سەردار قادر
لە كاتێكدا بێ ئومێدى ، بێ هیوایى ، ئەبێتە دیاردە ، ئەبێتە هزرى گشتى وەك ئەم ساتە وەختەى كە زوَرینەى تاكى كوردى و توێژەكانى ناو كۆمەڵگا بەو بارودۆخەدا ئەرۆن .لە كاتێكدا ووڵات ئەبێتە خۆشەویستێكى دابراو ، ئەبێتە مەنزڵگاى دابران بۆ تاكەكان .لە كاتێكدا سامانى ووڵات و نیشتیمان بۆ كە مینەیەكە و ناداد پەروەرى ئەبێتە مۆركى ناسراوەى سیستەمى حوكم رانى ووڵات .لە كاتێكدا سەرۆك پاش پیر بوونى و باڵا كردنى تەمەنى ، ئەبێتە مەرجەع و بریار و جێ گۆركى َ بە نەوەكان لە دەسەڵاتدا ئەبێتە بریارى گشتى نەك دەرئەنجامى هەڵبژاردن .لە كاتێكدا بیر و هزر لە رووداوەكاندا هیجرەت ئەكەن و شى كردنەوە ئەبێتە تەقلیدى و رووداوەكان بە جودا لە ئایدۆلۆجیا خۆى دەرئەخات .لە كاتێكدا رەوتى سیاسى ووڵات رەوتى چەندایەتیە و ئەوەى غائیبە چۆنایەتیە ، ئەو كات هزر و فكر وەك كتێبێكى تۆز لێ نیشتووى ناو كتێبخانەیەكە .لە كاتێكدا كۆچى گەنجانى ووڵات رۆژانە ئەبێتە زویر بوون لە خاك و نیشتیمان ، خەونى هەندەران ئەبێتە خەونى گشتى .لە كاتێكدا بنەماڵە جێ ى سەركردەو كاریزمایە ، لە كاتێكدا بیرى نەوت و كاسبى سنور ئەبێتە خەمى گشتى .لە كاتێكدا تاك ئەبێتە بارگرانى بەسەر دەسەڵات و نابێتە سەنتەرى خزمەت ....
ئا لەو كاتانەدا ؟؟؟؟؟پرسیار ئەوەیە هزر بەرەو كوێ ؟؟بیرى نوێ ئەبێتە چى ؟؟نە باوى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئەمێنێ ، نە جوغرافیا رۆڵ ى خۆى ئەمێنێ و نە خاك پیرۆزى خۆى ئەمێنێ .خاكى داگیر كراو كاتێك پیرۆزە كە ببێتە خەمى گشتى نەك بۆ خەڵكەكەى خەم و بۆ دەسەڵات سەرچاوەى سامانى سروشتى و تاڵان كردنى .نە دروشم تاك ئەجوڵێنێ و نە ئەیخاتە گریان .ئێستا چاوەرێ ى موچەیە كەى دابەش ئەكرێت ، چاوەرێ ى كارەباى ماڵ و نرخى ئەمپێرى موەلیدەیە ...لە و كاتەدا تاك وێلە بۆ خەونەكانى ، بۆ پێویستیەكانى ، ئەو كات هزرى گشتى هیجرەت ئەكات .كاتێك تاك هزرەكانى پێشوو تەنها لە قەتماغەى حیزب و بزاوتا ئەبینێ و نابێتە ئومێد بۆ ژیانى بۆ خەمەكانى ، رەت كردنەوە ئەبێتە هزرى گشتى .تاكە رێگەیەك بۆ هێنانە دى ئومێد لاى تاكى كوردى هزرى تاكگەرایى ئەبێت زسەرەتاكەشى دەرچوونە لە ژێر هەژموونى حیزب و سەركردە .سەرەتا تاك ئازاد بوونێتى ، باوەر بوونە بۆ ئازادى خۆیى و بیركردنەوەى .سەرەتاى هەنگاویش پاراستنى دەنگەكەیەتى .ئیتر كاتى ئەوە هاتووە تاك خۆى بكاتە سەنتەرى بریار و ئومێد .