كوشتن‌و سڕینه‌وه‌ى یه‌كترى‌و پاكتاوكردنى هێزى به‌رانبه‌ر، یه‌كێك له سیما دیارده‌كانى ناو خه‌بات‌و شۆڕشه‌كانى كورده.
له پێناو فراوانكردنى قه‌ڵه‌مڕه‌ویی‌و سه‌پاندنى هه‌ژموونى سیاسى‌و سه‌ربازیدا، هێزه سیاسییه چه‌كداره‌كانى باشوورى كوردستان، چه‌ندین جه‌وله‌ى شه‌ڕى " برا كوژی"یان ئه‌نجامداوه.
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاتى گومرگى‌و خاڵه سنوورییه‌كانیشدا هۆكارێكى دیكه‌ى جۆشدانى شه‌ڕى ناوخۆ بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له پاش ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991و له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كاندا له‌سه‌ر گومرگى ئیبراهیم خه‌لیل له نێوان پارتى‌و یه‌كێتى دا ڕوویدا.
هه‌رچه‌نده مێژووه‌كه‌ى له‌وه دێرینتره
،،
به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆ‌و براكوژى نێوان مه‌لایی‌و جه‌لالى، له‌ناوه‌ڕاستى ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، بوویه سه‌ره‌تاى جه‌نگێكى ناوخۆیی مه‌ترسیدار.
سه‌ڵاح ڕه‌شید، نوسه‌رى كتێبى " شه‌ڕى ناوخۆى كورد" ده‌ڵێت، ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى نێوان مه‌لا مسته‌فاو باڵى مه‌كته‌بى سیاسى، هه‌نگاوێك بووه بۆ سه‌ره‌تاى ناكۆكی‌و شه‌ڕێكى خوێناوی ناوخۆیی درێژخایه‌ن، كه تا داهاتوویه‌كى درێژ كاریگه‌رییه‌كانى ناسڕێنه‌وه.
وه‌كو نووسه‌رى كتێبى " شه‌ڕى ناوخۆى كورد" ئاماژه‌ى پێداوه، په‌لاماردان‌و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانى باڵى مه‌كته‌بى سیاسى له ماوه‌ت له ساڵى 1964 دا له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه، ده‌ستپێكى ئه‌و شه‌ڕه‌ى براكان بوو كه بوویه كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ڕق‌و یه‌كتر شكاندن.
ئه‌و هێرشه‌ى كه به‌سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا، "عوبه‌یدوڵاو لوقمان" بۆ سه‌ر جه‌لالییه‌كان ئه‌نجامدرا، بوو به سه‌ره‌تاو ده‌روازه‌ى شه‌ڕێكى ناوخۆیی خوێناوی كه تا ئێستاش لێكه‌وته‌كانى به‌رقه‌رارن‌و مه‌ترسییه‌كانى نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه.
وه‌كو نووسه‌رى كتێبى " شه‌ڕى ناوخۆى كورد" ئاماژه‌ى پێداوه، ئه‌و نه‌خشه سیاسییه‌و ئه‌و دابه‌شبوونه جوگرافییه‌ى كه ئێستا هه‌یه‌و پێده‌وترێت " سۆران‌و بادینان" له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانى نێوان مه‌لا مسته‌فاو باڵى مه‌كته‌بى سیاسییه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و شكڵى وه‌رگرتووه.
،،
زۆنى زه‌ردو زۆنى سه‌وزو ئیداره‌ى هه‌ولێرو ئیداره‌ى سلێمانى، هه‌مان ئه‌و دۆخ‌و هه‌مان ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌و و جوگرافیایه‌یه كه ئه‌و ده‌مه مه‌لا مسته‌فا له لایه‌ك‌و باڵى مه‌كته‌بى سیاسى له لایه‌كیتره‌وه تێیدا زاڵ‌و باڵا ده‌ستبوون.
هه‌روه‌كو ئێستا، له‌و كاته‌شدا، مه‌لا مسته‌فا له دهۆك‌و هه‌ولێرو بادیناندا زاڵ‌و باڵاده‌ستبووه‌و ئه‌وانه‌یشى له‌گه‌ڵیدا بوون خه‌ڵكى ئه‌و شار‌و ناوچانه بوون‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه باڵى مه‌كته‌بى سیاسى كه جه‌لالییه‌كانیان پێده‌وترا، له سلێمانى‌و كه‌ركووك‌و گه‌رمیان‌و شاره‌زوورو دوكان‌و شارباژێڕ زاڵ‌و به‌هێزبوون‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كانیشیان خه‌ڵكى ئه‌م ناوچانه بوون.
ئه‌گه‌رچى ئه‌وان دوژمنى بنه‌ڕه‌تییان حكومه‌تى عێراقى بووه، به‌ڵام له‌پێناو سڕینه‌وه‌و زاڵبوون به‌سه‌ر یه‌كتیردا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دوژمنه‌كه‌یان.
له ساڵى 1964دا، مه‌لا مسته‌فا به كۆمه‌كى‌و پشتیوانى حكومه‌تى عێراقى، باڵى جه‌لالییه‌كان له كوردستان وه‌ده‌رده‌نێت بۆ هه‌مه‌دان، كاتێكیش جه‌لالییه‌كان له هه‌مه‌دان دێنه‌وه په‌یوه‌ندى به حیزبى به‌عسه‌وه ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیدا شه‌ڕ دژى مه‌لا مسته‌فا ده‌كه‌ن.
له گفتوگۆى نێوان مه‌لا مسته‌فاو " عه‌بدولسه‌لام عارف"ى سه‌رۆككۆمارى عێراقى ئه‌وكاته‌دا، یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانى مه‌لا مسته‌فا چه‌ككردنى باڵى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌بێت.

له پاش هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوول‌و له‌ته‌ك ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خه‌باتى چه‌كدارى، دووباره شه‌ڕى ناوخۆ و كوشتنى یه‌كترى سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و كوشتنى " ئیبراهیم عه‌زۆ"و هاوڕێكانى له‌لایه‌ن " قیاده موه‌قه‌ته"ى پارتییه‌وه، گڕ له شه‌ڕى براكان به‌رده‌داته‌وه‌و له كاره‌ساتى " هه‌كارى"یشدا كه ده‌یان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كوژران، هێنده‌یتر ناكۆكییه‌كان به‌رینتر ده‌كات‌و شه‌ڕى ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێته لوتكه.
هێنده‌ى ئه‌و هێزو وزه‌یه‌ى كه له دژى حكومه‌تى به‌عسدا به‌كاریدێنن، پارتى‌و یه‌كێتى له‌سه‌رده‌مى شاخدا هاوتاى ئه‌وه‌یان له دژى یه‌ك‌و بۆ كوشتنى یه‌كى به‌كارهێناوه‌و به‌شى زۆر ئه‌و پێشمه‌گانه‌شى كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه له شه‌ڕى نێوان براكاندا بوونه‌ته قوربانى.
،،
جگه له شه‌ڕى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى، شه‌ڕى نێوان حسك‌و یه‌كێتیش پانتاییه‌كى زۆرى له‌شه‌ڕى ناوخۆى هێزه كوردییه‌كان له‌شاخ داگیركردووه‌و له‌و قۆناغه‌دا ئه‌م دوو هێزه چه‌ندان به‌رپرس‌و كادیر‌و پێشمه‌رگه‌یان له‌یه‌كتر كوشتووه.
له‌سه‌رده‌مى هه‌ردوو به‌ره‌ى " جود"و " جوقد"یشدا، كه یه‌كێتى له یه‌كه‌میاندا هێزى سه‌ره‌كى‌و پارتى له دووه‌میاندا هێزى سه‌ره‌كى بوو، شه‌ڕى ناوخۆ له شاخ فراوانتر ده‌بێت‌و حیزبى شیوعیش دێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه‌و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا شه‌ڕى " قڕناقه‌و پشتئاشان" ڕووده‌دات‌و ژماره‌یه‌كى زۆرى پێشمه‌رگه‌ى حیزبى شیوعى تێیدا ده‌بنه قوربانى.
له‌پاش نه‌مانى ڕ‌ژێمى به‌عس له كوردستان‌و له ساڵى 1992 به فراوانتر شه‌ڕى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و له‌م گه‌ڕه‌ى شه‌ڕى ناوخۆدا، داهاتى ناوخۆ‌و سنور‌و مه‌رزه‌كان، به‌تایبه‌ت گومرگى " ئیبراهیم خه‌لیل" هۆكارى سه‌ره‌كى شه‌ڕه‌كه ده‌بن.
سه‌ربارى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى له‌پاش ڕاپه‌ڕینى به‌هارى 1991، كه تا كۆتایی ساڵى نه‌وه‌ده‌كانى خایاند، هاوكات یه‌كێتى‌و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى چه‌ندان جه‌وله‌ى شه‌ڕى ناوخۆیان ئه‌نجامداو له ساڵى 1993، حسك‌و پارتیش دژى یه‌ك چوونه شه‌ڕه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه پارتى‌و یه‌كێتى پێكه‌وه دوو جه‌وله‌ى شه‌ڕیان دژ به په‌كه‌كه ئه‌نجامدا.
جیا له دروستكردنى دوو جوگرافیاى سیاسى جیاواز، ئه‌و شه‌ڕى ناوخۆیه‌ى له‌سه‌رده‌مى مه‌لایی‌و جه‌لالییه‌وه په‌ره‌ى گرت، جۆرى په‌یوه‌ندى نێوان هێزه سیاسییه‌كانى ئێستاى سه‌ر ساحه‌ى كوردستانیشى نه‌خشاندووه.