کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ترامپ: ئێران دەیەوێت بمکوژێت
2024-10-12
دیپلۆماتیک
ئەمڕۆ هەینی، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، " داواکاری نائاسایی و بێوێنەی" کردووە، دوای ئەوەی کە ڕاوێژکارەکانی کورتەنامەیان پێگەیشتووە سەبارەت بەوەی کە ئێران چالاکانە هەوڵی کوشتنی ترامپ دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ داوای فڕۆکەیەکی سەربازیی کردووە بۆ ئەوەی لە هەفتەکانی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، ترامپ گەشتی پێبکات، ئەمە سەرباری ئەوەی کە داوای سنووردارکردنی فڕینیان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوون و کۆبوونەوەکانیدا کردووە.
ئەم داواکارییانەی تیمی پارێزگاری لە دۆناڵد ترامپ، دوای ئەوە دێت کە چەندان ڕێگە بۆ پاراستنی ترامپ گیراوەتەبەرو کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان داناوە بۆ گواستنەوەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا.
ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە ئاشکرایکردووە، کە ئەم داواکارییانە نا ئاسایی و بێوێنەن، بەو پێیەی هیچ کاندیدێک لە مێژووی هەڵبژاردنەکاندا، پێش هەڵبژاردنەکان بە فڕۆکەی سەربازی نەگوازراوەتەوە".
ڕۆژنامەکە نووسیوویەتی کە بەپێی ئەو ئیمەیڵانەی کە " سوزی وایڵز" بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترامپ لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ " ڕۆناڵد ئێڵ ڕۆی جونیۆر" بەرپرسی دەزگای نهێنی ناردوو، ناڕەزایی خۆی لە دەزگای نهێنی دەربڕیوەو وتوویەتی بەهۆی کەمی کارمەندانی نهێنی بۆ پاراستنی ترامپ، کەمپینەکەی ناچاربووە بۆنەیەکی گشتی لە کۆتا خولەکدا هەڵبوەشێنێتەوە.
سۆزی وایڵز ئاماژەی بەوەشکردوووە، هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لەبەردەم ئاستەنگدایە بەهۆی هەڕەشەکانەوە و پێشبینیکردووە لە هەفتەکانی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا ڕووداوی زیاتر ڕووبدات.
بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترامپ، ئەوەش وتووە کە حکومەتی ئەمەریکا نەیتوانیوە ئەو شتە پێشکەش بکات کە هەڵمەتەکە بە "پلانێکی گشتگیر" بۆ پاراستنی ترەمپ بەڕێوە بچێت.
بەپێی دەقی ئەو نامەیەی کە ڕۆژنامەی " واشنتۆن پۆست" دەستیکەووتوە، کۆنگرێسمان " مایکل واڵتز"، کە هاوپەیمانی دۆناڵد ترەمپە، نامەیەکی بۆ دەزگای نهێنی ئەمەریکا نووسیوەو داوای فڕۆکەی سەربازی، یان پاراستنی زیاتری فڕۆکە تایبەتەکەی ترەمپی کردووە.
" ئەنتۆنی گۆگلیێلمی" وتەبێژی دەزگای نهێنی ئەمەریکا، وەڵامی بەڕێوەبەری تیمی هەڵبژاردنی ترامپی داوەتەوەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ترەمپ بەرزترین ئاستی پاراستنی بۆ دابینکراوەو حکومەت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە دەتوانرێت چیدیکەی دابین بکرێت".
ئاماژەشی بەوەکردووە:" بە بەردەوامی هاوکاری وەزارەتی بەرگری پێشکەش دەکرێت بۆ پاراستنی دۆناڵد ترامپ، سنووردارکردنی کاتی دەخەینە سەر فڕین "بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی ترامپ و کاتێکیش کە گەشت دەکات، ئەمە سەرباری ئەوەی کە بەرزترین ئاستی تەکنیکی ئەمنی بۆ دابیندەکرێت کە بریتین لە فڕۆکەی بێسەرنشین و سیستەمی چاودێری ئاسمانی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیک و سیستەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تر.
کەمپەینی ترەمپ لە ٢٥ی سێپتەمبەری ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپی لە هەڕەشە "ڕاستەقینە و تایبەتەکان"ی ئێران بۆ تیرۆرکردنی ئاگادارکردووتەوەو هاوکات ئێران هەوڵی لەوجۆرەی بە پڕوپاگەندەو چەواشەکاری ناوبرد.
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
2
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان باسی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان دەکات
3
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
4
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
5
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
زیاتر بخوێنەرەوە
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
سودانی هاوپەیمانی (القرار)دروست دەكات و فالح فەیاز دەچێتە پاڵی و هادی عامری لێی دەكشێتەوە
یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی حكومەت دوورن لە یەكترەوە و نەگەیشتنە رێكەوتن
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine