کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
راپۆرتی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە واشنتۆن: سەرەرای شكستی پارتی و یەكێتی لە حوكمڕانی،ئۆپۆزسیۆن نابێتە بەدیل
2024-07-01
پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست كە بارەگاكەی لە واشنتۆنە و لەساڵی 1946 وە دامەزراوە وەك خانەیەكی بیری سەربەخۆ،شیكاریەكی سەرنجراكێشی وینسرۆن رۆدریگەری بڵاوكردۆتەوە بەناونیشانی شكستی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان و دەڵێت:سەرەرای ئەوەی بەشێكی زۆر لە خەڵكی كوردستان پارتی و یەكێتی بە گەندەڵ و سەركوتكار دەزانن بەڵام هێشتا متمانەیان بە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان نییە كە ببنە ئەلتەناتیڤی دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی.چونكە ئەزمونێكی ناخۆش و شكستخواردویان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەیە،كاتێك بە ژمارەیەكی زۆر متمانەی خۆیان پێدا،بەڵام كەچووە دەسەڵات نائومێدی كردن.
بە ووتەی نوسەری شیكاریەكە لە راپرسیەكی بارۆمیتری عەرەبی كە لەساڵی 2022 ئەنجامدراوە 63%ی دانیشتوانی هەرێم متمانەیان بە حوكمڕانی پارتی و یەكێتی نییە.
بەپێی راپۆرتەكە ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان پەرتەوازە و ناكۆكن و هێزێكی رێكخراو نین كە توانای ئەوەیان هەبێت سود لە خراپی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی ئێستا وەربگرن و بەم جۆرەی ئێستایان نابنە هەرەشە لەسەر حیزبە دەسەڵاتدارەكان.
بەپێی راپۆرتەكەی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم سێ تەحەدای گەورەدایە كە بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی هێزە سەربازی و ئەمنیەكان لەلایەن حیزبەكانی دەسەڵات و بەكارهێنانیان بۆ پاراستن و مانەوەی خۆیان،لەگەڵ شكستهێنانی دروستبونی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی گەورە و فراوان و نەبوونی ستراتیژێكی روون.
بەپێی شیكاری پەیمانگا ئەمریكیەكە نەوەی نەوەی نوێ كە لەئێستادا گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە بەهۆی روماڵی رەخنەگرانەی كەناڵی ئێن ئارتی هاتەپێشەوە و لەدوای ریفراندۆم بزوتنەوەیەكی سیاسی دروستكرد،بەرنامە سیاسیەكەی بریتییە لە وروژاندنی كەموكوریەكانی دەسەڵات وەكو مووچە و بەنزین و كۆچ و نەبونی ئاو و خزمەتگوزاریەكان.بە ووتەی نوسەری راپۆرتەكە و هێشتا بەتەواوی رون نییە چ دەسكەوتێكی بەدەستهێناوە و داوای چی دەكات؟
لەبارەی حیزبە ئیسلامیەكانیشەوە دەڵێت حیزبە ئیسلامیەكان بەشێوەیەكی چڕوپڕ لەئاستی كۆمەڵایەتی و میللی چالاكیان هەیە و بەشداری هەڵبژاردنیش دەكەن بەڵام كەمتر تەماحیان لە بەدەستهێنانی پۆستە باڵاكانی وڵاتدا هەیە و نەبوونەتە هەرەشە بۆسەر دەسەڵات.
سەبارەت بەو حیزبانەش كە بۆ ئەم هەڵبژاردنە خۆیان تۆمار كردووە دەڵێت هەریەك لەلاهور شێخ جەنگی و عەلی حەمەساڵح خاڵی بەهێز و لاوازیان هەیە بەڵام ئەوەی كە روونە ئەوەیە كاریگەریەكی گەورەیان نابێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و گۆڕینی نەخشەی سیاسی هەرێم.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine