کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
گۆیژە سوتێنرا نهێنی و زانیاریە نەبیستراوەکانی
2024-07-30
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دانیشتوانی گەڕەکە ژوروەکانی سلێمانی لە دوکەڵ و سوتووی ئەو ئاگرە گەورەیەی لە بناری گۆیژە خرابوەوە بەخەبەر هاتن ، ئاگرێک کە بەماوەیەکی کورت سەدان دۆنم دار و دارستانی حەفتا ساڵەی کرد بە قەقنەس .
لە چانسی خراپ و بەدختی سلێمانیدا ئاگرەکە هاوکات بوو لەگەڵ ڕەشەبایەکی تووند کە زیاتر ئاگرەکەی تین و تاو دەدا.
ئیوارە دارستانێکی چڕ و سەوزاییەکی تایبەتی شار بوو کە پێیان دەگوت سیەکانی شار ، بەڵام کاتێک خەڵکی سلێمانی لە خەو هەستا بینیان بۆ جاری چوارەم سیەکان وشک کراون و بە دوو کاتژمیر دوو سەد دۆنم دارستانی سنەوبەر لەنێو چون .
هەرچەندە خەڵك گومانی هەیە سوتانی گۆیژە دەستی تەماحكارانی لەپشت بێت بۆ داگیركردنی،بەڵام بەرگری فریاكەوتنی سلێمانی دەڵین ئاگرەكە بەهۆی خەڵوزی نێرگەلەوە كەوتۆتەوە.
وەبەرهێنەکان بەردەوام بەهۆی ستراتیجیەت و گرنگی و گرانبەهای لۆکەیشنەکەی چاویان لەسەر گۆیژەیە و دەزانن هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەو بنارەکە دوو هێندەی هەمان ئەو یەکانە دەکات کە لەدامێن و خواری شار بونیاد دەنرێن.
دوو ساڵ بەر لەئێستاش بەهۆی ئاگرەوە زیاتر لە ٣٤٥٥ دار سنەوبەری تەمەن شەست ساڵە سوتێنران.
جگە لەوە لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دیسان لەڕیگای حەوت ئاگری تری بە ئەنقەست ڕوبەری ١٢٥ دۆنم زەووی لە سەر ڕێگای تاسڵوجە سوتێنران و دواتر شوینەکانیان کرایە پڕۆژەی بازرگانی .
لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ٦٤ جار ئاگر کراوەتەوە و لەنێو ئاگرەکاندا ٩ جاریان ئاگری گەورە بوون و زەرەر و زیانی ئێجگار گەورەیان داوە و تا ئێستاش زیاتر لە ١٣ هەزار داری گەورەی بەتەمەن لەنێو چوون و شوێنەکانیان بونەتە ڕوتەن .
بەرزاییەکان و بناری شاخی گۆیژە لەهەر سێ لایەکەیەوە تەماعی وەبەرهێن و سەرمایەدارەکانی لەسەرە و مانگی پیشوش یەک لەو گردە گەورانەی دەکەوتنە باشوری ڕۆژئاوای شاخەکە بۆ پڕۆژە داگیرکرا.
یەکێک لە كێشەكانی گۆیژە ئەوەیە کە تا ئیستا نازانرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاوان و دارستان یاخود شارەوانی سەرپەرشتی دەکرێت. هەر بۆیە بەشێوەی فەرمی هیچ کارمەندێک و ئاگر کوژێنەیەوەیەکی نیە و ئەو تاقە کارمەندەی پێشتریش هەیبوو پار ساڵ خانەنشین کرا و لە ئیستادا چاودێری و سەرپەرشتی شاخەکە دراوەتە قائم قامیەتی سلێمانی و ئەوانیش بەهۆی فراوانی ڕوبەرەکەی ناتوانن وەکو خۆی کۆنتڕۆلی بکەن.
دارستانی گۆیژە لە سێ هەڵمەت و لەسەردەمی دەسەڵاتی عبدالکریم قاسم و ئەحمەد حەسەن بکر لە ساڵانی نیوان ١٩٥٧ و ١٩٦٢ و ١٩٦٦ دا بەگوژمەی ١٠٠ هەزار دیناری سویسری بونیاد نراون و لەو کاتەوە تا ئیستا تەنها هەزار داری تریان بۆ زیاد کراوە لەبەرامبەردا زیاتر لە ١٣ هەزار داری تەمەن حەفتا ساڵەیان سوتێنراوە.
زۆرترین سەردان
1
شەڕە مووشەک و بەزمەکانی کورد
2
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
3
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
4
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
5
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
زیاتر بخوێنەرەوە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
لە بارەگای بارزانییەوە زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدەدرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine