زیاتر لە ٤٠ ملیۆن كورد چاوەڕێی بەڵێنێكی بارزانیە

2021-06-13

هەموو ئامادەكاریەكانی شەڕ تەواوبووە. سەربازەكان لە سەنگەرەكان جێگیر كراون و چەكە قورسەكانیش گواستراونەتەوە بۆ بەرەكانی شەڕ.بەهەموو پێوانەیەك شەڕێكی راستەقینەی كورد و كورد لە بەردەرگایە.


سوپای ببێگانە چاوەڕووانی ئەوەن كەی خوێنی براكان تێكەڵ بە یەكتریی دەبێت. لەهەر لا بكوژررێت لە تێرڕوانینی ئەوانەوە نە پەكێك و نە پارتیەك كوژراون، بەڵكو ئەوەی لە هەردولا دەكوژرێت كوردە.

هاتنی سوپای توركیا و خۆتاقیكردنەوەی لەشەڕی پەكەكەدا تازەە نییە و دەیان جاری دیكەش دوبارە بۆتەوە،.ئەوەی ئەم جارە جیاوازە ئەگەری بەشداری و تێوەگلانی پارتییە لەم شەڕەدا دژی پەكەكە.

بە ئاشكرا دیاریە بۆ ئەم شەڕە پارتی لەژێر فشاری گەورەی توركیادایە،بەڵام ئەگەر بێت و خوا نەكردە شەڕێكی وەها روبدات و براكان دەستیان بچێتە خوێنی یەكتر، ئاگرێكی وەها هەڵدەگیرسێت كە رەنگە هەڵگیرساندنی بەدەستی خۆیان بێت، بەڵام كوژاندنەوە و كۆتایپێهاتنی بەدەستی ئەوان نابێت.

،،

بە ئاشكرا دیاریە بۆ ئەم شەڕە پارتی لەژێر فشاری گەورەی توركیادایە،بەڵام ئەگەر بێت و خوا نەكردە شەڕێكی وەها روبدات و براكان دەستیان بچێتە خوێنی یەكتر، ئاگرێكی وەها هەڵدەگیرسێت كە رەنگە هەڵگیرساندنی بەدەستی خۆیان بێت، بەڵام كوژاندنەوە و كۆتایپێهاتنی بەدەستی ئەوان نابێت.

لەسەر وبەندێكی وەهادا هیچ كەسێكی عاقڵ خۆی ناخاتە ناو گۆمی خوێنەوە، بەتایبەتی كە لەوشەڕدا لە هەردولا خوێنی كورد بڕژێت، هیچ شەرفمەندیەكی تێدا نییە و كەس تیایدا براوە نابێت.

بە هەموو پێوانەیەك ئەگەر خوای نەكردە شەڕی پەكەكە و پارتی روبدات، براوە تەنها سوپای بێگانەیە. ئەو تەنها لاشەی كورد دەبژێرێت نەك لاشەی گەریلا و پێشمەرگە.


لەم ئان و ساتەدا كە تەنها چركەیەكی ماوە بۆ دەستپێكردنی شەڕە گەورەكە، بارزانی خاوەنی دوا بڕیارە و كۆتا فلتەرە كە دەتوانێ‌ پزیسكی ئاگرەكە هەڵكات یاخود رێگە لە هەڵگیرسانی جەنگێكی ناوخۆیی بگرێت.

،،

دەبێت بارزانی هەمیشە بەڵێنەكەی خۆی لە یاد بێت كە وتی: " هەرگیز لەسەر داواكاری هیچ وڵاتێك شەڕی كورد و كورد ناكەم".

هەموان شایەتی ئەوەن لە ئێستادا پەكەكە هێرشكەر نییە و لە سەنگەرەكانی خۆیدا بەرگریكەرە.

لێ‌گەڕێن تورك خۆی چۆن یەكلایی دەكاتەوە و پەكەكە چۆن بەرگری دەكات با بیكات،بەڵام ئێوە مەبن بە پێش قەتاری سەربازەكانی تورك.

بێگومان دەبێت بارزانی هەمیشە بەڵێنەكەی خۆی لە یاد بێت كە وتی: " هەرگیز لەسەر داواكاری هیچ وڵاتێك شەڕی كورد و كورد ناكەم".