڵ جی ڕوونمای چێوەیی دابین کرد بۆ یاریگەی مارسیدز بێنز لە ئەتلانتای جۆرجیا لە ئەمریکا. 
بەپێی دامەزراوەی Omdia بۆ لێکۆڵینەوەی جیهانی، بازاری هێمای دیجیتاڵی لید بە دامەزراوە وەرزشیەکانیشەوە لە گەشەکردندایە بە بڕی گەشەی ساڵانەی ١٣.٤ و زیاتر لە ١٤ تریلیۆن یەنی کۆری تا ساڵی ٢٠٢٩. 
پایک کی-مون، سەرۆکی کارسازی ڕوونمای زانیاری لە ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردن و ڕاگەیاندن وتی "بازاری هێمای جیهانی بەردەوام لە درککردنە بە توانای ئێڵ جی بۆ دابینکردنی بەرهەمی پڕاوپڕ کە ئەزموونی کڕیارانی کارگە بۆ کارگە باشتر دەکات. ئێمە پابەندین بە دابینکردنی بەرهەمی ڕوونمایی جیاواز کە ئەزموونی یارییە راستەوخۆکان بەرزتر دەکاتەوە لە چەندان پیشەسازی جیاوازدا کە جەختی سەرەکیمان لەسەر وەرزشە. "
ئامادەیت ئەزموونی یاریگەکەت بەرەو باشتر ببەیت؟ پەیوەندی بکە بە شارەزایانی ئێڵ جیەوە بۆ زانیاری لەسەر بەرهەمەکانی ڕوونمای دیجیتاڵی تایبەت کە دیزاینکراوە بۆ ڕاكێشانی سەرنجی کڕیارەکانت.

بۆ زانیاری لەسەر ئێڵ جی لە عیراقدا، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
www.lge360.com

# # #