کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبێ چاوەڕوانی پارتی و یەكێتی رۆژی هه‌ڵبژاردن یه‌كلاده‌كاته‌وه
2024-07-01
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق داواى چوار مانگ كاتى پێویست دەكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و یه‌كێتیى و پارتیش له‌سه‌ر دیاریكردنى رۆژه‌كه نه‌گه‌یشتنه هیچ ده‌ره‌نجامێك.
بەهۆی ناكۆكیەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر دیاریكردنی رۆژی هەلبژاردن، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان و به گوێگرتن له كۆمسیۆن له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا واده‌ى نوێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریبكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌رچه‌نده وابڕیار بوو نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى واده‌ى نوێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆچوونى لایه‌نه‌كان له نێوشیان پارتى و یه‌كێتیى وه‌ربگرێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش داواى چوار مانگى كات كرد بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كه وابڕیاره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى له‌ماوه چه‌ند رۆژى داهاتوو واده نوێیه‌كه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دیاریبكات، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دیاریده‌كات نه داخوازى پارتى ده‌بێت و نه داخوازى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، سەرۆکی هەرێم بۆ دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردن گوێ لە کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان دەگرێت لە بری یەکێتی و پارتی.
دواكه‌وتنى دیاری نەکردنی کاتی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكیەكانی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر کاتی هەلبژاردن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان داواى كردووه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له مانگى 11ى ئه‌مساڵ بێت و یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له كۆتاییه‌كانى مانگى 9 بێت، به‌ڵام سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى نوێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌خاته دواى ناوه‌ڕاستى مانگى 10ى ئه‌مساڵ.
بەپێی زانیاریەكان سەرۆکی هەرێم بۆچوونى کۆمسیۆن دەکاتە بنەمای بریارەکەی کە رایانگەیاند چوار مانگیان پێویستە به‌مه‌ش واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له نێوان 18 بۆ 20 مانگ ده‌بێت.
زۆرترین سەردان
1
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
2
کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی خۆی پێشکەش دەکات بۆ فراوانکردنی "کاڵاکانی ماڵی زیرەک" بۆ ناو بواری جوڵاو لە پێشانگەی CES 2025 دا
3
کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی لەسەرە
4
کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ٢٠٢٥ نمایش دەکات بە ڕووناکیەکی بەهێز و ڕێکخستنی دڵخوازانە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد
5
شەیتانە فەڕەنسییەکە قوڕدەکاتەوە بەسەر کورددا؟
زیاتر بخوێنەرەوە
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
چیرۆکێکی تراژیدی سەیر: قوتابخانەی ئەنفال لە بەردەڕەش!
لە كۆبونەوە نهێنیەكانی یەكێتی و پارتی چی باسكراوە؟
گۆڕانی گردەكە دەكەونە جووڵە
بە بلووسەكەیدا برا ئەنفالكراوەكەی ناسییەوە
عەممار حەكیم لەسەردانەكەیدا چی كرد؟ لە بڕنەوەکەی کاکە حەمەوە بۆ دیوەخانی عەشیرەتەکان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine