کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت تۆڵە لە نێچیرڤان بارزانی بكاتەوە
2024-07-01
لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لەكاتی بەشداری لەپرسەی هاوڵاتیەخنكاوەكانی دەریای ئیتاڵیا لە شاری رانیە هەلەكەی قۆستەوە و هێرشی كردە سەر سەرۆكی هەرێم و ووتی" كەسێكی بێ دەسەڵاتە،چوار جار كاتی هەڵبژاردنی دیاریكردووە و هەڵبژاردن نەكراوە" وتیشی"منبم لەجێگەی سەرۆكی هەرێم دەستلەكاردەكێشمەوە"
ئەم قسانەی لاهور شێخ جەنگی كە وەك هێرشێك دەركەوت بۆسەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم زیاتر هەستی تۆڵەكردنەوەی بەسەردا زاڵ بوو.چونكە مەسروور بارزانی هەتا ئێستاش سەرۆكایەتی هەرێم و خودی نێچیرڤان بارزانی بەهۆكاری دورخستنەوەی دەزانێت لە هاوسەرۆكی یەكێتی و پێی وایە ئەگەر نێچیرڤڤان بارزانی نەبوایە مەحاڵە دەركردنی لە یەكێتی بەئاسانی بچوایەتە سەر.
بەبڕوای لاهور شێخ جەنگی،نێچیرڤان بارزانی بە دەركردنی مەرسوومی سەرۆكایەتی بۆ لابردنی سەرۆكی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر و دەركردنی مەرسوومی دەستبەكاربوون بۆ سەرۆكە نوێیەكانی ئەو دوو دەزگایە لە كەسە نزیكەكانی بافڵ تاڵەبانی،بەتەواوەتی لایەنداری ماڵی تاڵەبانی كردوە و بەڕەی هاوسەرۆكی لەژێر پێی دەركێشاوە.
هەروەها نێچیبرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم و جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی یەكەم كەس بوو لەناو پارتیدا كە دانی نا بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی لەدوای 8ی تەمووزەوە.
لاهور شێخ جەنگی هێشتا ئەم روداوانەی لەبیر نەكردوون و لەدوای ئەو روداوانەوە پەیوەندیەكی خراپی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە.
لە بەرامبەردا مەسروور بارزانی بەهۆی ئەو كێشانەی لەگەڵ یەكێتی هەیبوو،لە حوكمڕانیدا كارتی لاهوری شێخ جەنگی بەكارهێنا بەرامبەر یەكێتی و ئاسانكاری بۆ كرد تالەرێگای دادگاكانی هەولێرەوە كەیسی هاوسەرۆكیەكەی لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی تەواو بكات،بەڵام ئێران لەرێگای دادگای فیدراڵیەوە ئەو دەرگایەی لێ داخست و كۆتایی بەو بابەتە هێنا.
لەكاتێكدا لاهور شێخ جەنگی بەئاشكراو بێ پەردە هێرش دەكاتە سەر نێچیرڤان بارزانی،بەڵام لەلایەن یەكێتیەوە تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە هاوپەیمانێتیەكی ژێربەژێری لەگەڵ مەسروور بارزانی هەیە و خۆی لە رەخنەوگرتن لێی دەپارێزێت،لەكاتێكدا لاهور شێخ جەنگی ئەوكاتەی هاوسەرۆكی یەكێتی بوو توندترین دەنگی ناو یەكێتی بوو دژی پارتی.
یەكێتی دەیەوێت لاهور شێخ جەنگی رابكێشێتە مەیدانێكەوە كە هیچ پاڵپشتیەكی نەمێنێت،لاهور شێخ جەنگیش تائێستا خۆی پارستووە لەوەی بچێتە شەڕی مەسروور بارزانییەوە و زیاتر دەستەواژەكانی دەسەڵات و پارتی و یەكێتی بەكاردەهێنێت و نایەوێت بچێتە شەڕی راستەوخۆی مەسروور بارزانییەوە،بەڵام ئایا دەنگدەرەكانی تاسەر لێی قبوڵ دەكەن؟
زۆرترین سەردان
1
ئەوەی بەشار ئەسەد بە ٢٤ ساڵ پێی نەکرا ئەحمەد شەرع بە پێنج مانگ کردی..
2
ئێران لەسەر چەكی ئەتۆم تەسلیمبونی راگەیاند ... بەڵێن دەدەینهەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست ناكەین
3
مەسعود بارزانی: ئێمە سواڵكەرنین و لەبرسا شۆرشمان نەكردووە
4
راستەوخۆ.. مایۆرکا سیتی کلیلی پرۆژەکە رادەستی خاوەنەکانیان دەکات
5
منداڵێک لە رێگەی مەکتەب سەگ پەلاماریداوە و برینداری کردووە؛ بزانە چۆن باسی ساتی پەلاماردانەکە دەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
پسپۆڕێكی هەڵبژاردن: لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، ئەو حیزبانەی لە 4 كورسی و بەرەوخواریان هێناوە،زەحمەتە بگەنە كورسی پەڕلەمانی
ئێران لەسەر چەكی ئەتۆم تەسلیمبونی راگەیاند ... بەڵێن دەدەینهەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست ناكەین
مەسعود بارزانی: ئێمە سواڵكەرنین و لەبرسا شۆرشمان نەكردووە
پەكەكە: خەباتكردن بەناوی پەكەكەوە كۆتایی هات
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine