لەخەونی دروستكردنی دەوڵەتەوە بۆ زیندوكردنەوەی خێڵ

2021-07-01

ھێمن کەریم


لەدوای ساڵێ ٢٠١٥ و بەدەقیقی لەدوای ریفراندۆمەوە، ھەرێمی کوردستان دابەشکارییەکی خێڵەکی ھێجگار گەورەی پێوەدیارە، ھەر لەگوندەکانەوەتا قەزاو ناحیەکانیشی گرتۆتەوە تەنانەت پەلی کێشاوە بۆ شارەکانیش، بەو هۆیەوە حکومڕانی لەدەسەڵاتی جێ بەجێکردن وەرگیراوەتەوەو دراوەتە دەست خێڵ و عەشرەتەکان.

لەتێروانینی مێژووەوە گەر دور نەرۆین و بەنزیکی ئاورێک بدەینەوە دەبینین، کێشەکانی دوژمنداری لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا لەدابەشکردنی کیانی نەتەوەیی کوردەوە دەستی پێکردوە

،،

ئێستاش لەسایەی سەری ئەم حکومرانیەوە و بەفیتی ئیقلیمی و کەتنی ناوخۆیی، لەدروستکردنی دەوڵەتەوە، ھاتوینەتە سەر دروستکردنی کوێخاو دەرەبەگ و زیندوکردنەوەی خێڵ و عەشرەت!

لەدوای روخانی بەعسیشەوە، کۆچکردوو جەنابی مام جەلال، رۆڵێکی ھێجگار گەورەی ھەبوە لەئاشتەوای و ئاشتکردنەوەی ئەو عەشیرەتانەو توانەوەی ئەو رق و بوغزە، دواتر کرانەوەمان بەدونیایی دەرەوە، بوە ھۆکاری كاڵ بونەوەی خێڵایەتی.


ئێستاش لەسایەی سەری ئەم حکومرانیەوە و بەفیتی ئیقلیمی و کەتنی ناوخۆیی، لەدروستکردنی دەوڵەتەوە، ھاتوینەتە سەر دروستکردنی کوێخاو دەرەبەگ و زیندوکردنەوەی خێڵ و عەشرەت!


کەبەشێکی ئەمانە بەبێ دردۆنگی کاریان ڕوخاندنی ئەم کیانەیە كەناوی ھەرێمی كوردستانە، ھەندێکی تریان بێ ئاگایانە کەوتوونەتە ژێر کارییگەری ئەم یاو ئەو سەرمایەداری ھەڵتۆقیوی گوماناوی.


لەدونیای سیخوڕی و ھەواڵگریدا بێگومان دەستبردن بۆ رووخاندنی ھەرکیانێک لەم عەشرەت و خێڵگەریەوە دەستپێدەکات. چونکە بەشێکی ئەمانە بروایان بەیاسا ودادگا و ھیچ حکومرانیەک نیە، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لەشوێنکەتوانی ئەو خێڵ و عەشرەتگەرییە بەشێکن لە تاوانکاران و ھەڵهاتوو و لەیاسا و حکومەت و دەیانەوێت بەسوڵحی عەشایەری تاوانەکانیان پەردە پۆش بکەن.

وەختی خۆی لەسەر دەمی، عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا، کوردستانیان دابەش کرد بەسەر خێڵ وتیرەو عەشرەتەکاندا، ئێستاش بەھەمان میکانیزم بەناوی عەشیرەت وخێڵەوە، بەدەستی مەترسیداری ئەم یان ئەو دوژمن بەکیانی کورد، ئینتیما بۆ نەتەوە بچوک دەکەنەوە بۆ باوەشی سەرۆک خێڵ و عەشرەت بازی.

،،

ھەندێک لەو کەسانەش کە بە پشتی خێڵ پۆستی حکومی و حیزبیان وەرگرتوە، بەشێوەیەک لەشێووەكان تێوەگلاون لەگەندەڵییەوە، بەڵام بەھۆی ھەرەشەی خێڵەوە ، ناتوانرێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، کەئەمەش بەدەر لەگەندەڵی پەککەوتنی سیستەمی حکومڕانی تاوان زیاتردەکات، ھەڵاتو لەیاساش بە ( ئارەزوو) دەسورێتەوە لەژێر ھەژمونی عەشیرەت و خێڵدا، کەلەبنەرەتیشدا سەپانن.


بەوشێوەیە خێڵەكان حكومەت و حیزب ناچار دەکەن، پۆستی حکومی و حیزبی وەربگرن بۆ کەسانی خۆیان بەبێ فلتەری شیاوی کەسەکە.
ھەندێک لەو کەسانەش کە بە پشتی خێڵ پۆستی حکومی و حیزبیان وەرگرتوە، بەشێوەیەک لەشێووەكان تێوەگلاون لەگەندەڵییەوە، بەڵام بەھۆی ھەرەشەی خێڵەوە ، ناتوانرێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، کەئەمەش بەدەر لەگەندەڵی پەککەوتنی سیستەمی حکومڕانی تاوان زیاتردەکات، ھەڵاتو لەیاساش بە ( ئارەزوو) دەسورێتەوە لەژێر ھەژمونی عەشیرەت و خێڵدا، کەلەبنەرەتیشدا سەپانن.

ئێستا بێ دوودڵی پرۆسەی حکومڕانی لەھەرێمی کوردستاندا لەژێر دەستی خێڵ و عەشیرەتدایە، کەئەمەش دەبنە ھەڵتەکاندنی سەرجەم سیستەمەکانی حکومڕانی، بەتایبەتی ئەتککردنی پرۆسەی یاساو دادگاو پەروەردە.