نهێنی ساڵی 2022 چییە؟

2021-05-29

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
"ۆإِژْ تَأَژَّنَ رَبُّكَ ڵێبْعَپَنَّ عَڵیْهِمْ إِڵیٰ ێوْمِ الْقِێامَەِ مَنْ ێسُومُهُمْ سُو‌وَ الْعَژَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ ڵسَڕیعُ الْعِقَابِ ۖ ۆإِنَّهُ ڵغَفُورٌ رَحِیمٌ" الاعراف 167
(ئەی محمد(د.خ)، ئەی ئیماندار) دڵنیابە، كە ئێمە هەتا ڕۆژی قیامەت كەسانێك دەكەینە مڵۆزم بۆ جولەكە، تا نەبەڵن بحەسێنەوە،لەبەر ستەم و ناپوختییان،بەڵكو بەردەم تاڵاو بكەن بە گەرویاندا،چونكە لە راستیدا پەروەردگارت ئەگەر بیەوێت زوو تۆڵە دەسێنێت.

ئێستا زۆر باسی كۆتایی و ڕووخانی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكرێت، بۆ ئەمەش لەلایەك پشت بە هەندێك دەقی ئاینی و لەلایەكی دیكەشەوە پشت بە ڕاپۆرتی هەواڵگری و توێژینەوەكان دەبەسرێت، هەموویان پێشبینی دەكەن، كە دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 2022دا كۆتایی پێدێت، راپۆرتە ئیسرائیلیەكانیش باس لەوە دەكەن، كە تەمەنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە 76 ساڵ تێپەڕ ناكات، ئیسرائیلیش لە ساڵی 1948ەوە دامەزراوە، دەبینین كە ساڵی 2022 تەمەنی دەوڵەتەكە دەبێتە 76 ساڵ، ئەوەی كە لێرەدا ئێمە دەیبنین ئەوەیە كە هەندێك لە ڕاپۆرتەكانی كۆتایی هاتنی ئیسرائیل پشت بە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز دەبەستن كە لە سورەتی ئیسرا ئایەتی چوار دەفەرموێت " 'وقچینا إلی بنی إسرائیل فی الكتاب لتفسدن فی اڵارچ مرتین ولتعلنّ علواً كبیراً, فإژا جا‌و وعد أولاهما بعپنا علیكم عباداً لنا أولی بأس شدید فجاسوا خلال الدیار وكان وعداً مفعولاً'', ئێمە لە كتێبی تەورات و لە (لوحول مەحفوز)دا بڕیارمانداوە و پێمان راگەیاندوون كە ئەو جولەكانە دووجار لەسەر زەوی فەساد و گوناهو تاوان و ستەم بە فراوانی بەرپا دەكەن و لە كۆتاییدا دەسەڵاتێگی زۆر گەورە و فراوان بەدەست دەهێنن، جا هەر كات وادەیەی یەكەم كۆتایی هات،ئێمە كۆمەڵێك لە بەندە دیندار و خواناسەكانمان ناردە سەرتان كە خاوەنی هێز و توانای زۆر بوون،ئەوە بوو ئەی هۆزی جوولەكە بەنێو شارو شارۆچكە و قەڵاكانتاندا گەڕان و ئەو هەڕەشە و تۆڵەیە پێش هات.

دواتر لە ئایەتی 167ی سورەتی ئەلاعرافدا دەفەرموێت: ''وإژ تأژن ربك لیبعپنّ علیهم إلی یوم القیامە من یسومهم سو‌و العژاب''. (ئەی محمد(د.خ)، ئەی ئیماندار) دڵنیابە، كە ئێمە هەتا ڕۆژی قیامەت كەسانێك دەكەینە مڵۆزم بۆ جولەكە، تا نەبەڵن بحەسێنەوە،لەبەر ستەم و ناپوختییان،بەڵكو بەردەم تاڵاو بكەن بە گەرویاندا،چونكە لە راستیدا پەروەردگارت ئەگەر بیەوێت زوو تۆڵە دەسێنێت.

،،

بەڵێ راستە ئەم ئایاتانە بە ڕوونی باس لە كۆتایی ئیسرائیل دەكات، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكردووە،بەڵكو تەنها باسی لە هۆكارە بابەتیەكان كردووە، كە دەبێتە هۆی ڕوخانی دەوڵەتەكە.

ڕووداوەكانی ئێستا زیاتر لەم پێشبینیە نزیكمان دەكاتەوە، چونكە لەلایەك جەنگی بۆردومان و موشەك لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینەكان بوونی هەیە، لەلایەكی دیكەشەوە لە تەوراتدا باس لەوە كراوە، كە تەمەنی دەوڵەتە عیبریەكە 76 ساڵە، دواترین سەركردەشی " نەتنیاهۆ"یە، هەروەها دەقە ئینجیلیەكان باس لە كۆتایی ئیسرائیل دەكەن،ئەمەش دوای ئەوە دێت كە جووەكان زەوی خراپ دەكەن، هەروەها لە قورئانی پیرۆزیشدا بە موعجیزەی ژمارەیی باس لە كۆتایی ئیسرائیل كراوە،كە دەكەوێتە ساڵی 2022ەوە،ئەمە لەكاتێكدایە كە راپۆرتە هەواڵگرییەكانی ئەمریكاش كە دەزەیان پێكراوە، كاتی روخانی دەوڵەتەكە ئاشكرا دەكەن، كە زۆر لە ساڵی 2022ەوە دوور نیە، چەندین راپۆرتی دیكەش باس لە كۆتایی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكەن:
كە گرنگترینیان ئەمانەن:

لە كتێبە پیرۆزەكاندا:
تەورات باس لە دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكات، بە پێی دەقە كۆنەكانی تەورات، تەمەنی دەوڵەتەكە تەنها 76 ساڵ دەبێت، كۆتایی سەركردەی دەوڵەكەش نەتانیاهۆ دەبێت كە بە " بەخشینی خودا – عەتائول الله" ناوی هاتووە، " نەتەن" بە عیبری واتە " بەخشین"، " یاهو" واتە " الله"، كەواتە نەتانیاهۆ ئەو سەركردەیەیە كە بە دواین سەركردەی دەوڵەتەكە ناوی هاتووە.

لە ئینجیلشدا باس لە كۆتایی دەوڵەتی ئیسرائیل كراوە، كە پێشبینیەكە لە كتێبی پیرۆزدا باس كراوە، ئەوەش باس كراوە، كاتێك ئەوە ڕوودەدات كە تاوانكاری لە قودس ڕوودەدات كە بریتی یە لە " مردن و شیوەن و برسێتی و سوتاندن بە ئاگر" دەبێت.

هەروەها لە قورئانی پیرۆزیشدا بە شێوەیەكی موعجیزە باس لە كاتی روخانی دەوڵەتەكە دەكرێت و بەشێوەیەكی ورد لێكدانەوەی لەلایەن زانایانەوە بۆ كراوە، كە یەكێك لەو زانایانە " بەسام نیهاد جەرار"ـە.

بەسام لە پێشەكی كتێبی "لەناوچوونی ئیسرائیل 2022ی زاینی پێشبینیە یان ڕێكەوتی ژمارەییە" دەڵێت:" موعجیزەی ژمارەیی، شتێك نیە بەبۆچوون یان شی كردنەوە بێت، بەڵكو ئەمە راستیە بۆ نموونە سورەتی نەحل ریزبەندی ژمارە 16ی پێدراوە، كرۆمۆسۆماتی نێرەی هەنگیش 16 كرۆمۆسۆمە".
جەرار لەسەر موعجیزەی ژمارەیی دەڵێت: كۆكردنەوەی وشەكانی سورەتی ئیسرا كە دەفەرموێت " واتینا موسی الكتاب"، تاوەكو " فاژا جائ وعد الاخرە"، لە ئەنجامدا كۆیان دەبێتە هەزار و 443 وشە، كە هاوتە دەبێت بە ساڵانەی زاینی ساڵی 2022،دەوڵەتی ئیسرائیل بە كردەیی لە حوزەیرانی ساڵی 1948 دروستبوو، ئەگەر بێت و 76 ساڵی بخەینە سەر ئەوە دەبێتە26931 رۆژ، هەروەها پێویستە76 ساڵەكە تەواو بكات، بۆ ئەمەش دەگاتە مانگی ئازاری ساڵی 2022.

هەروەها قورئانی پیرۆز لە سورەتی یوسفدا، باس لە گەشەی نەوەی ئیسرائیل دەكات، هەروەها سورەتی ئیسراش باس لە كۆتاییان دەكات، ژمارەی ئایەتەكانی ئەو دوو سورەتە سەدو 11 ئایەتە، بەڵام ئەگەر بێت دووبارەی ئایەتەكانی " سەبیلەن وە وەكیلەن" بسرینەوە، ئەوا 76 ئایەت دەمێنێتەوە، كە ئەمەش تەمەنی دەوڵەتی ئیسرائیلە.

،،

بەڵام تیۆری دووەم، بۆ ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماس دەگەڕێتەوە،لە چاوپێكەوتنێكیدا دەڵێت:"دەوڵەتی ئیسرائیل لە چارەكی یەكەمی سەدەی بیست و یەكدا كۆتایی پێدێت،بە دیاری كراوی لە ساڵی 2027دا".

هەروەها دەشڵێت:" بەپشت بەستن بە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز، هەر چل ساڵ جارێك نەوەكان دەگۆڕدرێن".
پەیوەست بە داگیر كردنی فەلەستین لە چل ساڵی یەكەمدا،شكستی یەكەم لە ساڵی 1948 بوو، چلی دووەم ڕاپەڕینەكەی ساڵی 1987 بوو، بەڵام چلی سێیەم كۆتایی دەوڵەتی ئیسرائیل دەبێت.

ئەمانە پشت بەستن بوو بە دەقە ئاینیەكان، بەڵام ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكان و راپۆرت و لێدوانەكانیش باس لە كۆتایی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكەن، هەندێك ماڵپەڕ زانیارییەكی سەنتەری هەواڵگری ئەمریكی ( هەواڵگرییەكانیان دزە پێكرد،