کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
توركیاو ئیسرائیل، شیرو تیر لە یەك دەسوون
2024-07-29
دیبلۆماتیك
لێدوانێكی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆككۆماری توركیا دژ بە ئیسرائیل، ئاگر لە ململانێكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەر دەدات كە لە دەمی هەڵگیرسانی جەنگی غەززەوە لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن لە نێوانیاندا بەرپابووە.
دوێنێ، ڕۆژی یەكشەممە، 28ـی تەمووز، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆككۆماری توركیا، هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی بەرانبەر ئیسرائیل ڕاگەیاندو باسیلەوەكرد هەروەك چۆن لە " لیبیاو ناگۆرنۆ كاراباخ" دەستێوەردانیان كردووە، ئاواش دەتوانن لەشەڕی ئیسرائیلو فەلەستینییەكاندا دەستێوەردان بكەن.
ئەردۆگان لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری پارتەكەی، " پارتی دادو گەشەپێدان"دا لە شاری " ریزە"ی توركیاوە وتی:" هەروەكچۆن چووینە نێو " قەرەباخ و لیبیا"و دەستێوەردانی سەربازیمان كرد، بەهەمانجۆر دەتوانین دژی ئیسرائیل دەستێوەردانی سەربازی ئەنجامبدەینوهیچ هۆكارێكو هیچ بەربەستێكیش نییە كە نەتوانین هێز بنێرینە ناو خاكی ئیسرائیلەوە".
ئەردۆگان لە میانی هێرشەكانی بۆسەر ئیسرائیلدا وتیشی" ئێمە تەنیا دەبێت بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوانە بهاوێژین. ئێمە ئەمڕۆ هەموو قسەیەك دژی ئیسرائیل دەكەینو لەگەڵ ئەواندا هەموو جۆرە بازرگانییەكمان راگرتووەو پەیوەندییەكانیشمان پچڕاندووە، پێوویستە توركیا دەسەڵاتی خۆی بەهێز بكات بۆ ئەوەی ئیسرائیل كردەوەكانی دژی فەلەستینییەكان ڕابگرێت".
دوای چەند كاتژمێرێك لە هەڕەشەو هێرشەكانی ئەردۆگان بۆ سەر ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، وەڵامی سەرۆككۆماری توركیای دایەوەو وتی:" ئەردۆگان لەسەر هەمان ڕێگەی سەددام حسێن دەڕواتو شوێنپێیی سەدامی هەڵگرتووە".
" یسرائیل كاتس"، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی هەڕەشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆگاندا بۆسەر وڵاتەكەی،لە پلاتفۆرمی " ئێكس"وە لەگەڵ دانانی وێنەیەكی سەددامو ئەردۆگاندا، وەڵامی ئەوی دایەوەو وتی:" ئەردۆغان لەسەر هەمان رێگای سەدام حسێن دەڕواتو هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئیسرائیل دەكات، تەنها با بیری بكەوێتەوە كە لە عێراق چی ڕوویداو چۆن كۆتایی بە سەددام حسێن هات".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا، وەڵامی هێرشەكانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی دایەوەو ڕایگەیاند:" كۆتایی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل كە ئەنجامدەری كۆمەڵكوژییە لە كەرتی غەززە، وەك كۆتایی ڕێبەری نازیییەكان "هیتلەر" وایە كە ئەویش جینۆسایدی ئەنجامدا".
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
2
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
3
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
4
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
5
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
زیاتر بخوێنەرەوە
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
پارێزراوترین کوڕ لە جیهاندا..
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine