قۆناغی مراوییە شەلەكە چییە؟

ئەمەریكا بە قۆناغی مراوییە شەلەكەدا تێدەپەڕێت
2024-11-09

#دیبلۆماتیک

جیاواز لە هەر وڵاتێكیتر، لەپاش ئەوەی لە هەڵبژاردندا دەیباتەوە، سەرۆكی نوێ لەپاش سەركەوتنی، ناچێتە سەر كورسی سەرۆكایەتی‌و دوای یازدە هەفتە لە دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، سەرۆكی پێشوو كورسییەكەی بۆ سەرۆكی نوێ جێدەهێڵێت.

یازدە هەفتەی پاش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بە قۆناغی " مراوییە شەلەكە" ناوزەند دەكرێت‌و ئێستا وڵاتی ئەمەریكا لەم قۆناغەدایە.

هەرچەندە هێشتا لەسەر كورسی دەسەڵات‌و سەرۆككۆمارییە، بەڵام لە قۆناغی مراوییە شەلەكەدا، سەرۆكی پێشوو كە ئێستا " جۆ بایدن"ە، تەنها دەسەڵاتێكی شكڵی دەبێت‌و ناتوانێت هیچ یاسایەك واژۆ بكات‌و هیچ بڕیارێكیش دەربكات، لەم قۆناغەدا سەرۆكی پێشوو لە پەراوێزدایەو هەمووان بایەخ بە سەرۆكی نوێ دەدەن‌و سەرۆكی پێشوو كە هێشتا لەسەر كورسی دەسەڵاتە لە پەراوێزدایە. 

بەپێی ئەو نەریتەی كە لە ئیدارەی ئەمەریكادا پەیڕەو دەكرێت، لەپاش ئەوەی كە لە هەڵبژاردندا بردییەوەو پۆستی سەرۆك كۆماری بەدەست هێنا، بە پێچەوانەی نەریتە باوەكانی جیهان، دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ ناچێتە كۆشكی سپی، بەڵكو دوای ڕاگەیاندنی سەركەوتن یازدە هەفتە چاوەڕوانی دەكات تا جڵەوی سەرۆكایەتی ئەمەریكای تەسلیم دەكرێت، وتە پاش تەوابوونی ئەو ماوەیەی كە بە قۆناغی " مراوییە شەلەكە" ناوزەند دەكرێت.
 لە ئەمەریكا، گوزارشتی " مراوییە شەلەكە" هێمایە بۆ بەرپرسێك كە پاش هەڵبژاردن‌و سەركەوتنی جێنشینەكەی ئیدی پێگەی ئەو لە ڕووی سیاسی‌و ئیدارییەوە لاواز بووەو كەوتووەتە پەراوێزەوەو بایەخی پێنادرێت.