کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ــ بەیاسایەک شیعەکان عێراق و کوردستان دەخەنە سەر مەزهەبی جەعفەری
ــ کچ لە نۆ ساڵی بۆ مارە بڕین
2024-07-28
ماوەی دوو ساڵە شیعەکان بە ووردی لەڕێگای یاسا ناس و پەرلەمانتارە مەزهەبی و ئاخوند و شەریعەتزانەکانیان سەرقاڵی داڕشتنەوەی یاسای مەدەنی عێراقن ،
تەواوی کوتلە شیعەکان لەژێر سەرپەرشتی داواکاریەکی نوسینگەی سیستانی سەرقاڵی هەڵتەکاندنی بنەماکانی یاسای مەدەنی عێراقین کە پشت بە مەزهەبی سوونە دەبەستێت بۆ دانانی یاساکان لە تەواوی دادگا و دام و دەزگا فەرمیە دەوڵەتیەکان .
فراکسیۆنە شیعەکان لابردنی محمد حلبوسی و ناکۆکی نێوان سونەکان و دانەنانی سەرۆکێکی سونە و ناکۆکی نێو فراکسیۆنە کوردیەکانیان قۆستۆتەوە و بەفرسەتێکی زێرینی دەزانن و پەلەیانە بەزووی و بەبێدەنگی مەترسیدارترین یاسا لەمێژووی عێراق دا تێپەڕێنن و بۆ ئەوەش ئەوەندە تووندن کە دانوسان و هەر جۆرە دانیشتن و ڕێکەوتنێک بەتووندی ڕەت دەکەنەوە و ئامادەنین پڕۆژە دڵخوازەکەیان بەخواستی سونە و کوردی سوننە مەزهەب قەڵەم کاری بکرێت .
پڕۆژە یاساکە بەڕای زۆرێک لە شارەزایانی یاسایی و پەرلەمانتاران و ئاگایانی دۆخەکە مەترسیدارە و لە ناواخن دا دەقی زۆر مەترسیدارتری تێدایە و لەچەند ساڵی داهاتووشدا کوردستان و عێراق دەکاتە ویلایەتێک لە ئێرانی شیعە مەزهەب .
بنەماکانی یاساکە پشتی بەستوە بە تێروانین و فەتوا پەڕگیرە توندەکانی ئیمام جەعفەری سادق ، ئەو پیاوەی بە ڕاگری بیری شیعە .
لە یاساکەدا ماڕەبڕینی کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی دا ڕێگا پێدراوە جگە لە مسیار و سیغە و موتعە و زەواجی کاتی لەسەفەر و ماڵ دەرچووندا .
لە سەد ساڵی ڕابردووی عێراق دا بنەمای یاسا عێراقیەکان پشت بەستوو بوە بە بیر و ئایدیا و فەلسەفە و تێڕوانینەکانی چوار مەزهەبە دیارەکەی سونە و لەنێویان دا ئیمامی شافعی ، بەڵام لە دوای داگیرکردنی عێراق و کەوتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن شیعەکان هێنانی یاسای جەعفەری خەونێک بووە کە ئیستا خەریکە دەکرێیە واقیعێک و فەرز دەکرێت بەسەر عێراقی فرە ڕەنگی فرە مەزهەب دا .
پڕۆژە یاساکە نەک هەر لەنێوخۆ بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەوەش زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە ، ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هۆشداریان بە حکومەت و دەسەڵاتە شیعەکە داوە و بەپێچەوانەوە لەنێو شەقامی شیعی دا پێشوازیەکی گەورەی لەسەر دروست بووە و داوا دەکەن یاسا مەزهەبیەکە بەزووی تێپەڕێنریت .
پیاوانی شیعە زیاتر پەلەیانە و داوا دەکەن یاساکە پەلەی تێدا بکریت بەو پێیەی یاسای جەعفەری یاسایەکی تەواو پیاوسالارانەی مەزهەبی تائیفی ووردە و پیاو ڕۆڵی پاشای ماڵ دەبینێت .
زۆرترین سەردان
1
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
2
کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی خۆی پێشکەش دەکات بۆ فراوانکردنی "کاڵاکانی ماڵی زیرەک" بۆ ناو بواری جوڵاو لە پێشانگەی CES 2025 دا
3
کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی لەسەرە
4
کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ٢٠٢٥ نمایش دەکات بە ڕووناکیەکی بەهێز و ڕێکخستنی دڵخوازانە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد
5
شەیتانە فەڕەنسییەکە قوڕدەکاتەوە بەسەر کورددا؟
زیاتر بخوێنەرەوە
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
چیرۆکێکی تراژیدی سەیر: قوتابخانەی ئەنفال لە بەردەڕەش!
لە كۆبونەوە نهێنیەكانی یەكێتی و پارتی چی باسكراوە؟
گۆڕانی گردەكە دەكەونە جووڵە
بە بلووسەكەیدا برا ئەنفالكراوەكەی ناسییەوە
عەممار حەكیم لەسەردانەكەیدا چی كرد؟ لە بڕنەوەکەی کاکە حەمەوە بۆ دیوەخانی عەشیرەتەکان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine