کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی حكومەت دوورن لە یەكترەوە و نەگەیشتنە رێكەوتن
2025-04-28
بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیك یەكێتی و پارتی سەرە رای چەندین كۆبونەوە بە كۆبونەوەی لوتكەی ئەمڕۆشەوە نەگەیشتونەتە رێكەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە كە یەكێتی سەقفی داواكاریەكانی زۆر بەرز كردۆتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتنیك یەكێتی داوای سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری دەكات و پارتیش سەرۆكی پەڕلەمان و دوو جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی بۆ داناوە.
هەروەها یەكێتی لەنێوانی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و وەزیری ناوخۆ داوای یەكێكیان دەكات،بەڵام پارتی ئەم داوایەی رەتكردۆتەوە و پێی وایە ئەو دوو پۆستە پەیوەستن بە سەرۆكی حكومەتەوە،سەرۆكی حكومەت لە هەر لایەك بێت ئەم دوو پۆستە بۆ ئەو دەبێت،لەبەرامبەر ئەمەدا پارتی پێشنیاری پۆستی وەزیری پێشمەرگەی بۆ یەكێتی كردووە.
سەبارەت بە وەزارەتە سیادیەكانیش یەكێتی داوای 3 وەزارەتی سیادی و پێنج وەزارەتی خزمەتگوزاری دەكات لەناویاندا دارایی و سامانە سروشتیەكان و شارەوانی و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و داد و خوێندنی باڵا.بەڵام پارتی ئامادەیە تەنها دوو وەزارەتی سیادی و سیانی خزمەتگوزاری بە یەكێتی بدات.
هەروەها یەكێتی داوای وەرگرتنی نیوەی سەرۆكی دەستە و فەرمانگەكان دەكات،كە پێشتر پارتی تەنها خۆی پڕیكردونەتەوە
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine