کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
2025-05-10
دیبلۆماتیک
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، هیندستان، چەند پێگەیەکی پاکستانی بۆردومان کرد و ڕایگەیاند کە لەو شوێنانەد تیرۆریستاا هەن، ئەوەش دوای دوو هەفتە لە کوژرانی ٢٦ کەس لە هێرشێکدا لە ناوچەیەکی گەشتیاری لە کشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت، نیودەلهی ئیسلام ئابادی بە هۆکاری کوژرانی ئەو کەسانە زانی.
هەردوو وڵات لەم دواییانەدا تۆپبارانی یەکدیان کرد لە ناوچەی کشمیری کێشە لەسەرو سنووری نێوان هەردوو وڵات.
ئەمانەی خوارەوە، بەرچاوترین وێستگەکانی بارگرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە ماوەی چارەکە سەدەی ڕابردوودا.
ئایا و تەمموزی ساڵی ١٩٩٩
هیندستان و پاکستان لە ناوچەی کارگیل لە کشمیر شەڕێکی ڕانەگەیەندراویان ئەنجامدا، دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی پاکستان پێگەکانی هیندستانیان بەدرێژایی سنووری ئەو ناوچەیە داگیرکرد
هیندستان دوای پێکدادان و توندوتیژی شەڕەکەی ڕاگرت و ئەمریکاش فشاری خستە سەر پاکستان بۆ ئەوەی بکشێتەوە.
کانوونی دووەمی ٢٠٠١
هێرشبەران بە چەکی قورس باڵەخانەی پەرلەمانی هیندستانیان لە نیودەلهی کردە ئامانج و بەهۆیەوە نۆ کەس کوژران.
هیندستان گروپە چەکدارەکانی جەیش محەممەد و لەشکر تەیبەی کە بنکەکانیان لە پاکستانە، بە ئەنجامدانی هێرشەکە تاوانبار کرد.
تشرینی دووەمی ٢٠٠٨
دە کەسی چەکدار، چەند شوێنێکی سەرەکییاا لە شاری مومبای کردە ئامانج، لەوانە دوو هۆتێلی لوکس و ناوەندێکی جوولەکەکان و وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەر، بەو هۆیەوە ١٦٦ کەس کوژران.
پاش ئەم هێرشانە، هیندستان هەموو جۆرەکانی گفتوگۆی لەگەڵ پاکستاندا ڕاگرت، دوای چەند ساڵێک، دیسان گفتوگۆو پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکردەوە.
کانونی دووەمی ٢٠١٦
هێرشبەرانی پاکستان، بە جلوبەرگی سەربازییەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی هیندستان لە نزیک سنووری پاکستان و تەقەیان لە سەربازانی هیندستان کرد، کە زیاتر لە ١٥ کاتژمێر بە پاڵپشتی تانک و هەلیکۆپتەرەکان شەڕیان کرد و لە هێرشەکەدا هەر پێنج هێرشبەرەکە و لانیکەم دوو پاسەوان کوژراون.
هیندستان ڕایگەیاند هێرشبەرەکان لە پاکستانەوە دزەیان کردووە و دەسەڵاتدارانی پاکستانیش خویان لە هێرشبەران بێبەریکرد.
ئەم ڕووداوە دانوستانەکانی ئاشتی کۆتایی پێهێنا کە لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ماوەیەکی کورت دەستی پێکردبوو.
ئەیلوولی ٢٠١٦
لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە ئوری لە کشمیر لەلایەن هیندستانەوە ئەنجامدرا، هەژدە سەربازی هیندستان کوژران.
نیودەلهی پاکستانی بە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕو هێرشەکە ناوبردو بە خێرایی وەڵامی هێرشەکانی هیندستانی دایەوە.
شوباتی ٢٠١٩
لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە کشمیر ٤٠ کارمەندی ئاسایشی هیندستان کوژران، دوای ئەوەهیندستان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بالاکۆت لە پاکستان ئەنجامداو لەو گەڕەی شەڕی نێوانیاندا هەردوو وڵات چەند فڕۆکەیەکی یەکدیان خستە خوارەوە
شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات دوای فشارە نێودەوڵەتییەکان هێور بووەوە.
ئابی ٢٠١۹
هیندستان ناوچەیەکی تایبەتی پاکستانی لە کشمیر هەڵوەشاندەوە و کۆتایی بە بڕگەیەکی دەستووری هێنا کە ڕێگەی بە ویلایەتی جامو و کشمیر دابوو یاسای خۆی دەربکات.
لە بەرامبەردا پاکستان پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بازرگانی لەگەڵ هیندستان ڕاگرت و بەو هۆیەوە گەڕێکی نوێی شەڕو ململانێی نێوانیان سەریهەڵدا.
زۆرترین سەردان
1
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
2
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
3
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
4
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
5
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
زیاتر بخوێنەرەوە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
لە بارەگای بارزانییەوە زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدەدرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine